ده‌وڵه‌ت یان ووڵاتی عیراق به هۆی تایبه‌تمه‌ندی جیۆپۆلۆتیكی به یه‌كیك له گهمهكهرو كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دیته هه‌ژمار كردن. ئه‌م ووڵاته به قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی گۆرانكاریه
ناوچهیهكان كاریگه‌ری له سه‌ر دروست ده‌كه‌ن به هه‌مان قه‌باره‌ش كاریگه‌ری له سه‌ر گۆرانكاریه ناوچهیهكان هه‌یه. رووداوه‌كان و ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه له ناوه‌راستی سالی رابردوو له عێراق روویاندا به تایبه‌تی هیرشی چه‌كدارانی ریكخراوی تیرۆریستی داعش به ناو ده‌وله‌تی خه‌لافه‌ت كه توانیان له مه‌ودایه‌كی زۆر كورتدا ناوچهگهلیكی به‌رفراوان له خاكی عێراق و به‌شیك له خاكی كوردستان داگیر بكه‌ن.
عێراق له سه‌رئه‌رزی واقیعدا له سه‌ر ئاسته‌كانی جیۆپۆلۆتێكی،سیاسی،ئابووری،سه‌ربازی، كۆمه‌لایه‌تی، ووڵاتێكی لیكترازاو دابه‌شكراوه. ئه‌م ووڵاته به شێوه‌یه‌كی گشتی وه له بنه‌ره‌تدا رووبه‌روویی قه‌یرانگه‌لێكی هه‌مه جۆره بووه‌ته‌وه وه‌ك قه‌یرانی نه‌بوونی متمانه‌ی سیاسی له نیۆ پێكهاته سه‌ره‌كی و جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌م ووڵاته،نه‌بوونی كۆده‌نگی نیۆده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی سه‌باره‌ت به ئاینده‌و چاره‌نووسی ئه‌م ووڵاته وه زۆر له‌مانه‌ش گرنگتر بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردهستانه.
ئه‌مرۆكه عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت وه كوردستانیش وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی دیفاكتۆ وه سه‌ربه‌خۆ له سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی نیۆدوهڵهتی زیاتر بوونه‌ته جیگای سه‌رنجی ووڵاتانی جیهانی ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌و گۆرانكاری و رووداوه جیۆپۆلۆتهكیانهی كه له سالی رابردوودا روویاندا ئه‌مه له لایه‌ك ئه‌كریت به ئه‌رینی وه له لایه‌كی تر به نه‌رینی سه‌یر بكریت. لێره‌دا پرسیارگه‌لێك خۆیان به‌رجه‌سته ئه‌كه‌ن كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئاخۆ ئایندهی عێراق چوون ئه‌بێت، به‌غداد له ته‌ك هه‌ولێر چه كاریگه‌ریه‌ك و پیگهیهكیان ئه‌بێت له سه‌ر بابه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌مرۆی عێراق له سه‌ر ئاسته‌كانی وه‌ك سیاسی،ئاسایش،ئابووری،سه‌ربازی،كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد كێن؟
ده‌توانین له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه وهڵاامێ یه‌كێك له‌و قه‌یرانه‌و كێشانه‌ی عێراقی ئه‌مرۆ تایبه‌ته به پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی واقیعی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت كه ئه‌ویش ئایا عێراقی پاش سه‌ددام پۆست ده‌وڵه‌تێكی شیعی،سوونی،كوردیه یان ته‌نها بووه‌ته ده‌وڵه‌تێكی یه‌ك لایه‌نی شیعی كه ئه‌وانیش خۆیان به زۆڵملێكراو دائه‌نێن و وه پێیان وایه كه عێراقی سه‌ددام پۆست (عێراقی سوونه له رابردوودا بۆ ماوه‌ی چوار سه‌ده شیعه‌ی له هه‌موو ئاسته‌كانی ژیان و كایه‌كانی سیاسی په‌راوێز كردهبوو. یان ده‌توانین بڵین ده‌وڵه‌تێكی ناسهركهوتووه لۆژێكی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و عه‌قلیه‌تی ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كانی نێوخۆی ووڵاتی نیه. هه‌ندێك بووچۆنیان وایه كه عێراق پێویستی به ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزه واته حكوومه‌تی ناوه‌ند كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بێت بۆ ئه‌وی بتوانێت هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و سیاسیه‌كانی ووڵات له چوارده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌قامگیری به چه‌مكێكی گشتی له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسی،ئابووری،كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ووڵات دابین بكات. بووچونێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ووڵاته یان ده‌وڵه‌ته به خۆیندنهوهیكی لۆژیكیانه له سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا به هه‌موو ئاست و جۆمگهكانیهوه دووچاری لێكترازان و دابه‌شبوونێكی گه‌وره بوه‌ته‌وه وه پێكه‌وه گریدانیان جاریكی دیكه كاریكی لۆژیكیانه نیه به‌ڵگه بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و رووداو گۆرانكاریانهن كه له چه‌ند سالی رابردوودا له سه‌ر خاكی ئه‌م ووڵاته‌دا روویاندا.
