گیانه له‌غه‌می عیشقت بێ ماڵ و په‌نا تاکه‌ی؟!
زاڵم دڵه‌که‌م خوێنه، ده‌ی جه‌ور و جه‌فا تاکه‌ی؟!
مۆمی ته‌مه‌نم سووتا، ئێستایه که‌مردن بێ
ڕووحم چ برینداره، ده‌ردی نه‌ده‌وا تاکه‌ی؟!
من بوومه قه‌ڵه‌م هه‌روا، به‌دوای وشه‌دا مردم
مه‌رگه له‌ژیانمدا، ئه‌م زووڵمه وه‌ها تاکه‌ی؟!
چیرۆکه ژیانی من، چیرۆکی غه‌می دووری
گریانه به‌شی چاوم، بێ نان و نه‌وا تاکه‌ی؟!
چاوم مه‌لی په‌روازه، ئاواتی بزه‌ی تۆیه
تامه‌زرۆ به‌چاوی تۆ، شێنی به‌نیگا تاکه‌ی؟!
بویته بووتی ئیمانم، سه‌ر داده‌نوێنم بۆت
گه‌ر کفره بهئیمانت، بۆت بوون و خودا تاکه‌ی؟!
ژاکا ده‌ڵێ: با وابێ، دووربه له‌من و ڕووحم
لابه غه‌می دووریشت، زوڵمی نه‌ڕه‌وا تاکه‌ی؟!.
1394/3/19
ڕانیه
ژاکا
