
هاوڵاتیانی توركیا ئه‌زانن تا رۆژی هه‌ڵپژاردنه‌كان له 7/6/2015 دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی شۆڤه‌نیست سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆی ره‌گه‌زپه‌رست سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ""حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان "" (ئاكپارتی) خۆیان مه‌ڵاس دابوو نقه‌یان له خۆیان بریبوو وایان ئه‌زانی وه‌ك ساڵانی پێشوو ده‌نگی زۆر ئه‌هێنن و به ته‌نها حكومه‌ت دائه‌مه‌زرێنن به‌ڵام له پاش ده‌ركه‌وتنی ئاماری ده‌نگه‌كان دۆران و تووشی شۆك بوون و چۆكیان شكاو دۆش دامان نه‌یانئه‌زانی چی بكه‌ن.
له هه‌ڵپژاردنه‌كانی توركیا حزبه‌كه‌ی ئوردوگان و ئۆغڵۆ وه‌ك حزبه‌كانی تری ئیخوان ئه‌لموسلمین له وڵاتانی تردا تووشی شكست هات و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌نگه‌كانی له‌ده‌ستداو، له به‌رامبه‌ر ئه‌و شكسته پارتی گه‌لانی دیموكراتی بووه جێی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران و خاوه‌نی { 80 } كورسی په‌رله‌مانی و، لێره‌وه خه‌لیفه دۆراوهكهی كه‌مالیزم و یاوه‌ره‌كانی كه‌وتنه پیلانگێری و نه‌خشه‌دانان بۆ لێدانی گه‌لی كوردستان به بیانووی گریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK .
له‌و رۆژه‌ی تاقمی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی خوێنرێژ** ""داعش"" ده‌ستی به سه‌ر شاری موسڵ گرت تا ئێستا كاری قیزه‌وه‌ن و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه‌و درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌ش هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كوردستان و به به‌رچاوی دونیا له لایه‌ن رژێمی توركیای تیرۆریست به ئاشكرا پشتگیری لێ ئه‌كرێت و یارمه‌تی ئه‌درێت.
لە مێژەوە خەڵک و وڵاتان ئەزانن تورکیا دەوڵەتێکی تیرۆرستییەو فاشست ئاسا رەفتار ئەکات و بە ئاشکراو بە نھێنی پشتگیری لە چەتە روورەشەکانی تاقمی خوێنرێژی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی چه‌په‌ڵ ""داعش"" ئەکات و، چەک و تەقەمەنی و تانکیان ئەداتێ و، چەندان شوێنی تەرخان کردووە بۆ مەشق و راھێنانی ئەندامەکانی داعش و ئاسانکاری ئەکات لە ناردنیان بۆ بەرەکانی جەنگ لە سوریا‌و عێراق و، لە کاتی بریندا کردنیان سنووری تورکیا بەروویاندا واڵایەو، لە نەخۆشخانەکانی دەوڵەتی تورکیای مرۆڤ‌کوژ بە گەرمی پێشوازییان لێئەکەن.
توركیای بۆ دژایه‌تی كورد له رۆژئاوا‌و، به تایبه‌ت له كوبانی هه‌موو جۆره رێگایه‌كی تاقیكرده‌وه‌و، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ری نه‌گرت و، ئه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بوو راشكاوانه ئه‌یوت كۆبانێ له كه‌وتندایه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ و هێزو بازووی یه‌كینه‌كانی گه‌ل و به پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان باشترین وه‌ڵامیاندایه‌وه‌و، دوژمنانی تووشی هیستیریاو نه‌خۆشی ده‌رونی كرد.
توركیا به‌بێ یارمه‌تی نه‌یئه‌توانی هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵبێنێ، بۆیه عه‌ربستانی سعودی و وڵاتی قه‌ته‌ر پاره‌یه‌كی مۆڵیان هه‌ڵرشت و خستیانه به‌رده‌ستی شۆڤه‌نیسته‌كانی رژێمی توركیا‌و، بۆ رێگری له كوردان و، ده‌ستیان كرد به هه‌ڵكه‌ندنی (خه‌نده‌ق) به درێژای سنووره‌كانی له گه‌ڵ سوریا‌و، ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو هه‌رێمی كوردستان شان به شانی رژێمی توركیا كه‌وته (خه‌نده‌ق) هه‌ڵكه‌ندن و، ئه‌و كاره‌ش له گه‌ڵ سیستی وخیانه‌تی كه‌سانێك له هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه هۆی نه‌خشه‌دانان له ژێر چاودێری رژێمی توركیا‌و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ گرتنی شه‌نگاڵ به ئاسانی و، ئه‌و پرۆسه دژ مرۆیه بووه هۆێ كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی سڤیلی بێ ده‌سه‌ڵات و، گرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان و هه‌زاران ئافره‌ت له منداڵ و كیژی لاو‌و پیری په‌ككه‌وته‌و، داعش وه‌ك نه‌ریتێكی كۆنی ئیسلام له كاتی (ئه‌نفال و غه‌زه‌وات) ده‌ستی كرد به فرۆشتنی كچان و ژنان به به‌رچاوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هه‌موو دونیا‌و، به شودانیان به‌پێی جیهادی ئهلنیكاح و شه‌رعی داعش. .