پێشه‌كی:
بابه‌تی نه‌ته‌وه‌كان و چۆنیه‌تی سیاسه‌تكردن له‌م ئاراسته‌یه‌دا وه هه‌روه‌ها ئیداره‌دانی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی فره نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێكه له بابهتهههره گرنگن و هه‌ستیاره‌كان كه په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندیه گشتی نه‌ته‌وه‌یی وه ژیانی سیاسی ووڵاته‌وه هه‌یه. هه‌ر بوویه پارێزگاری كردن له به‌رژه‌وه‌ندی میللی و یه‌كپارچه‌یی و راگرتنی باڵانسی پێكه‌وه ژیانی نێوخۆیی له ئامانجه ستراتیژیه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه‌یه كه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان پێكهاته‌یه‌كی فره نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌مرۆكه ته‌نها 14 ووڵات له جیهاندا پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانیان پێكهاته‌یه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی نیه یان پێكهاته‌ی كهمهنهتهوهیان نیه.
به پێ لێكۆڵینه‌وه‌یك كه له سه‌ر ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌كان و زمانه‌كان كراوه ئه‌مرۆكه 8000 نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له ته‌ك 6700 زمانی جیاواز هه‌یه له جیهاندا له ته‌ك ئه‌مه‌شدا ته‌نها 200 ده‌وڵه‌ت ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه هه ر بوویه به‌رده‌وام بابه‌تی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و ناسنامه‌ی سیاسی جێگای گفتۆگۆ و مهشتومهری زۆر له ووڵاتانه به تایبه‌تی كه زۆربه‌ی ووڵاتان پێكهاته‌یه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یان هه‌یه وه ئه‌م بابه‌ته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به تایبه‌تی گرنگیه‌گی خۆی هه‌یه ئه‌ویش به هۆی مێژووی
سیاسی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه وه هه‌روه‌ها بوونی كێشه‌ی مێژووی جۆراوجۆر، كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ناسنامه جیاوازه‌كان و ئیداره‌دان و رووبه‌رووبونه‌وه‌یان بووه‌ته به یه‌كێك له بابه‌ته تهحدیهكانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه.
له‌م نوسینه‌مدا هه‌وڵ ئه‌ده‌م تێشك بخه‌مه سه‌ر بابه‌تگه‌لێكی وه‌ك چه‌مكی ناسنامه‌و سیاسه‌ت، كورد و ده‌وڵه‌تی عێراق، نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایش. هه‌روه‌ها بابه‌تی ناسنامه‌و نه‌ته‌وه‌و وه پراكتیزه‌كردنی سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
1ـ چوارچێوه‌ی چه‌مكی ناسنامه‌و سیاسه‌ت:
له‌م چه‌ند ده‌یه‌دا په‌ێوه‌ندی نێوان ناسنامه‌و سیاسه‌ت بابه‌تێكی گفتۆگۆ له سه‌ركراوه له ناوه‌نده سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، كۆمه‌ڵه‌و گروپه نه‌ته‌وه‌یه‌كان وه‌ك یه‌كێك له كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كان گرنگیه‌كی به‌رچاویان هه‌یه له سیاسیه‌تی نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌م گروپه نهتهوهیهیانه یان نه‌ته‌وه جیاوازانه ده‌توانن مهشرۆعیهتی ده‌وڵه‌ته‌كان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه كاتێك كه ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت و دامووده‌زگاكانی ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و ده‌وڵه‌ته یان حكوومه‌ته مهشرۆعیهتی نیه. له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا زۆرن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه نه‌ك هه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان نین به‌ڵكو زۆر جاریش به ته‌واوه‌تی پهراوێزخراوهن وه له مافه بنهرهتیهكانیان بێبه‌شن. ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌تانه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئابووری و سه‌ربازی و هه‌موو جۆمگهكانی ده‌سه‌ڵاتی ووڵاته‌كه‌یان له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كی كه‌مینه یان نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆرینه قۆرخ كراوه كه نموونه‌یان زۆره له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا وه‌ك ووڵاتانی عێراق، ئێران،سووریا،توركیا،سعوودیه،به‌حرێن و چه‌ندان ووڵاتی دیكه. سیاسه‌تی په‌راوێزكردن و سرینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و كۆمه‌ڵه‌و گرۆپهكانی دیكه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه وا ده‌كات كه نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵ و كاره‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه په‌نا بۆ هێزی ده‌ره‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌رن بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ماف و داخوازیه‌كانیان و پارێزگاریكردنیان وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رنجراكێشانی ئه‌و هێزه ده‌ره‌كیانه. هه‌موو جۆره كاردانه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌و نه‌ته‌وه ده‌رئه‌نجامی نێوخۆی و ده‌ره‌كی لێده‌كه‌ویته‌وه وه ئه‌م جۆره جۆله بزوێنه‌رانه نه‌ك ته‌نها ده‌توانن كاریگه‌ریان له سه‌ر ئاسایشی میللی هه‌بێت به‌ڵكو كاریگه‌ریان له سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت.
كێشمه‌كێش و پێشبركێی كۆمه‌ڵ و گرۆپه نه‌ته‌وه‌یه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و چانسی سیاسی، هه‌ست كردن به نادادپه‌روه‌ری وه هه‌ست كردن به هه‌ژاری و بێبه‌ش بوون (مه‌حروومیه‌ت) هۆشیاری و په‌ێوه‌ست بوونی گرۆپی زیاد ئه‌كات. هه‌ر بوویه په‌یدا بوونی گرژیه‌كان له سه‌ر بنه‌مای
ناسنامه و نه‌ته‌وه‌یی له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و كردار‌و هه‌نگاوه نادادپه‌روه‌رو نادروستانه‌یه كه به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێت له رووی سیاسی،ئابووری،كۆمه‌ڵایه‌تی.
بوویه له‌م روانگه‌یه‌وه گرنگترین خاڵ له‌چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی بوونی ته‌وازن وسازشكردن له نێوان ئینتیما ره‌سه‌نه‌كان و نهتهوهیهكانه وه دوهڵهتێكی كارا‌و چاڵاك به‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وترێت كه بتوانێ له مه‌ودای درێژخایه‌ندا ئیداره‌دانێكی كارا له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌كان و سیاسه‌تی ناسنامه‌كان هه‌بێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بریتی بێت له كۆمه‌ڵه ستراتێژیه‌تی ده‌وڵه‌تی بۆ رێكخستنی په‌ێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر سێ ئاستی ئیتنیكی نێوخۆیی،ئیتنیكی ناوه‌ندی،ئیتنیكی خزمایه‌تی و حكوومه‌ت دا هه‌ژمار بكه‌ین ئه‌وا ده‌توانین نێوه‌رۆك وگرنگی سیاستكردنی نه‌ته‌وه‌یی له چۆاچێوهی سێ شێوازدا واته تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له نێو نه‌ته‌وه‌یی باڵاده‌ستدا،یان شێوازی فره‌یی،یان شێوازی فره كه‌لتووری گفتۆگۆ بكه‌ین.
1ـ مۆدێلی یه‌ك نه‌ته‌وه بوون، واته تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر له نێو نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستی ده‌وڵه‌تدا. له‌م مۆدێله‌دا به‌هاكان و كه‌لتوورو كۆمه‌ڵه و نه‌ته‌وه و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كان له نێو كۆمه‌ڵه و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا ده‌توێنه‌وه و ده‌سرێنه‌وه له هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسی،ئابووری كۆمه‌لایه‌تی و كه‌لتووری و هتد. توركیا له نموونه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه كه له رابردوودا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی پیاده ده‌كرد.
