
ئەڵێن: جەژنە لای من جەژن نییە، ژانە!
لەکام دەڤەرەوە ڕۆچمە ناو دەریای فرمێسک وخوێن؟
لەگەڵ کام ئەستێرە تا سەحەر دەست بە پرچی ئەو زارۆکانەدا بێنم،
کهچاوەڕوانی باوکیانا چاویان بە ژیان هه ڵهێنا؟
لە گەڵ کام دڵۆپەی باران بڕژێمە ناو جۆگەی فرمێسکی دایکان؟
لەگەڵ کام تیشکی خۆردا، بێم ببمە دڵۆپێ باران و
بڕژێمە سەر زاری هه ڵۆیهکی بە تیر پێکا و؟
لەگەڵ کام شنە ی بادا، بێم تا بۆ چرکەیەک
باوەشێن کەم دڵی سو تاوی هاوسەرێک؟
لەکام پێ دەشتەوە سەر هەڵدەم،
نەخزێمە ناو شوێن پێی خوێناوی پیرە داکێ، پیرە بابێ؟
لەکام چیای سەر بەرزەوە نزاکەم تا بتوانم
هاوارو ناڵەی بسکی خوێناوی خوشکان و
سەر پۆشی بە خوێن سوری دایکان و
دڵەخورپەی مناڵان وجەرگ سوتانی باوکان و
کیژۆڵەی دەست بە دوعا بگەیەنمە دیوانی خوا؟.
16/7/2015
شیرین کافی