گەڕان بەدوای بابەتدا

مەراسیمی پرسە و ڕێزلێنان بۆ هاوڕیی کۆچکردومان کوردۆ قاسم

ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هۆلەندا، هه‌ڵده‌سێت به‌ سازدانی مەراسیمی پرسە بۆ تیکۆشەری کوردایەتی، بۆ پێشمەرگەی رۆژەسەختەکانی خەباتی رزگاری نیشتمانی گەلەکەمان، بۆ که‌ڵه‌ پیاوێکی ماندونه‌ناس، یەکێ لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆران و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران هاوڕێی کۆچکردومان کوردۆ قاسم.
بەم نامەیە هەموو هاونیشتمانیانی ڕەوەندی کوردی لە هۆڵەندا، هاوڕیی و دۆست و ناسیاوی هاورێی کۆچکردومان ئاگادار دەکەین کە لەم کات و شوێنەی لە خوارەوە دیاریکراوە پرسەی بۆ دەگرین.
ئیمە لە دەستە و نەزەر لە خزمەتی ئێوە و رۆحی کاک کوردۆی نەمردا رادەوەستین.
کاک کوردۆ قاسم لە رۆژی 22-12-2015 لە تەمەنی 63 ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

 

 

رۆژ: یەکشەممە ڕیکەوتی 27 -12-2015
کات: لە سەعات 12.00-16.00
شوێن : دەنهاخ- ناو ( زاودە پارك - zuiderpark )
ئه‌درێس: 5 Johanna Naberweg 
2533 SE Den Haag


ئه‌نجومه‌نی بزوتنەوەی گۆڕان - هۆڵندا