2ـ مۆدێلی فره‌یی، ئه‌مه‌یان پێچه‌وانه‌ی مۆدێلی یه‌كه‌مه، ئه‌م مۆدێله‌یان ته‌كید و دڵنیایی بوون له سه‌ر چه‌مكی فره‌یی و پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵه‌و كه‌لتووره جیاوازه‌كانی نێو ده‌وڵه‌ته‌كه ئه‌كات.
وه به‌شداری بوون و پێكه‌وه‌ژیان په‌سندكراوه وه له هه‌مانكاتدا رێزگرتن و پارێزگاری كردن له خاڵه جیاوازیه‌كانی یه‌كتر وه له‌م مۆدێله‌دا هه‌مووان وابستهن به یه‌ك سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی گه‌وره.
3ـ مۆدێلی فره كه‌لتووریه،له‌م مۆدێله‌دا هه‌وڵده‌درێت سه‌ره‌رایی په‌سند كردنی هه‌موو جیاوازیه نه‌ته‌وه‌یه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا جۆرێك له یه‌كپارچه‌ی له سه‌ر ئاستی ووڵات له نێو هه‌موو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به‌دیبهێنرێت. كه‌واته ده‌توانێن ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ده‌وڵه‌تێكی چاڵاك و به توانا له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وترێت كه بتوانێ له ئیداره‌دانی فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه و سه‌روه‌ری یاسا و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و یكپارچهی گشتی یان یكپارچهی ووڵات ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی په‌سندكردن و رێزگرتن له جیاوازیه نه‌ته‌وه‌یی،كه‌لتووری،زه‌مان، ئاینی،كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان سه‌ركه‌وتوو بۆ بێت.
2ـ نه‌ته‌وه،ناسنامه و سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا:
گرژیه نێوخۆیهكان له كۆمه‌ڵگاكانی جیهانی سێهه‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی هۆشیاری و زانیاری پێویست له نێوان ناسنامه وه‌ك سیاسه‌ت وه سیاسیه‌تی نه‌ته‌وه‌گرایی،هه‌ر بوویه سیاسه‌تی نه‌ژادی،نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر
به سیاسه‌تی ناسنامه‌یه. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به درێژایی مێژووی كۆن و نوێ گیرۆده‌ی سیاسیه‌تی ده‌ستتێوه‌ردان،كۆلۆنیاڵیزم و كۆچ كردن و راگواستن بووه. هه‌میشه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا بابه‌تگه‌لێكی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یی،ئیتنیكی و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌كان له سه‌ر پانتایی گشتی و ناوچه‌یی و نێودوه‌ڵه‌تی ده‌رئه‌نجام و كاردانه‌وه‌ی ئاساییشی و ته‌حه‌دیات لێكه‌وته‌وه‌ته‌وه. له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ده‌توانین ئاماژه به ووڵاتگهلێگی وه‌ك توركیا،ئێران،سووریا، عێراق بكه‌ین كه له رووی ناسنامه‌و كه‌لتوورو نه‌ته‌وه‌و زمان و ئیتنیكهیهوه كێشه‌یان هه‌یه‌و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆیی به سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ژیاندا گرته‌وه به بێ خوێندنه‌وه بۆ پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه. وه له رووی تائیفی ئاماژه به ووڵاتانی وه‌ك به‌حرین،سعوودیه و لۆبنان و كوێت بكه‌ین كه تێدا تائیفه‌یه‌كی كه‌مینه یان زۆرینه ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایی خۆیان به سه‌ر ده‌وڵه‌تدا سه‌پانده‌وه.
له گفتۆگۆ كردن و خوێندنه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسی،جۆگرافی،كه‌لتووری،نه‌ته‌وه‌یی،كۆمه‌ڵایه‌تی،وه ئه‌مرۆكه‌ش لایه‌نی ئابووری و سه‌ربازی ناكرێت پێگه‌ی كورد به گشتی و كوردستانی باشوور به‌تایبه‌تی خوێندنه‌وه‌و حیساباتی له سه‌ر نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه بۆ نه‌كرێت. كورده‌كان ئه‌مرۆكه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له نێو چوار ده‌وڵه‌تی جیاواز توركیا، ئێران،سووریا، عێراق ده‌ژین حاڵه‌تی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و جۆگرافی هه‌ر یه‌ك له‌م به‌شانه جیاوازی هه‌یه له ته‌ك ئه‌وی دیكه‌دا بۆ نموونه ته‌نها كورد له كوردستانی باشووردا ئازاده وه له چوار چێوه‌ی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی و ده‌ستووری و یاسایه‌كان نه‌ك هه‌ر خه‌لكی باشوور به‌ڵكۆ هه‌ندێ له‌و كوردانه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ش كه ئه‌مرۆكه له باشووردا نیشته‌جێن له ته‌ك ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه له كوردستان نێشته‌جێن له سایه‌ی ئه‌و كه‌شه ئازاد‌و دیموكراسیه‌ی كه له باشووردا هه‌یه بتوانن پراكتێزه‌ی مافه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و كه‌لتووری خۆیان بكه‌ن.
ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه‌و نه‌ته‌وه‌كانی تر سیاسه‌تی جیاوازیان پیاده كرده‌وه له‌م باره‌یه‌وه ئه‌كرێت ئاماژه به دوو نموونه بكه‌ین.
توركیا، ئه‌م ووڵاته پێش ئه‌وه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بێته سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات سیاسه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له سه‌ر ئاستی ناسنامه‌و نه‌ته‌وه‌و كهمهنهتهوهیهكانی دیكه بریتی بوو له سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌و سرینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له رووی ئیتنیكهیهوه تورك نه‌بوون. له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م سیاسه‌ته یه‌ك نه‌ته‌وه یان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ئینكاری له بوون و ناساندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی نێو توركیای ده‌كرد. نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست بۆ سرینهوهو ئینكاری كردنی نه‌ته‌وه‌كانی تر به تایبه‌تی
نه‌ته‌وه‌ی كورد سوودی له هێزی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی وه‌رده‌گرت. ئه‌مرۆكه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان هه‌ندێ گۆرانكاری له سیاسه‌ت و كه‌لتووری سیاسی ئه‌م وولاته بهدیهاتهوه. كورده‌كانی باكوور ئه‌مرۆكه توانیویانه له ئه‌نجامی گۆرانكاریه‌كانی نێو توركیا هه‌ندێ له مافه كه‌لتووریه‌كان به ده‌ستبهێنن كه ئه‌مه‌ش قۆناغێكی ئه‌رێنیه له هه‌نگاونان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه سیاسیه‌كانیان.
ئێران، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی له رووی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌وه پێكهاته‌یه‌كی فره‌یی هه‌یه جگه له نه‌ته‌وه‌ی فارس و كورد كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه‌ی تری وه‌ك،تو ركمان وعه‌ره‌ب و بلۆچی و هتد پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی پێكده‌هێنن. نه‌ته‌وه‌و كهمهنهتهوهیهكانی ئێران له مێژه توانیویانه پراكتیزه‌ی هه‌ندێ له مافه كه‌لتووریه‌كان به شێوه‌یه‌كی سنووردا بكه‌ن له ئێران و له نێو هاووڵاتیانی ئه‌و ووڵاته‌دا زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتن بۆ ناسنامه و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به به‌راود له توركیا باشتره به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه ده‌وڵه‌تی ئێران مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و نهتههوهكانی دیكه‌ی فه‌راهه‌م كرده بێت به‌ڵكۆ له‌و وولاتهشدا ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی فارس ده‌سه‌ڵاتداره‌و نه‌ته‌وه‌كانی تر په‌راوێز خراوهن له زۆربه‌ی كایه‌كانی ژیاندا.
3ـ عێراق و قه‌یرانه‌كان،كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌و ناسنامه و قه‌یرانی ئاسایش:
عێراق یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته دروستكراو و ته‌قلیدیه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه پاش یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی له سه‌ر خواستی ده‌وڵه‌ته كۆلۆنیالیزمهكانی ئه‌وروپا به تایبه‌تی به‌ریتانیا به پێكه‌وه لێكاندنی هه‌ر سێ وویلایه‌تی پێشوتری ئیمپراتووریهتی عوسمانی واته وویلایه‌ته‌كانی به‌غداد و به‌سره‌و موێل دروست بوو. ئه‌م ووڵاته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه له بنه‌ره‌تدا كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی،نه‌ژادی و تائیفی و مه‌زهه‌بی هه‌بووه. عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له فاكته‌ره‌كانی هاوبه‌شی بوونی وه‌ك زمان، نه‌ته‌وه، نه‌ژاد،مه‌زهه‌ب، خاك و پاشخانێكی مێژوویی هاوبه‌ش بێبه‌ش بووه وه له روانگه‌ی زانستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و فاكته‌رانه گرنگن بۆ بونیادنان و خۆراگرتنی یهكیهتیهكی نه‌ته‌وه‌یی مۆدێرن.