هاتنی ده‌وڵه‌تی خه‌له‌فاوی خه‌لافه‌تی ئیسلامی – داعش بووه (خه‌یرو به‌ره‌كه‌ت) و دهسكهوهت بۆ رژێمی توركیای شۆڤه‌نیست و، یه‌كێك له‌و ده‌سكه‌وتانه ره‌وانه‌كردنی نه‌وته بۆ شاره‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر به نرخێكی زۆر هه‌رزان و، به هۆی ئه‌و نه‌وته مفت و هه‌رزانه له پاڵ نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی خۆمان (كه كه‌س نازانێت پاره‌كه‌ی ئه‌چێته گیرفانی كێ) توركیا بووه‌ته خاوه‌ن ئابورییه‌كی بته‌وو، ئه‌مه‌ش وایلێكردووه دهستبووهشێنێت وهیرش بكاته سه‌ر كوردستان به بیانووی لێدانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK .
نه‌وه‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتوركی عوسمانلی ره‌گه‌زپه‌رست و خه‌لیفه‌ی دۆراو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له كاتی هه‌ڵگیرسانی شهر دژ به رژێمی خوێنرێژی سوریا كه‌وته هه‌ڵپه‌هه‌ڵپ و، بیری بۆگه‌نی پاڵیپێوه‌نا بۆ قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخی ئاڵۆزی ئه‌و وڵاته‌و سوودوه‌رگرتن له پاره‌ی مۆڵی ته‌رخانكراو بۆ توندوتیژی وتیرۆر له‌لایه‌ن عه‌ربستانی سعودی و ده‌وڵه‌تی قهترو، به فیتی ئهمریكاو هه‌وڵی توركیا سوپایه‌كی به‌ناو ئازاد پێكهێنراو، له رێی ئه‌م سوپایه ده‌ستی توركیا كرایه‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری سوریا‌و، تا ئێستا ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگان خه‌ون به‌وه ئه‌بینێت ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته داگیربكات وه‌ك چۆن به‌شێكی قوبرس و چه‌ند شوێنێكی هه‌رێمی كوردستانی داگیر كردووه. .
سوپای ئازاد (شێره بهفرینهكهی ئه‌مریكا و توركیا‌و عه‌ربستانی سعودی و قه‌ته‌رو یاوه‌ره‌كانی) بوو به ئهمرازێكی كوشنده دژ به گه‌لی سوریا، چونكه هه‌رچی گروپه توندوتیژه‌كانی ئه‌لقاعیده‌و سه‌له‌فی و ئیخوانچی (ئیخوان الموسلمین) و تیرۆریست هه‌یه چوونه‌ته ریزی ئه‌و سوپایه‌و، له ئاكامدا له پاڵ ئه‌لقاعیده‌ی تیرۆریست نوسره‌و داعش له دایكبوون.
له پاش دۆرانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و حزبی ""داد‌و گه‌شه‌پێدان"" له ههڵپژاردنهكاندا كه‌وته گه‌ران به‌دووای پیلانگێری و دۆزینه‌وه‌ی بیانوو، هه‌ره‌شه‌كردن و، كه زانی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو ناتوانێت حكومه‌ت پێكبێنێت داوای هه‌ڵپژاردنی پێشوه‌ختی كرد‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته روویكرده ئهمریكاو له پر ئاماده‌یی توركیای نیشاندا به كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئهنجرلیك و شهر دژی داعش بكات و، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له لایه‌كه‌وه بۆ داپۆشینی دۆراندنه‌كه‌ی بوو وله لایه‌كی تره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خواسته شۆڤه‌نیسته‌كه‌ی بێته‌دی وهێرش بكاته سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان PKK.
