ژانی
نێوان پشت و گه‌ده‌ی
ژنێ دوو گیان
پشت به‌ستوو به ژیانێ ون
ده‌ڕووی نه‌مان راده‌وه‌ستێ
ژانێكی
له ریخۆڵه‌ی مناڵی هه‌تیوو
ئه‌وا سه‌ری شۆری خێوت
هان ده‌ده‌ی له دهیندهخۆرییهك
بڕستی برسێتی وه‌باڵ ئهوكت نه‌گرێت
ژانێكی
له نێو قامكانی كرێكارێك
زبری دنیا
قوت ئه‌داته رۆخی ناسكایی په‌نجه‌ی و
نه‌رمی گۆنای كۆرپه‌یه‌ك
له ناویاندا
خوا بۆ شه‌و چهره بانگ ده‌كه‌ن
ژانێ.. ..
كه چه‌ند حه‌شارت ده‌م
به ژیانما ههلدهزنێ
پیرۆزهییت مه‌سه‌لمێنه
تێكه‌ڵ غوربه‌تی بوونمی
كۆدی دركانم به
بۆ خۆم