عێراقی به زۆر دروستكراو تهقلێدی به درێژایی مێژووی كۆن ونۆی گیرۆده‌ی دوو قه‌یران و لێكترازانی گه‌وره‌یه ئه‌وانێش قه‌یران و لێكترازانی نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی و قه‌یران و لێكترازانی مه‌زهه‌بی. قه‌یران و لێكترازانی یه‌كه‌م له نێوان عه‌ره‌بی عێراقی و كورده‌كان وه لێكترازانی دووهه‌م له نێوان شیعه‌و سوونه‌كانه ئه‌م لێكترازان و قه‌یرانانه به جۆرێكه كه چاره‌سه‌ركردنیان زۆر دژوار‌و سه‌خته. نه‌بوونی پێشینه‌یه‌كی مێژوویی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌م سێ لایه‌نه‌دا گه‌یشتن به پرۆسه‌ی هاوبه‌شی بوون و تێكه‌ل بوون و به‌شداری بوونی راسته‌قینه له سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی سیاسی عێراقدا دژوار كرده‌وه ئه‌م جیاوازیانه‌ش ئه‌وه نیشان ئه‌دات كه عێراق له بنهرهدا له سه‌ر بنه‌مایی هاوبه‌شی بوون و به‌شداریكردنی راسته‌قینه
بونیاد نه‌نراوه واته مێژوویه‌كی هاوبه‌شی گونجاویان نیه بۆ پێكه‌وه‌ژیان. دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق له رابردوودا وه هه‌تاكۆ ئه‌مرۆكه‌ش نه‌یانتوانیوه زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش و هه‌مه‌لایه‌نی پێویست دابین بكه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته جیاوازیه‌كانی نێو عێراق.
ده‌وڵه‌تی عێراق پێش رووخانی سه‌ددام حوسین به هه‌موو شكستهكانیشهوه له سه‌ر ئاستی قه‌ومی سیاسه‌تی سرینهوهیی نه‌ته‌وه و ناسنامه‌كانی دیكه‌ی په‌ێره‌و ده‌كرد ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌تاكۆ سالی 2003 به شێوه‌یه‌كی سیتهماتیك له هه‌ولی سرینهوهو له ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و شیعه‌ی عێراق بوو حكوومه‌تی سه‌ددام حوسین نموونه‌یه‌كی به‌رجسته‌ی دیكتاتۆر بوو كه له سه‌ر بنه‌مای دروشمگه‌لێكی وه‌ك پان عه‌ره‌بیسم و ئه‌وله‌ویه‌تدان به عه‌ره‌بی سوونه وه بهرهیوبردنی ووڵات له لایه‌ن كه‌مینه‌ی عه‌ره‌بی سوونی هاتهبووه مه‌یدان. ئه‌م رژێمه ده‌ستپێكی له كاره ناشایسته‌و نه‌گریسه‌كانی به راوودونان و ده‌ستبسه‌رداگرتنی مال و مۆلكی جووله‌كه‌كانی عێراق ده‌ست پێكرد وه پاشانیش پرۆسه‌ی سرینهوهو به جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كۆشتنی هه‌زاران شیعه‌ی عێراق.
به رووخاندنی رژیمَی پان عهرهبیسمی سه‌ددام حوسین و كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ی عه‌ره‌بی سوونه كۆتایی به سیاسیه‌تی سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌كان نێو عێراقی پاش سه‌ددام حوسین هات به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا سیاسه‌تی پێشبركێی نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌كان و پێشبركێه مه‌زهه‌بی و تائیفیه‌كان به‌رجه‌سته بوون له ئه‌نجامی به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌م مۆدێله نوێ‌دا ووڵات رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسی و ئاسایشی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوویه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌م مۆدێله نۆیدا دیارده‌یه‌كی وهێرانكهر به ناوی قه‌یرانی ئاسایش سه‌رهه‌ڵده‌دات هه‌ر بوویه ده‌كرێت بلێن سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌كان و چۆنیه‌تی شێوازی پێشبركێكردنیان دوو جۆر تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه:
یه‌كه‌م،نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های یه‌كێك له قه‌ومه‌كان،تائیفه‌كان یان ناسنامه‌كان له ئاست نه‌ته‌وه‌و ناسنامه‌كانی دیكه‌دا ئه‌مه ده‌بێته جۆرێك له راگرتنی باڵانس له نێوان نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی نێو ووڵات به جۆرێك كه هێچ لایه‌نێك توانای په‌راوێزخستن و سرینه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ری نابێت.
