ریسكی دژوار، دروست ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی كچانی ئێمه له بواری گۆرانیگوتندا ده‌یكه‌ن، چونكه هه‌موو ده‌زانین گۆرانیگوتنی كچان له ئه‌مڕۆدا، جۆرێكه له ریسك. بێگومان ئه‌مه‌یان پێوه‌ندیی به پیاوی نه‌وسنی كورده‌وه هه‌یه كه به‌هیچ شتێك تێر نابێت.. به‌ڵێ زۆربه‌تان، ره‌نگه به‌منیشه‌وه.. به‌ڵام ئه‌و ریسكه هی ئه‌وه‌یه به ویژدانه‌وه رێزی لێ بگرین.
من پێوه‌ندیم به‌و راپۆرته هونه‌رییه‌وه نییه كه له‌م ژماره‌یه‌ی "وشه"دا بڵاو كراوه‌ته‌وه (ئه‌و راپۆرته له ژماره‌ی 83ی رۆژنامه‌ی "وشه" بڵاو بووه‌ته‌وه و باسی داوای سێكس له كچانی گۆرانیبێژ ده‌كات) ، بۆیه له‌وێدا نه نووسین و نه په‌یامی راپۆرته‌كه‌م به‌دڵ نییه و مه‌رج نییه كۆك بم له‌گه‌ڵی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باش ده‌زانم له‌وه‌یش زیاتر ده‌گوزه‌رێ كه له‌و راپۆرته‌دا هاتووه. بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ ناوێك بكه‌م له پیاوه نه‌وسنه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه كهتوارێكه و له‌لای ئێمه نابڕێته‌وه، یان بڵێم ئێمه‌ی پیاوان خوومان پێوه گرتووه.
ئه‌وه‌ی گۆرانی ده‌ڵێت، ده‌كه‌وێته به‌رچاوان، به‌تایبه‌تیش كچان. رووخسار له‌وێدا رۆڵ نابینێت، كچی گۆرانیبێژ وه‌ك رووخسار و جه‌سته جوان بێت یان مامناوه‌ند، له‌م قۆناغه‌ی ئێسته‌دا ده‌بێته جێی سه‌رنجی چاوه‌كان و له‌ناویاندا پیاوان. بۆیه زۆربه‌ی چاوه‌كان ده‌بنه راوچی و خه‌ریكی راوكردن ده‌بن.. بۆ گۆرانیبێژه كچه‌كانیش هیچ له پرسه‌كه ناگۆڕێت، چونكه ئه‌گه‌ر گۆرانیبێژ نێچیر بێ یان خۆی بپارێزێت، له‌لایه‌ن پیاوی نهوسنهوه هه‌وڵی راوكردنی ده‌درێت، ئیتر خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات یان خۆی بپارێزێت.. ئای كه كاره‌ساته!.
تكایه با كه‌س داكۆكی له خۆی نه‌كات. ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه نیشانی پرسیار به‌رامبه‌ر به‌ناوه‌كه‌ی خۆی داده‌نێت!. بۆ نموونه، هه‌موو گه‌نده‌ڵه‌كان قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و پێشنیازی چاره‌سه‌ریی بۆ ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتدا خۆیان گه‌نده‌ڵن. بۆیه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی باس له نه‌وسنیی پیاوان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ده‌كه‌ن، خۆیان نه‌وسنن.
به‌هیوام ئه‌وانه‌ی ئه‌م كورته نووسینه‌ی من ده‌خوێننه‌وه، وه‌ڵامم نه‌ده‌نه‌وه و نه‌كه‌ونه چه‌له‌حانێ. ئه‌گه‌ر ناچاریشم بكه‌ن، یه‌ك دنیا ناوم له به‌رده‌سته له نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، هونه‌رمه‌ند، قسه‌ی خۆمان بێ له ئه‌دیبی زۆر گه‌وره. هه‌موویان نه‌وسنن. ئیتر بۆچی یه‌خه‌ی سه‌رمایه‌دار و به‌رپرسان بگرین؟! "های تڕحێو له خۆمان".