ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 14-02-2015 به ئاماده‌بوونی که‌سوکار و ژماره‌یه‌کی بێ‌شومار له هاوڕێیان و دۆستانی هێرمان داڤینداڵ به خاک سپێردرا، ناوبراو نوسه‌ر و ڕۆشنبیر و سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای (ئایدا نیده‌رلاند) بوو، که ڕێکخراوێکی کۆمه‌ک هاوکاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری گه‌لانی بێگانه بوو له شاری ئه‌مستردام.
هێرمان ڕۆژی 08-02-2015 به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد، ئه‌مڕۆ له سێ بۆنه‌ی شایسته‌دا و له سێ شوێنی جیاوازدا، هاوڕێکانی به ڕێز و خۆشهویستیهکهکی زۆره‌وه ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کیان لێ کرد.
یه‌که‌م: کات 11:30 سه‌رله‌به‌ینی له کڵێسا‌ی De Duif, له شه‌قامی پرینسخراخت ژماره 756 له شاری ئه‌مستردام پێشوازی له ته‌رمه‌که‌ی کرا و مهرسیمێکی جوان و شایسته‌ی بۆ ڕێکخرا، که تێدا به مۆسیقا و وته‌ی هه‌ردوو کچه‌که‌ی و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێ له یادگاری هاوڕێ نزیکه‌کانی، ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی هێرمان بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ری گه‌لان و گیانی مرۆڤ دۆستی که‌وای کرد بوو، ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه بێشوماره له پێشوازیدا بن، له کۆتاییدا کتێبێکی شیعری که (هێرمان داڤینداڵ و یودیت خرۆتینهاوس) ئاماده‌یان کردبوو، به چه‌ند زمانێکی جیاواز پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرا، له‌م کتێبه‌دا شیعرێکی شاعیری ناسراوی کورد شێرکۆ بێکه‌س(ئێواره بوو)ی له خۆ گرتووه.
دووه‌م: له کاتژمێر 14:00 ته‌رمه‌که‌ی گه‌یه‌نرایه گۆڕستانی de Nieuwe Ooster ی هه‌مان ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له پێشوازیدا بوون و به چه‌پکه گوڵی خۆشه‌ویستی و وه‌فاوه ماڵئاوایی یهکجارهیان لێ کرد و به خاکیان سپارد.
سێهه‌م: پاشان هه‌ر هه‌مان ئه‌و خه‌ڵکه گه‌ڕانه‌وه و له هۆڵی HTIB که زۆربه‌ی ڕێکخراوه بێگانه‌کانی ئه‌مستردامی تێدا نیشته‌جێن، له نێوان کاتژمێر 15:00 تا 17:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ پێکه‌وه، له‌گه‌ڵ که‌سوکارو خانه‌واده‌که‌یدا مه‌رسیمی پرسه و سه‌رخۆشییان بۆ سازکردن.
له میانی هه‌ر سێ مه‌رسیمه‌که‌دا، ده‌سته‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنیرانی کوردی هۆڵه‌ندا ئاماده بوون و له نێوان خۆیاندا، یادگاریه شیرین و ئه‌و هاوکاری و ڕێنیشاندانانهی (هیرمان)یان به‌یاد ئه‌کرده‌وه و خۆشه‌ویستی ئه‌ویان، بۆ هونه‌ر و کلتوری کوردی به‌رز ئهنرخاند، که هه‌میشه ئه‌و که‌سایه‌تیه خاکیه ده‌ستی گرتوون و رێگه‌ی نیشانداوون، پێشانگه‌ی هونه‌ری و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی بۆ سازکردوون و به داموده‌زگا ڕۆشنیری و کلتوریه‌کانی هۆڵه‌ندای پێ ناساندوون.
شایانی باسه لێپرسراوی ڕێکخراوه‌کانی هۆڵه‌ندا، کارگێڕی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی. ن. ک) و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیـــا" ی هۆڵه‌ندا ئاماده‌ی هه‌ر سێ مه‌راسیمه‌که بوون و چه‌که گوڵی ماڵئاوای ڕێز و وه‌فای کۆچبه‌رانی کوردی هۆڵه‌ندایان خسته سه‌ر گڵکۆی کۆچکردوو.
