
جاریکی تر لە دوورترین دووریەوە ســـــــــــــــــــڵاو
ئەمرۆ رێژەنە بارنێکی توند ئەدا لە پەنجەری ژوورەکەم و رەشەبایکی زۆر بەهێزیشە
دارەکان دەهەژێنت گەڵاکان لەگەڵ خــۆی دەبات. لە پەنجەرەکەمەوە چاو لەو دارەی بەردەرگا هەڵــناگرم و لەبەر خــۆمەوە دەڵــێم تۆ بلێ گەر رەشەبا بەهێزتر بێت دارەکە لە رەگ و رێشەوە هەڵــنەکەنێ؟؟؟دواتر دەلێم نا هێندە جوان رەگ و ریشەی چووە بە دڵــی زەویدا هیج هێزیک نیە عەشقی دارە و زەوی لێک بکات. . دواتر خەیاڵ دەبم باتەوە بۆ لای خەڵــکانی شار
دەڵــێن کە لافاو زۆۆری لەگەڵ خـــۆیان راپێچ کردووە مالێ زۆۆریان لە ژێر ئاوایە ئاه یک هەڵــدەکێشم و دێمەوە لە نزیک پەراو پێنوسەکەم دادەنیشم. . .
سەرنج دەدەم و دەچمەوە لای چـــاوە جوانەکانی باوکم و تـــاڵــە سپیەکانی سەری
هیچ شتیک بەقەت تـــاڵــە سپیەکانی سەری باوکم سەرنجم راناکێشت. . .
تـــــــــــاڵ تــــــــــــــــــاڵ ئەمە فیدای و لەبەر خــۆمەوە دەڵــێم تۆ بلێ پیاوێکی لەو جوانتر هەبێت؟ کە دەدۆێت چیژ لە دێرەکانی دەبینم و دەنگی لای من خــــۆشترین نوته‌ی موسیقایه
توزیكی تر داده‌نیشم و ده‌سته كانی دایكم و نه‌خوشیه به‌رده‌وامه‌كانی به هزرم دا گوزه‌رده‌كه‌ن و له‌خوم ده‌پرسم خودا تو بهههشتیكت بهمن داوه هه‌رگیز له‌م به‌هه‌شته بی به‌شم مه‌كه
براده‌ر
نازانم ئه‌و چه‌نده‌مین نامه‌یه ئهمرو ده‌ی نوووسم و دواتر ده‌ی سپیرم به بای فه‌راموشی. . .
ئه‌م ایستا. دووباره ده‌مه‌ویت په‌روای به‌رده‌ستم لوول بده‌م بلیم نا ئه‌و هه‌رگیز جاریكی تر نایته‌وه
چه‌نده رۆژه‌كان له دووریت گوزهرزدهكهن من هینده‌ی تر ئارامیم لی هه‌لده‌گیریت و زیاتر به دوای شوین پیكانت ویل ده‌بم. له‌به‌ر خومه‌وه زكری پیت به پیتی ناوت ده‌كه‌م. . جار جاریك فرمیسكی نه‌بینی تو له‌سه‌ر گوناكانم ریچكه ده‌گرن و پیم ده‌لین ئه‌و هه‌رگیز جاریكی تر لیره‌وه تی ناپهریت
تو ده‌زانی وانیه هیچ شتیك هینده‌ی نه‌بوونی. تو من. ناتاسینیت هه‌میشه. له‌گه‌ل خوم ئهكهومه دوان
وباسی شكومهندیهكانی تودهكهم
شكومهندیك كه وون بوونی منی تیایه و دكتاتۆربوونی تو ده‌سه‌لمینت
براده‌ر ده‌مه‌ویت بنوووسم به‌لام دوووباره دیرهكان له گه‌رووم ده‌خنكین ته‌نها دهنوووسم وه‌ك هه‌موو جار من زوررر باشم زۆر زۆر. . .
سابات
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
