
به‌تێپه‌ربونی ماوه‌ی نزیكه‌ی دووساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی ودارایی له‌گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ند وهاتنه ئارای شه‌ری داعش به‌ماوه زیاتر له‌ساڵێك، به‌رفراوان بوونی ناره‌زاییه‌كانی هاوڵاتیان له‌سه‌راسه‌ری عێراق له‌هه‌مبه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی دیارده‌ی بێكاری وگرفتی بودجه ودواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به تایبه‌تی له‌كوردستان، قه‌یرانی سوته‌مه‌نی ودهستهبهرنهبوونی كاره‌با وئاوپێداویستیه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی هاوڵاتیان له‌عێراق وههێمی كوردستان وێرای ئه‌م كێشه دیارانه ئه‌مێستا هه‌رێمی كوردستان له‌بارێكی دژواردایهلهسهر پرسی هه‌مواركردنی سهروَكی هه‌رێم ئه‌م پرسهوهك دیاردیهكی كاتی بوَته یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره گرژ‌و ئاڵوَزهكانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان مه‌خابن ئه‌م بابه‌ته‌ش بوَته سه‌رباری كوَی ئه‌وبارو ئه‌سته‌نگه سیاسی وئابووریانهی كه‌له‌سه‌ر ده‌روونی تاكی ئه‌م نیشتمانه كه‌ڵكه بووه روَژ له‌دوای روَژ ئه‌م پرسه به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه تائهمێستاش نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێك كه ئارامی و دڵنیایی بداته خه‌ڵكی كوردستان.
كوردستان و ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی ته‌عریب ێكی نوی
له‌ژێر باری ئه‌م هه‌موو كێشهسیاسی ئابووری، وململانی سیاسیانه‌دا ناوچه سنوریه‌كان ئه‌وناوچانه‌ی كه‌به ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ناسراوه یان ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئهمێستابهشێوهیهكی به‌رچاو كهوتوَتهبهر ههرهشهومهترسی هێزی تێروَرستان و رفاندنی هاوڵاتیانی ناوچه‌كانی دووز خورماتوو، جه‌له‌ولا، كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركه‌وتنی فه‌راغی ئه‌منی كه‌له كه‌م بایه‌خی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه سنوریه‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتووه له‌لایه‌كی تر له‌هه‌مبه‌ر كاریگه‌ری شاڵاوی هاتنی ئاواره‌كانی عه‌ره‌ب بوَ شاروشاروچكهكانی كوردستان جێكردنه‌وه‌ی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له‌كوردستان به‌وئه‌ندازه ڕه‌هایه و كارئاسانیكردن ومافی نیشته‌جێبون، كاركردن، هاتوچوَكردن، گواستنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه وباری شارستانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان دیاره له‌رووی یاساییه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ئێستادا كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وسیاسی لی به‌ده‌ر نه‌كه‌وتووه به‌دڵنیاییه‌وه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م كرده‌یه دهبێتهموَدیل و ده‌رئه‌نجامێكی نه‌رێ و ناهه‌مواری لی ده‌كه‌وێته‌وه.
لای زوَربهمان ئاشكرایه كهوهرگرتنی هاوڵاتیانی په‌ناهنده لهبارودوَخێكی نهخوازراوداكهلهترسی شهر په‌نایان هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان مافی پێدانی سه‌لامه‌تی و وه‌رگرتنیان هه‌یه به‌ڵام شێوازی وه‌رگرتن وجێكردنهوهی نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز وزمانێكی جیاواز، كه‌لتورێكی جیاواز له‌سنووری كوره‌ی ئاگری شه‌ری تێروَردا گه‌ر به ووردی وبهپرسیارێتیهوه مامهڵهلهگهل ئه‌م پروَسهیه نه‌كرێت ئهواخوانهكرده دوورنیه پریشكی ئه‌و ئاگره نه‌گاته هه‌رێمی كوردستان ویست ومه‌رامی شه‌رانگێزانه‌ی تێروَرستان به‌دی بهێنێت، كه‌واته پروَسهی جێكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب بوَناوشارهكان ههرلهبنهرهتهوه كرده‌یه‌كی ههڵهیهوهیچ پیلان و وردبونهوهیهكی ئه‌منییه‌تی تیا ڕه‌چاو نه‌كراوه كه به‌وشێوه ههرهمهكییه تێكه‌ڵ به‌شارو شاروَچكهو هه‌موو گه‌ره‌ك وگوندو ماڵێكی كورد كراوه، وه‌ك ده‌زانین له‌مێژه‌وه شاری كه‌ركوك به‌ده‌ست سیاسه‌تی شوَڤێنستانهو وپروَسهی به‌عه‌ره‌ب كردن، و ڕاگواستن، به‌به‌عس كردن ده‌ناڵێنێت به‌ڵام ئه‌فسوس ئه‌مجاره لهسوَنگهی بێخه‌می وبێئاگایی ده‌سه‌ڵاتداران وبه‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان دوورنیه هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته‌وه ژێر هه‌ژمونی عه‌قڵییه‌تی عه‌سكه‌رتاری و مونوَپوَلخوازنهی شوڤێنیزمهوه، چونكه ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره وێنا‌و كرده‌یه‌كی مه‌ترسیداری واقی به‌رچاوه وشتێك نیه له‌خوه بێته باسكردن.