هێرمان داڤینداڵ، له 18-11-1948 له دایک بووه، ناوه‌ڕاستی ساڵی پار، به قورسی توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو، له نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌مستردام چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌کرا، به‌داخه‌وه ڕۆژی 08-02-2015 کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو خۆشه‌ویستیه‌کی زۆری بۆ هونه‌ر و ئه‌ده‌بی گه‌لان هه‌بوو، 24 ساڵ سه‌رپه‌رشتی ڕێکخراوی (ئایدا نیده‌رلاند)ی کرد، ئه‌م ڕێکخراوه، هه‌میشه هاوکار و پشتیوانی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی بێگانه بووه له هۆڵه‌ندا.
په‌یوه‌ندی هێرمان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی و عێراقیدا:
هێرمان تا له ژیاندا بوو، یارمه‌تی و پشتگیری زۆری بۆ نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی کوردی په‌نابه‌ر فه‌راهه‌م ئه‌کرد، په‌یوه‌ندی هێرمان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی و عێراقی و زۆربه‌ی کورده‌کاندا، به هۆی یانه‌ی کوردی میدیــا" له شاری ئه‌مستردام ده‌ستی پێ‌کرد.
له هه‌مان کاتدا ئه‌و که‌سێکی خاکی و ساده و خۆشه‌ویست بوو، زوو ئه‌بووه ناسیاو و هاوڕێی خه‌ڵکی. به‌نده(سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین)، 18 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ساڵی 1997 به هۆی یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له ئه‌مستردام و هاوکارانم له‌و ڕێکخراوه، کاک عیماد عیزه‌ت و کاک ئاراس که‌مال، ئه‌م که‌سایه‌تیه ساکار و خۆشه‌ویست و مرۆڤ دۆسته‌م ناسی، له کاتی خۆئاماده‌کردن بۆ ڕێکخستنی ڤیستڤاڵی عێراق ڕۆشنبیری تاراوگه، که کۆمه‌ڵێک چالاکی جۆربه‌جۆری تێدا پێشکه‌شکرا، (پیشانگه‌ی شێوه‌کاری بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد و عێراقی)و ئاهه‌نگی گۆرانی و مۆسیقا و سیمیناری ئه‌ده‌بی و کۆڕی شیعری بۆ شاعیرانی ناسراو شێرکۆ بێکه‌س و موزه‌فه‌ر نه‌واب ڕێکخرا، که ده‌قی شیعره‌کان کرابوون به هۆڵه‌ندی، له‌و ڤیسیڤاڵهدا چه‌ندین بڵاوکراوه و نامیلکه‌ی تێدا چاپ‌کرا و چه‌ندین ڕۆژی خایاند، که هه‌مووی به پشتگیری کۆچکردوو (هێرمان داڤینداڵ) بوو، که ئه‌وکاته له ڕێکخراوی ئایدانیدهرلاند چالاکانه کاری ئه‌کرد.
به کورتی ژیاننامه‌ی هێرمان داڤینداڵ:
سه‌ره‌تای ده‌ست به کارکردنی هێرمان له ناوه‌ندی ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌یی لاوانی کارکه‌ره‌وه له ئه‌مستردام ده‌ستی پێکردووه، له نێوان ساڵانی 1973 تا ساڵی 1978.
پاشان بۆته په‌خشکه‌ر(ناشر) له ساڵی 1978 تا 1981 له ده‌زگای چاپ و په‌خشی چراوگ، که ده‌زگایه‌کی بڵاوکردنه‌وه‌ی چالاکوانه چه‌په‌کان بووه، پاشان له ده‌زگای په‌خشی موشه‌ک له نێوان ساڵانی 1981 تا 1987 کاری کردووه، له کاتی کارکردنی له‌و دوو ده‌زگایه‌دا هێرمان وه‌ک نوسه‌ر، سێ کتێبی نوسیووه و به چاپی گه‌یاندووه، به ناونیشانی:
1- (ڕه‌ش و سپی، وێنه‌ی فۆتۆگراقی نوێ له هۆکاره‌کانی ڕاگه‌یاندندا 1984).
