
سروەعەبدولواحد پەرلەمەنتاری عیراق لەسەرلیستی گۆڕان لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی NRTكوردی ڕەخنەی لە مەسعود بارزانی گرت کە سیاسەتی چەواشەکاری بەکار دێنێت بەتایبەت لە مەسەلەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، و چەند جار دووبارەی کردەوە کە ئەو بابەتەی تەنیا بۆ موزایەدەی سیاسییە .
ئەو ئەندام پەرلەمانە لە قسەکانیداچوارچێوەی گوتاری سیاسی ئەمڕۆی لەکوردستان باوە، نەبەزاند و وەک پەرلەمانتارێک بیرو بۆچونی خۆی باس کرد .
لەوەڵامی ئەو ڕەخنەیەی سروە عەبدولواحید پەرلەمانتارێکی پارتی ھاتە دەنگ و دوور لە ھەموو یاساو ڕێسای سیاسی ئەوەی کە ئێستا لەناو حیزبە کوردیەکاندا باوە، وەدوور لەھەموو جەدەل و کێشمەکێشێک تۆمەتی " ڕەوشتی " بۆسروەداتاشی کە تەنانەت باس کردنیشی قێزەونە .
جیا لەوەی من ھاوڕایسروە بم یان نا، جیا لەوەی ئەم ڕەخنەیەیدەچێتە چوارچێوەی کێشە قوڵەکانی ئەمڕۆی نێوان پارتی و گۆڕان یان نا، وەڵامدانەوەکەی پەرلەمانتاری پارتی بە ئەوپەڕی زەبونی دەخوێنمەوە، ئەم جۆرە لە وەڵام دانەوە، ڕاستیەکمان بۆ دەردەخا کە ئەحزابی سیاسی کوردی و بەتایبەت پارتی چ تێڕوانینێکی ھەیە بۆ ژن وە چۆن لە چوارچێوەی ئەم حیزبەدا بیری گەندەڵی پیاو سالاری و بە کەم زانینی ژن ڕوکنێکی سەرەکی بەرنامەو بۆچونەکانیانە.
پێشێلکردنیکەرامەتی ئینسانیژنانبە ھێنانەوەی تۆمەتی ئەخلاقیبۆیانلە وەڵامی باس و جەدەلیسیاسی دا، جیا لەوەی لەسەرەوە باسم کرد، پەیامێکە بۆ ھەموو ئەوانەی لێرە بەدواوە نیازی ڕەخنەیان ھەیە لە سیاسەتەکانی پارتی، بەتایبەتی ئەگەر ڕەخنەگرژن بێ، چ وەڵامێکیحازر و ئامادە چاوەڕێیانە .
ئەمڕۆ گەندەڵی، لە سایەی سیاسەتی ئەحزابی کوردی، نەک تەنیا بەشی زۆری چمکەکانی کۆمەڵگای گرتۆتەوە، بەڵکو باس و جەدەلی سیاسیشی وا ھێناوەتە ئاستێکی نزم کە زیاتر لە جنێوی لاکۆڵان دەچێ.
دەڵێن خۆراک بۆ ئەوەی نەگەنێ خوێ ی پێدا دەکەن بەڵام کە خوێ گەنی ئیتر چی !
13 / 8 / 2016
