
لە وڵامی برادەرێکی قەپات . . . . و . هەستی خێزانێکی هەژاری بێ هیوا بەرامبەر سەربەخۆیی ولاتێک دوور لە دوو شت . . . نان و ژیان .
پێمان دەڵێن
هەستت چییە و
چی دەڵێی
بۆ سەر بەخۆیی
کوردستان
کاکە ی بەرێز
ئەی ئەوەی
بە ناو و شێوە
پەرێشان
ئەڵێی
ئەوەی
دەنگ نەدا
زۆڵە کوردە
لەم خاکە دا
چێگای نییە
ئەی
من
چی بکەم
لەوڵاتێک
تێدا . . . !
مووچەت نەبی
ژیانت
کولە مەرگی بێ
مافت نەبێ
ئاوو کارەبات
با نەبێ
هەژار بی نان
خۆیان قەپات
تا . . . . ئەو پەڕی
هێڵی ژیان
میلەت داماو
تەنات
بۆ مۆچەیەکیش
دەنگ ئەدەن
هیوا
دڵتەنگ
دەستەی گەندەل
بە دەستە و
لە نێو پاکەت
لە وڵاتی
شەوگاری
شەوە زەنگە
چۆن تیشکی خۆر
لە . . . کشانە
بەرز دەبێ