دووهه‌م، نه‌ته‌وه‌و ناسنامه مۆنافسهكان هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌وڵی پارێزگاری كردن له هێز و توانه‌كانی خۆیان ئه‌ده‌ن و هه‌ر لایه‌ك هه‌ولی سرینهوهو له نێوبردنی ئه‌وی دیكه ئه‌دات له حاله‌تێكی وه‌هادا قه‌یرانی ئاسایش سه‌رهه‌لده‌دات.
چه‌مكی قه‌یرانی ئاسایش یه‌كیكه له‌و چه‌مكانه‌ی كه زۆر گفتۆگۆی له سه‌ر ده‌كرێت له ناوه‌نده‌كان و قۆتابخانه‌كانی ریالیزمی نوإ له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دا. له دیدگای پسپۆرانی ریالیزمی نوإ قه‌یرانی ئاسایش بریتیه له نه‌بوونی متمانه له نێوان ئه‌كته‌ره سیاسیه‌كان وه به هۆی نه‌بوونی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان و زامنی دابینكردنی مافه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌مووان بێت هۆكار ده‌بێت كه ئه‌كته‌ره سیاسیه‌كانی دیكه‌ی نێو ووڵات به به‌رده‌وام ترس و نیگه‌رانیان هه‌بێت له زیادبوونی ده‌سه‌ڵات و هێزی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ره مۆنافسهكان هه‌میشه نیگه‌ران و ترسیان هه‌یه له تێَكچوون و دارمانی باری ئاسایش بوویه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ فراوان كردنی هێز و ده‌سه‌ڵاتیان كه‌واته پێشبركێهكی نامه‌شروع و گرژی نێوان لایه‌نه‌كان و ناسنامه جیاوازه‌كان له سه‌ر ئاستی سیسته‌می نێوخۆی هه‌روه‌ك پێشبركێی نێوان دوهڵهتهكان له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیه كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئاسایشه.
بارۆدۆخی عێراقی ئه‌مرۆ كه هاوئاهنگه له ته‌ك سیاسه‌تی پێشبركێی نه‌ته‌وه‌كان و ناسنامه جیاوازه‌كان رژێمی عه‌ره‌بی سوونه‌ی سه‌ددام حوسین توانی بووی به هۆی ئه‌و سیسته‌مه سهركۆتكهرهی كه هه‌یبوو ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنی. به‌ڵام پاش دارمانی ده‌سه‌ڵاتی پان عهربیسمی سه‌ددام له عێراقدا حكوومه‌تێك یان ده‌سه‌ڵاتیك هاوشێوه‌ی سه‌ددام ناتوانێت وه توانا و ئه‌و هێزه‌شی نیه كه سه‌ركووتی نه‌ته‌وه‌و ناسنامه‌كانی تری ووڵات بكات. ئه‌و مۆدێله دیموكراتیهیی كه ئه‌مرۆ له عێراقدا هه‌یه نه‌ك نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه و ناسنامه جیاوازه‌كان رێكبخات به‌ڵكۆ به پێچه‌وانه‌وه زه‌مینه سازی كرد بۆ هه‌رچی زیاتر بهرهودان به پێشبركێ و گرژی دروست كردن له نێوان ناسنامه‌كاندا.
هه‌ندێ له توێژه‌ران له لێكۆلینه‌وه‌یان له پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تداری و نه‌ته‌وه‌سازیدا له عێراقی پاش سه‌ددام حووسیندا پێشبینی ئه‌وه‌یان كردهبوو كه مۆدێلی فیدرالیزم له‌و وولاته‌دا رووبه‌رووی شكست ده‌بێته‌وه له رۆانگه‌ی ئه‌وانه‌وه بونیادنان و خۆراگرتنی دیموكراسیه‌كی ئه‌سل له چوارچێوه‌ی فیدرالیسم له عێراقدا
ته‌نها بریتی نیه له چاكسازی سیاسی و گۆرینی رژیم به‌ڵكۆ پێویستی به چاكسازی كه‌لتووری و پێشكه‌ووتنی بیر‌و ئایدیای خهلكهكهیهتی.