به‌بی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی ئه‌منی ناوخوَیی كه‌په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگی هه‌یه به ژیان وچاره‌نووسی گه‌لی كورد له‌م هه‌رێمه ئه‌سته‌مه بتوانرێت كێشه‌ی ئه‌منی وئابووری، وته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر لهئهستوَ بیگیرێت ئه‌مه‌له‌كاتێكدا هه‌رێمه‌كه‌مان دووچاری كوَمهڵێك گرفتی دارایی و ته‌ندروستی، وسسیستمی خوَراكی ناته‌ندروست، به‌رزی رێژه‌ی بێكاری، ناجێگێری وهه‌ڵاوسانی نرخ وكه‌می چاودێری جوَری (نه‌وعی) و كێشه‌ی نیشته‌جێبون وزیاد بونی رێژه‌ی دانیشتوان بوَتهوه له‌به‌رامبه‌ردا شاڵاوی هاوردهبونی زیاتر لهملیوَنێك وحه‌وت سه‌د هه‌زار ئاواره ی عه‌ره‌ب وجێكردنهوهیان هه‌موو ئه‌مانه پێویستیان بهخوَراك ونهخوَشخانه وبیمهو خه‌رجی ههمهجوَره كه ههڵاوساوییهكی زوَر له‌سه‌ر ده‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه، هێنده‌ی تر باری ئابووری تاك دووچاری گوزه‌رانێكی سه‌خت ده‌كات.
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد وقوَناغهكانی تێكوَشانی چه‌كدارانه به‌درێژایی مێژوو هه‌موو شاخ وبه‌ردو دار و دیوار‌و ماڵێََكی كورد به‌خوێنی تێكوَشهرانی كورد سووربووه تا به‌م قوَناغه گه‌یشتووه ئه‌گه‌ر ره‌نج و هه‌وڵ وكوشش وململانێی، ونوشوستی ته‌نها سه‌دده‌ی بیسته‌م به‌نمونه وه‌ربگرین ئه‌وا پێویستمان به‌وه‌یه به‌هه‌ست كردن به‌و روَژگاره پردژوارو شهرهفهندانه په‌ند له‌وهه‌موو قوربانی، و خه‌م وئازار، و ژان و ئومێد، وخوَراگری، و خوَزگانه وه‌ربگرین كهبهلێشاوێك خوێن به به‌رهه‌م هاتوون به‌ڵام ئه‌فسوس بهتێكهوتن به‌ململانێی حیزبی به‌رژه‌وه‌ند خوازانه وتێنه‌گه‌یشتن لهبیروراجیاوازهكان بایه‌خ نه‌دان به به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی یه‌كان، پارته‌كانی كوردستان سه‌رقاڵن بهبهململانێكردن به‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی سه‌روكی هه‌رێم وبهسازان یا بژارده‌یه‌كی تر، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م چه‌ند روَژه ی ماوه كوَتایی بهململانێكانی نێوان حیزبه‌كان بێت تاكو ماڵی كورد جارێكی تر دووچاری لێكترازان و دوو ئیداره‌یی نه‌بێته‌وه سه‌رباری ئه‌و دیارده مه‌ترسیداره كهبههوَی سیاسه‌تی نائاگاییانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كورده‌وه سه‌رله‌به‌ری كوردستان خه‌ریكه دووچاری پروَسهی به‌عه‌ره‌ب بون بێته‌وه.