پاش ئاخافتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و ئاماده‌یی توركیا بۆ لێدانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئێسلامی - داعش له كوردستان داوای پر له شه‌رمه‌زاری هاته كایه‌وه‌و هه‌ریه‌ك له مه‌سرور بارزانی " راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی هه‌رێمی كوردستان" و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی بنكه فراوانی كوردستان داوایان له میوانه‌كان كرد‌و، مه‌به‌ست له میوانه‌كان { پارتی كرێكارانی كوردستان PKK } یه سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن و برۆن و، مه‌سرور به روونی وتی: ده‌بێت پارتی كرێكارانی كوردستان قه‌ندیل جێبهێڵێت، چونكه له‌نێو خاكی عیراقدایه!! و، وتیشی: “هێزه‌كانی (په‌كه‌كه) و (یه‌په‌گه) میوانن و، پاشان نێچیرڤان بارزانی وتی: میوانه‌كان ئه‌بێ بچنه‌وه شوێنی خۆیان و خاكی هه‌رێم بهجێبهێڵن، من لێره‌دا ته‌نها پرسیارێك ئه‌كه‌م و وه‌ڵامیش لای گه‌لی كوردستانه: ئایا كوردان له سه‌ر خاكی باوباپیران میوانن؟ دیاره ئه‌م داوایه پر شه‌رمه‌زارییه له سه‌ر خواست و ئاره‌زووی ئه‌ردۆگانی شۆڤه‌نیست و تاقمه رهگهزپهرستكانی حزبی "" داد‌و گه‌شه‌پێدان"" و ئیخوان موسلیمهكان بووه‌و، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه زه‌نگی هه‌ڵگیرسانی شهر له دژی گه‌لی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK.
پاش ئه‌وه‌ی داوا له میوانه‌كان كرا قه‌ندیل و خاكی باوباپیران بهجێبهێڵن توركیای تیرۆریست هه‌لی بۆ ره‌خساو ده‌ستی كرایه‌وه‌و، هه‌ر له پاش گفتوگۆكانی نیوان باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌كانی ئهمریكاو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا له 23/7/2015 سه‌باره‌ت به بنكه‌ی ئهنجرلیك و شه‌ری داعش و، هاتنی ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له 24/7/2015 بۆ هه‌ولێر ( به‌سه‌ردانێكی گووماناوی ) و كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی و له پاش4 كاتژمێر رووی كرده توركیا‌و، له 25/7/2015 فڕۆكە جه‌نگییه‌كان و تۆپخانەی توركیا لە ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان له ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراواندا ا بنكەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان لە باكوور و باشووری كوردستان بۆمبابارانكردو، هاوكات ئەحمەد داودئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند بۆماوەی کاژێرێک گفتوگۆی لەگەڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئامانجی ئۆپراسیۆنی توركیا كردووه.
شۆڤه‌نیسته‌كانی توركیا رایانگه‌یاند كه چه‌قۆكه گه‌یشتوه‌ته ئێسقان و ئاماده‌ن خه‌ڵك له ناوبه‌رن و قه‌ندیل له گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بكه‌ن و، ئه‌وه‌تا به ئاشكرا‌و به به‌رچاوی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ت به فرۆكه‌ی جه‌نگی و توبخانهكانی توركیا له ناو خاكی هه‌رێمدا خه‌ڵكی سڤیل و دانیشتوانی دێهاته‌كان و میوانه‌كان له‌ناو ئه‌به‌ن و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و میتی توركی پاساو بۆ هێرشه‌كانی توركیا ئه‌هێننه‌وه.
قه‌ت رۆژێك له رۆژان رژێمی توركیای خوێنرێژو سه‌ركوتكه‌ری خه‌ڵكی سڤیل و بێ تاوان دۆستی كورد نه‌بووه‌و، هه‌موو كات به ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی هاوڵاتیان و پرسه‌كانی كوردی داوه‌ته‌وه‌و، سه‌ره‌رای پێشێلكردنی ته‌واوی پرنسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و، ته‌واوی یاساكانی ره‌چاوكراوی جیهانیی سه‌باره‌ت به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ ژێر پێ خستووه‌و، كه‌س نه‌یتوانیوه به‌رگری له مافی هاوڵاتیبوونی خوێ بكات.
سه‌ركه‌وێ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان
مردن وسهرشۆری بۆ رژێمی توركیای شۆڤه‌نیست و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی – داعش. .
**هه‌ندێ له ئیسلامییه‌كان و، (ئه‌وانه‌ی بۆ شكۆی سرودی ئه‌ی ره‌قیب) هه‌ڵناسن پێیان ناخۆشه به داعش بوترێت: ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئێسلام، بۆیه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌م چه‌ند كه‌ره‌ت دووباره كردووه‌ته‌وه.
3/8/2015
