ئێره ئه‌م وڵاته‌یه كه نابێت به سه‌رۆكه‌كه‌ت بڵێی موچه‌كه‌ت چه‌نده؟ بۆ كوڕ‌و نه‌وه و خزم و كه‌سوكارت ئه‌م هه‌موو پۆسته سه‌ربازی و حكومییه‌یان پێدراوه؟ نه‌وه‌كانت ئه‌م هه‌موو سامانه‌یان له‌كوی بوو؟ جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك جورئه‌تی ئه‌وه‌ی كرد و ئه‌م پرسیارانه بكات، ئه‌وا سنووری ئه‌منی قه‌ومی وڵاته‌كه‌ی به‌زاندووه و ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تی تفه‌نگ و قه‌ڵه‌مه‌كانی ئه‌وان، بۆ منیش كه له‌یه‌كێك له نووسینه‌كانما ناوی كچه‌كه‌ی بارزانیم هێناوه ئه‌وا یه‌كێك له هێڵه سووره‌كانی وڵات و ئه‌خڵاق و ئه‌ده‌بیاتی راگه‌یاندنم به‌زاندووه.
دیموكراسییه‌ته‌كه‌ی ئه‌م وڵاته وایه نابێت له جامانه‌ی سور و گۆچانه‌كان بده‌یت، ئه‌گه‌ر هات و كه‌وتیته هه‌ڵیه‌كی ئاواوه ئه‌وا ئه‌وانیش رێگه‌چاره‌ی خۆیان هه‌یه كه زۆربه‌مان ئه‌زانین كه چین، نازانم ئه‌بێت كچه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه راهیبه بێت كه نابێت كه‌س عاشقی بێت یان ئه‌ویش موقه‌ده‌سه و ده‌بێت وه‌ك سیمبوڵێكی نه‌ته‌وه‌ییمان بمێنێته‌وه، ئه‌بی مه‌ترسییه‌كانی نوسینێك چیبێت كه به شێوه‌یه‌كی كۆمیدیا كه ره‌گه‌زێكی گرنگی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ره باس له سه‌رۆك بكه‌ین؟ هه‌ر هه‌موومان فیلمی دیكتاتۆی مه‌زنی چارلی چاپلینمان بینیوه كه به كۆمێدیا چ ئازارێك نیشانی دونیا ده‌دات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌م ئیمه‌یڵانه‌ی بۆم هاتبوو هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد و داوایوێنه و ناسنامه‌یان ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی شوفێرێك بم و له ترافیكی سوورم دابێت منیش وێنه‌ی خۆم بۆ هه‌موو ئه‌و براده‌رانه نارد كه ده‌بێت چ كارێكیان به وێنه‌كه‌مه‌وه بێت؟ به‌ڵام ئه‌م نووسینه ته‌نیا بۆ وه‌ڵامی یه‌كێكیانه كه بوێری ئه‌وه‌ی تیادا بوو به‌ناوی كچێكه‌وه له‌سه‌رم بنووسێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك من ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌م كه جورئه‌تی ئه‌وه‌ی تیابووه وه‌ڵامم بداته‌وه، به‌ڵام تكا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ویستی وه‌ڵامم باته‌وه با وه‌ك گه‌نجێكی ئه‌م وڵاته بمناسێنێت و نه‌مخاته چوارچێوه‌ی نه‌وشیروانه‌وه، راسته من ده‌نگم بۆی داوه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر ه جدی پاڵپشتی ئه‌و بووم و ده‌نگم له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان بۆ كۆده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی له چوارچێوه‌ی مه‌بادئێكه‌وه بوو كه پێموابوو " شه‌یتان به قوتابییه‌كانی شه‌یتان بگۆڕینه‌وه قازانجه"، ئه‌گه‌رنا له‌هه‌ر كاتێكی گونجاو‌دا كه بزانم خزمه‌ت به تاڵه‌بانی و بارزانی ناكات ئه‌وا یه‌كه‌مین كه‌سم زۆر به تووندی بڵێم تۆ به‌شێكی له‌م مێژووه‌ی كه ئێمه رقمان لێیه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆش وه‌كوو هه‌موویان داوای ئه‌وه‌ت كردبو كه له‌ژێرناوی خۆم و وێنه‌ی خۆمه‌وه بنووسم، پێمخۆشبوو وێنه‌یه‌كت بۆ بنێرم به‌ڵام ت‌ئ خۆت ئیمه‌یڵه‌كه‌ت له‌ژێر وه‌ڵامه‌كه‌ت نه‌ناردبوو بۆیه بمبووره ئه‌مه سوچی من نه‌بوو، له ئێستاوه من وه‌ك كوڕێكی بێ‌موبالاتی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر ببینه كه یاخییه له‌م هه‌موو بت و په‌یكه‌رانه‌ی سوڵته‌ی ئه‌م وڵاته، دڵنیاش به كه من ئه‌هلی ناوی درۆینه نیم، ئه‌گه‌ر حه‌زیشت كرد ئیمه‌یڵكه‌تم بۆ بنێره من وێنه و پڕۆفایله‌كه‌مت بۆ ده‌نێرم ئه‌گه‌ر حه‌زیشت كرد ئه‌وا خۆت بڵاویبكه‌وه و بۆ سایته‌كانی بنێره چونكه بیرت نه‌چێت من بێباكم.
ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵاێكه بۆ یه‌كێك له‌م نووسینانه‌ی له كوردستان نێت ئه‌ڤین ناوێك نووسیبووی له‌ژێر ناوی وه‌ڵامێم بۆ نووسه‌ره جنێوفرۆشه‌كه‌ی كوردستانپۆست. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه نووسینه‌م ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م له‌سه‌ر رووپه‌ڕی ئه‌م سایته مابوویه‌وه و لادرابوو، جگه له‌وه‌ش بۆئه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵك له‌وه بگات كه‌من كوڕی جنێودان نیم مافی خۆمه كه جارێكیدیكه ئه‌م نووسینه‌م هاوشانی ئه‌م وه‌ڵامه بڵاو بكه‌مه‌وه كه له‌خواره‌وه ده‌یبینن.
من عاشقی كچه‌كه‌ی بارزانیم
من عاشقی كچه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانیم، ئه‌و پیاوه‌ی كه جار جاره ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت من سه‌رۆكتم، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م خه‌زورم بێت، واته ده‌مه‌وێت ببم به ئاوه‌ڵزاوای نێچیرڤان.
ئه‌گه‌ر ببم به زاوای بارزانی، ئه‌وا مانگی هه‌نگوینیمان له پاریس به‌سه‌ر ده‌به‌ین و یه‌ك دوو شه‌وێكیش بۆ سه‌ردان ده‌ڕۆین بۆ كۆشكه‌كه‌ی ماممان له ئه‌مریكا، ماڵه‌كه‌م له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشینی هه‌ولێره‌وه ده‌گوازمه‌وه بۆ سه‌ری ره‌ش و شه‌وان سه‌گی ئه‌مریكی و پاسه‌وانی ئیسڕائیلی چاودێری ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌ن، .
باوكه به‌دبه‌خته‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلولیشم كه تاوه‌كوو ئێستا پارتی خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی بۆ قه‌بوڵ ناكات به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئێستا پارتی نییه، ده‌كه‌م به وه‌زیری پێشمه‌رگه.
برا به‌دبه‌خته‌كه‌شم كه زانكۆی ته‌واو كردووه و ئێستا بێئیشه و ده‌یه‌وێت به قاچاغ بڕواته هه‌نده‌ران، ده‌كه‌م به به‌رپرسی پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانم.
خوشكه‌كه‌شم كه تاوه‌كوو ئێستا شه‌رم ده‌كات بڕواته بازاڕ، ده‌بێت وه‌كوو كچه بارزانییه‌كان پڕادۆ و وه‌نه‌وشه لێبوخوڕێت.
دایكیشم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره و دڵ و زه‌ختی هه‌یه و پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نییه، دوو دكتۆری ئیتاڵی له‌ماڵه‌وه بۆ ته‌عین ده‌كه‌م.
بۆ مامه‌كانیشم چه‌ند دیوه‌خانێك ده‌كه‌مه‌وه و ئامۆزا و خاڵۆزاكانم ده‌كه‌م به نه‌قیب و عه‌مید و ئامر لیوا.
به‌ڵام هاوڕێكانم ده‌ڵێن"وازبێنه سه‌رۆ خۆت به‌كوشت مه‌ده، ئه‌وه ماڵی مه‌لایه هه‌رئه‌وه‌نده گوتتیلن هه‌ڕڕه ئیدی ئیشت ته‌واوه"، باشه خۆ كفر ناكه‌م، سوێند به ده‌سكی خه‌نجه‌ره‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا ئیدریس بارزانی له‌گه‌ڵ باوكم سی شه‌و له‌ژێر یه‌ك له‌ته شاخدا رۆژیان كردووه‌ته‌وه، ئاخر چیتێدایه با مه‌سعوود بارزانی خۆی به سه‌رۆك بزانێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رۆكه با بڵی له‌ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی رابردوودا چه‌ند جار سه‌ری به گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر و سلێمانیدا كێشاوه؟
به‌س كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌نده عه‌شایه‌ره له‌ودیو سه‌ری ره‌شه‌وه كه‌س به پیاو نازانێت، ژنی هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی دونیا له‌ڕێگه‌ی یه‌ك كلیكه‌وه ده‌دۆزمه‌وه كه‌چی هه‌تاوه‌كوو ئێستا نازانم خه‌سووه‌كه‌م چۆنه.
نازانم بۆ داخوازی كی له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌م؟ له‌سه‌ره‌تادا ویستم چه‌ند مه‌لا و ریش سپی و پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆن كۆكه‌مه‌وه و ئێواره‌یه‌ك ناوی خوای لێ‌بێنین، به‌ڵام هاوڕێیه‌كی رۆژنامه‌نووسم وتی " كوڕی چاك هه‌ندێك جاش و ئه‌نفالچی بدۆزه‌وه مه‌سعوود زۆر حه‌زی به‌وانه". براده‌رێكی دیكه وتی وه‌ڵاهی ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی من ده‌كه‌ی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی نێچیرڤان بارزانیدا بڕۆ ژێر باڵی و بڵی وه‌ڵا ئیشێكی خێرم هه‌یه، یان ئه‌گه‌ر نه‌شكرا كوره به ده‌شنی بڵی ئه‌و زوو زوو ده‌یانبینێت با بۆتی ته‌رتیب بكه‌ن.
Saro. zardasht@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
