هۆشمەندی هەست و هزرو بیرە ڕەونەقدارەکانە کەڕەگی لەمرۆڤە جوانەکاندا داکوتیوە .
هۆشمەندی یان ڕۆشنبیری و دانایی ژیان کەنەخشەی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری مرۆڤەکانە بۆ هێنانە کایەی ژیانێکی شیاو‌و مرۆییانە کەشایستەی مرۆڤبوونیمانە سەرچاوەی مرۆڤهای بەکەڵک و دڵسۆزە کەهەمیشە ئاشتی و ژیان پێکەوە گرێ دەدات و بوونێکی شەرەفمەندانەی مەدەنیانەی نوێ دەسازێنێت بۆ سبەینێی باشتر‌و جوانتر .
هۆشمەندی ژیان بەشێکە لەکارو هەوڵدانەکانی مێژوی مرۆڤایەتی و هەرلەکۆنەوە زانا‌و هونەرمەندو هۆنەرو نوسەرە گەورەکانی گەردون کاریان بۆ کردوە ئەویش لەپێناوی خزمەت کردنی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی داهاتوو بوە بۆ نەوەی سبەینێ و داڕشتنی کۆمەڵێ یاسا‌و ڕێسایە کەئادەمیزاد وەکو خۆی نیشان دەدات نەک وەکو دڕندە یان ڕۆحلەبەرانی تری سەر زەوی بۆیە هۆشمەندی تەنها پەیوەندی بەهزرو هۆشی مرۆڤەوە هەیەو تەنهاش مرۆڤ بونەوەرێکی زۆر هەستیاری عەقڵانی و خاوەن بیرە لەناو هەموو ڕۆحلەبەرانی تری ژیاندا بۆیە مرۆڤە هۆشمەندەکان زۆربەی کات لەئازارو مەینەتیدا ژیاون لەپێناوی ژیانێکی باشتر‌و شایستەتر بۆ مرۆڤەکانی سەر گۆی زەمین بۆیە تەنها ژن دەتوانێت پێناسەی ئازار بکات هەرچەندە هەموو ئاین و مەزهەب و کلتورەکان لەهەزاران ساڵەوە دەیچەوسێننەوە .
مه‌زهه‌بێک کلتورێک عه‌قڵێک یان کۆمه‌ڵگایه‌کی خێڵه‌کی خۆپه‌رست و دواکه‌وتوو نه‌هێڵێت تۆ به‌سروشتی بمریت ئه‌ی چۆن دەهێڵێت تۆ بەبەختەوەری بژیت بۆیە ئەو سیستمەی ژیان دورە لەهۆشمەندی و دنیای بیر‌و هزرە جوانەکان .
ئەی ژن ئەگەر خاوەنی ڕۆشنبیری و ڕای خۆت نەبیت به‌م جۆرهچۆن دهبیتههاوڕێ و دۆستی جوانی و فه‌نتازیای ژیان بۆ به‌خته‌وه‌ری خۆت . ؟. کهواتهکارهساتهئهو ئاین و کۆمه‌ڵگاو کلتورهبهماڵی خۆت بزانیت . . . !!! . دەبێت ئافرەتانی دنیا زۆر ڕٶشنبیرترو بەهزرتربن لەپیاوان بۆیە کۆمەڵگاو نەوەی نوێ و پەروەردە بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی ناویندا ئافرەتان و ژنان دروستی دەکەن ئەوانن قوتابخانەو مامۆستای یەکەم بۆ مرۆڤایەتی .
بەوردی گوێ لەم چەند دێڕە بگرە یان بیخوێنەرەوە بۆیە هەم بۆ نابینا‌و هەم بۆ چاوساغم نوسیووە :
ئەی ژن بەدڵنیایی یەوە پیاو چه‌ندین سهدهیهژنی وه‌کو پاشکۆی خۆی هێشتۆتهوهبۆیە به‌کاری هێناوەو هەست و مێشکی وەکو ئاین وەکو زەوی وەکو ناموس داگیر کردوه. . ماندوی کردوه. . ئازاری داوه. . لهمانهههمووی ترسناکتر شۆرینه‌وه‌ی عه‌قڵی له‌ئه‌ستۆ گرتوهلەپێناوی به‌خته‌وه‌ری و تێرکردنی عه‌ریزه‌کانی پیاو خۆیدا . . !! . کەواتە دەبێت ئافرەتان چی بکەن کەتەنها دنیای هزرو هۆش و هۆشمەندی ڕزگاریان دەکات . ؟.
بۆ نمونە :
لەئاینی ئیسلامدا ئافره‌تی موسوڵمان پێویستهڕوخساری داپۆشراوبێت بێت ته‌نها مێرده‌که‌ی ده‌م و چاوو پرچی بیبینێت و نه‌زه‌ری هیچ پیاوێک نه‌کات . . . !!!! . بەڵام مێرده‌که‌ی بۆی ههیهڕوخساری هه‌موو ئافره‌تانی دنیا ببینێت . . . !!! . کەواتە سەیری ئەم ناعەدالەتی یە بکەو خۆت ڕزگار بکە لەو کۆت و بەندە ڕێز‌و جوانی و ڕەوشت بەرزی پەیوەندی چی یە بەجۆری جل و بەرگەوە . ؟. لەگەڵ ڕێزمدا بۆ ژنان و پیاوانی هەموو دنیا مرۆڤ بەداپۆشراوی جوانترە لەوەی بەرگی نەبێت یان ڕوت و قوت گیانی هەمووی بەدەرەوەبێت .
له‌ئاینی هیندۆسیشدا پاش مردنی پیاوهکهدهبوایهژنهکهلهگهڵ ته‌رمی پیاوه‌که‌یدا خۆی بسوتاندایهکهپێی ده‌وترا نه‌ریتی (( ساتی )) . کارەساتێکی قێزەونەو بەڵگەیەکی گەورەیە کەئاین و مەزاهیبەکان دەست کردی مرۆڤەکان خۆیانن وەکو کلتورو ڕەفتارو . . هتد .
له‌وڵاتی چین هه‌زاران ساڵ باوه‌ڕیان وابوو که‌ئافره‌ت ڕۆحی نی یه‌و وه‌کو ئامێرێکی ناوماڵ کاریان له‌گه‌ڵ ده‌کردن ته‌نانه‌ت یاسا ڕێگه‌ی دابوو کهپیاوهکهلهکاتی بێزاربووندا ژنهکهبکوژێت له‌به‌رئه‌وه‌ی موڵکی ئه‌و پیاوه‌یه‌و وه‌کو ئامێره‌کانی تری ناوماڵ سەیری دەکات .
بۆیهههمیشهوتومه: پیاو ناتوانێت پێناسه‌ی ئازار بکات ته‌نها ژن نه‌بێت . . . !!! . بۆیهژن له‌هه‌زاران ساڵهوهدهچهوسێنرێتەوە .
بەدڵنیایی یەوە باسی ئافرەت و ژنی باش دەکەین و بەرگری لێ دەکەین نەک خراپەکانیان کەلەدرۆو فڕوفێڵ و خیانەتدا لەسەروی پیاوەوەن .
حەمید عەزیز
٢٠١٤/٦