ریچارد هالبوروك نوێنه‌ری وویلایهتهیكگرتووهكان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵیت كۆنترول كردنی عێراق له رێگه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی كارێكی ئاسان نیه چونكه له عێراقدا گرژی قومی و تائیفی مێژوویه‌كی زۆر قوول و دورودرێژی هه‌یه وه زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شهر له نێوان عه‌ره‌بی شیعه‌و سوونه له لایه‌ك وه شه‌ری عه‌ره‌ب و كورد له لایه‌كی دیكه زۆر به ساده‌یی به‌رجه‌سته ده‌بێت.
دیموكراسی له عێراقدا نه‌ك ته‌نها نه‌توانرا به دامه‌زراوه‌یی بكرێت و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی بچه‌سپێت به‌ڵكو ده‌رئه‌نجام هاتنی سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكوومهتگهلێكی زۆرینه‌ی شیعه بوو كه ئه‌ویش هه‌ولی ئه‌دا و هه‌ولێش ئه‌دات كه میراس و پرۆسه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی قۆناغی عه‌ره‌بی سوونه دووباره بكاته‌وه ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نوێیه خاوه‌نی هه‌مان هێزو ده‌سه‌ڵاتی پێشتر پۆست سه‌ددام نیه.
ئاماده‌یی هێزه بیانیه‌كان به تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا توانیبوو بالانس له نێوان هێزه‌كان و لایه‌نه‌كان رابگرێت وه هه‌روه‌ها رێگر بێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنی گرژیه نه‌ته‌وه‌یی و تائیفیه‌كان به‌ڵام به روێشتنی ئه‌و هێزانه له 2003 دا جارێكی دیكه عێراق گه‌رایه‌وه بۆ قۆناغی كیشمهكێشه نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و ناسنامه‌كان له لایه‌ك وه له لایه‌كی تر گۆره‌پانی تاودانی ئه‌سپی ئه‌كته‌ره ناوچهیهكان. ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا وه‌ك ئه‌و بزماره وابوو كه له تابووتی ده‌وڵه‌ت و میلله‌تی عێراق به گشتی درا.
كۆتایی و رووداوه چاوه‌روانكراوه‌كان:
له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد به‌داخه‌وه ناتوانین چاوه‌ری ئاینده‌یه‌كی پۆزه‌تیف بۆ عێراق بكه‌ین. رووداو كاره‌ساته‌كانی ئه‌م دهوایهی عێراق به تایبه‌تی ئاماده‌یی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له سنووریكی به‌رفراوانی ئه‌م وولاته‌دا و شه‌ری مێژوویی تائیفی نێوان عه‌ره‌بی شیعه‌و عه‌ره‌بی سوونه و كێشه چاره‌سه‌ر نه‌كراو هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر و نه‌بوونی كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی سه‌باره‌ت به چاره‌نووس و ئایندهی عێراق و ه بوونی ئه‌و قه‌یرانه ئاسایشی
گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌یه زۆر شتی گهیاندهوهته حاله‌تی بنبه‌ست. ئه‌وه‌ی كه ده‌بینریت ئه‌مرۆكه له‌م ووڵاته‌دا په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و نائارامیه له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی نێو عێراق. رووداوه‌كانی ئه‌مرۆ ئه‌وه‌مان
پێشان ئه‌ده‌ن كه ئه‌م ووڵاته یان ده‌وڵه‌ته له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بێ متمانه‌یه‌دا گۆزه‌ر ده‌كات، ده‌وڵه‌تی ئه‌مرۆكه‌ی عێراق وینه‌ی ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردووی هه‌یه ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌سازی فه‌راهه‌م كرده‌وه بۆ گروپێكی تیرۆریستی وه‌ك داعش.
یاساناس/ هه‌ڵكه‌وت حیكمه‌ت مهڵاعلی
ئه‌ندامی بۆرد و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن له كۆنگره‌یی زانستی جیهانی كورد.