2- فیشه‌ک مه‌نێن به ڕۆژنامه نوسه‌وه . . ! ڕۆژنامه‌وان و پۆلیس له هۆڵه‌ندا ساڵی 1984.
3- سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر شه‌ری ناوخۆی ئیسپانیا- ساڵی 1986.
سه‌ره‌تا ده‌زگای په‌خشی موشه‌ک له بنه‌ڕه‌تدا له شاری ڕۆته‌ردام دامه‌زرا، پاشان گواستیهوهی بۆ ئه‌مستردام له‌گه‌ڵ چراوگ یه‌کیان گرت و بوون به (ده‌زگای په‌خشی چراوگ و موشه‌ک).
چاپ و په‌خشی موشه‌ک به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی(جۆهان ڤان دی ڤێرت)ه‌وه له نێوان ساڵانی 1981 و 1983 ه‌وه ناوبانگی ده‌رکرد.
زۆربه‌ی ده‌قه کۆمیدیه‌کانی جرجی سور که له گۆڤاری (موشه‌ک) دا بڵاوئه‌کرایه‌وه(که ناوی یه‌که‌م بوو، پاشان ناوه‌که‌ی گۆڕا به بڵاوکه‌ره‌وه، به‌شه‌کانی کۆتایی (9 و 10) ی له ساڵی 1983 دا بڵاوبۆوه، له چوارچێوه‌ی بڵاوکراوه‌کانی (ده‌زگای په‌خشی چراوگ و موشه‌ک)دا.
ڕێکخراوی AIDA نیده‌رلاند له ساڵی 1980 ه‌وه دامه‌زراوه به هۆی وه‌ستانی کۆمه‌کی پێویست بۆ ڕێکخراوه‌که‌ی تا ساڵی 2013 به‌رده‌وام بووه، هێرمان داڤینداڵ له ساڵی 1988 ه‌وه، بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری AIDA نیده‌رلاند، که ڕێکخراوێکی تۆڕی په‌یوه‌ندی به‌رگری نێوده‌وڵه‌تی بوو له نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، ئه‌م ڕێکخراوه به‌رگری له هونه‌رمه‌ندان ئه‌کرد سه‌باره‌ت به‌و تاوان و ده‌ستدرێژی و چه‌وساندنه‌وانه‌ی ئه‌کرایه سه‌ریان، هێرمان چالاکی جۆربه‌جۆری بۆ ڕێک ئه‌خستن و پیشانگه‌ی بۆ به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانیان ئه‌کرده‌وه، ئه‌م کاره‌ی هێرمان 24 ساڵی خایاند.
ئێستا ده‌زگایه‌کی دیکه به هه‌مان ناوه‌وه، ناوی له خۆی ناوه AIDA له هۆڵه‌ندا، که ئاهه‌نگ و بۆنه ڕێک ئه‌خات، ناکرێت له‌گه‌ڵ AIDA که‌ی هێرماندا تێکه‌ڵاو بکرێت.
یه‌کێکی دیکه له چالاکی و پڕۆژه‌کانی هێرمان پێشکه‌شکردنی وێنه‌ی فیلمی هونه‌رمه‌نده په‌نابه‌ره‌کان و خوێندکارانی ئه‌کادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌کانی ئه‌مستردام بووه له ساڵی 2010 دا.
ساڵی 2002 هێرمان بوو به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگایه‌کی نوێ، که قوتابخانه‌ی (شیعر)هۆنراوه ناسراوه، ئه‌م ڕێکخراوه خوێندکاران به شیعره‌وه په‌یوه‌ست ئه‌کات، له ڕێگه‌ی پێشکه‌شکردنی پڕۆژه‌ی شیعره‌وه، هێرمان تا ماڵئاوایی کردنی یه‌کجاره‌کی به‌شداری له چالاکیه‌کانی قوتابخانه‌ی شیعردا کردووه.