دوای ئه‌وه‌ی له‌شكری ره‌شی (ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی) ناسراو به (داعش) ) هێرشێكی به‌ربڵاوی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی كوردنشینی رۆژاوای دیجله له عێراق، هه‌لێك ره‌خسا بۆ حكومه‌تی ئێران (ئه‌بو داعش)، كه جارێكی تر هێزه‌كانی بنێرێته ناو خاكی عێراقه‌وه، تا به پاساوی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی (داعش) جێ پێ بۆ خۆیان پته‌وتر بكه‌ن و خاكی ئه‌و وڵاته بكه‌نه شوێنی ته‌راتێن و سه‌ركوت كردنی نه‌یارانیان. ئه‌وه‌تا له پارێزگای دیاله هێزه‌كانی وه‌ك عه‌سائیب و كه‌تائیب و به‌در و. . . ، كه هه‌ر هه‌موویان سه‌ر به هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانن، به گوته‌ی به‌رپرسانی كورد، ئه‌و هێزگه‌له میلیشیایه خراپتر له داعش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی نه‌یاری حكومه‌تی ئێران بێت به پاساوی به‌ره‌نگار بوونه‌وه و به‌رگری، ماڵیان ده‌سووتێندرێت و له هه‌ر شوێنێك ده‌ستیان بڕوات، خه‌ڵك ده‌كوژن. هه‌ر بۆیه هه‌موو خه‌ڵك ناڕازین، به تایبه‌ت كه دواتر خۆیان ده‌بنه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت بۆ سه‌ر كورد. .
هه‌ر له میانی ئه‌م ته‌راتێن كردنه‌دا، موڵك و ماڵی په‌نابه‌رانی ئێرانی له كامپی ئه‌شره‌ف له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه. چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی ئێرانی و عێراقی، وه‌ك قاسم سلێمانی و هادی ئه‌لعامری، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی جموجۆڵی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن، به رۆژی رووناك سنووری عێراق و ئێرانیان بۆ كاڵ كراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له هات و چۆدان. وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له‌م دواییانه‌دا رایگه‌یاندووه، زیاتر له (7000) پاسداری سه‌ر به سوپای قودس له حاڵی حازر له ناو خاكی عێراقدان، ئه‌مریكاش به‌رانبه‌ر به‌و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌ی حكومه‌تی ئێران له سه‌ر خاكی عێراقدا بێده‌نگه!
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م سنوور بهزاندنانهی حكومه‌تی ئێران به‌ر له هه‌ر شتێكی تر، مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی دروست كردووه به‌رانبه‌ر به په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق، كه ئێستا له كامپی لیبرتی له ره‌وشێكی زۆر سه‌ختدان و ئابڵووقه دراون، موڵك و ماڵیشیان له كامپی ئه‌شره‌ف ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه و به‌شێكی هه‌ره زۆریشی به تاڵان براوه.
جا بۆیه ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی رووناكبیرانی كوردستان داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا، رێكخراوی كۆنگره‌ی وڵاتانی ئیسلامی و كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین، زۆر به جیددی كار بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزگه‌له تیرۆریستانه‌ی ئاماژه‌مان پێ دان. به تایبه‌ت كه ئێستا هێزی قاره‌مانی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی به سه‌ر (داعش) دا سه‌ركه‌وتوو بن، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ش بۆ گه‌لی عێراق و جیهان تۆمار ده‌كه‌ن. پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی زیاتر پشتیوان بێت بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی (داعش) و نه‌هێشتنی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ئێران (ئه‌بو داعش) له عێراقدا، هاتنی هێزی ئێرانی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامیی عیراق، چونكه ئه‌و هێزه بێلایه‌ن نییه، به یه‌ك چاویش ته‌ماشای عیراقییه‌كان ناكات، به‌ڵكوو هێزێكه ته‌یار به بیری شۆڤێنیزمی مه‌زهه‌بی و ململانێی نێوان پێكهاته‌كانی عیراق قوولتر ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها رێ بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی زیاتر و هاتنی هێزی دیكه‌ی بیانی و ناعیراقی بۆ نێو خاكی عیراقی خۆش ده‌كات، به‌مه‌ش كێشه‌ی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ش به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناكتر ده‌بات.
پێوه‌ند به‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌كمان هاوكار بین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ته‌بایی و ئارامی بۆ عیراق، هه‌نگاوێكی به په‌له‌ش هه‌ڵبنێین بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و موڵكی په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراقدا، كه ئه‌وان ئامانجێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م جموجۆڵانه‌ی حكومه‌تی ئێرانن، پاراستنی عیراق و عیراقییه‌كان، هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌لامه‌تیی په‌نابه‌رانی ئێرانی له عیراقدا، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆییه، هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌م رووه‌وه، كاره‌ساتی قورسی مرۆیی به‌دوادا دێت. ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی رووناكبیرانی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین هه‌موو لایه‌ك د‌رك به مه‌ترسیی هاتنی هێزی ئێرانی بۆ نێو خاكی عیراق بكه‌ین، هه‌مووشمان بۆ ناچار كردنی ئه‌و هێزه هاوكار بین.
ئه‌نجومه‌نی رووناكبیرانی كوردستان
باشووری كوردستان- هه‌ولێر
30/12/2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
