كتێبی (ره‌وتی فیلمسازیی كوردی) له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان چاپ و بڵاوكرایه‌وه كه (شۆڕش محه‌مه‌د) ئاماده و وه‌ریگێڕاوه.
دڵشاد مسته‌فا نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و خوێندكاری دكتۆرا له هونه‌ری فیلمسازیی له زانكۆی سالفۆرد له وڵاتی به‌ریتانیا، له‌و پێشه‌كییه‌ی كه به‌ناونیشانی (هزری رۆشن و هه‌نگاوی بوێر) بۆ كتێبه‌كه‌ی نووسیوه ده‌ڵی:"هه‌ژاری كتێبخانه‌ی كوردی له بواره كه‌لتورییه جیاوازه‌كاندا جێی مشت و مڕ نییه‌و كه‌سێك نادۆزینه‌وه داكۆكی له پێچه‌وانه‌كه‌ی بكات، چ جای وردبوونه‌وه به‌ره‌وه پسپۆرییه ده‌گمه‌نه‌كان كه له وێڕا ئیدی هه‌ستی نه‌بوونی توشی جۆرێك له بێهیوایمان ده‌كات.
ته‌واوی كتێبخانه‌ی كوردی ژماره‌ی كتێبه‌كانی ده‌رباره‌ی سینه‌ما ناگاته ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان پی بكرێت، ره‌نگه سینه‌ما ئه‌و دیارده ژیارییه بێت كه له‌نێوه‌نده هونه‌ری و روناكبیرییه‌كانی ئێمه‌دا كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و كه‌مترین پانتایی گفتوگۆشی بۆ ته‌رخان كراوه. بی خه‌به‌ری به‌شی زۆری به‌رپرسه رۆشنبیریی و سیاسییه‌كانی ئێمه له‌گرنگی ئه‌و هونه‌ره وای كردووه له په‌راوێزدا بژی. بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك له‌و بواره‌دا هه‌نگاوێكی گرنگه‌و ده‌توانێت به‌شێك له‌و كهموكورتییهی له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌یه پڕی بكاته‌وه". هه‌روه‌ها ده‌ڵی:"ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئێستا ده‌شێت جێگایه‌كی شایسته له نێو كتێبخانه هه‌ژاره‌كه‌ی كورددا بگرێت و سه‌ره‌تایه‌كی تر بێت بۆ كه‌مێك پێداچوونه‌وه به روانینماندا ده‌رباره‌ی بایه‌خه‌كانی". سه‌باره‌ت به نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ش، دڵشاد مسته‌فا ده‌نووسێت:"شۆڕش محه‌مه‌د له نێوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ناوێكی دیاری نێوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه به‌تایبه‌تی له نێوه‌ندی هونه‌ری و روناكبیریدا گه‌نجێكی چالاك و هۆشیاره و ده‌زانێت له‌كوێوه پرسیار و بابه‌ته‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆیه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌میانه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌رده‌كه‌ون زانیاری گرنگ و سهرنجبهریان له‌نێودایه چونكه بزوێنه‌ری گفتوگۆكه ده‌زانێت له‌كوێوه ده‌ست پێ ده‌كات و به‌ره‌و كام ئاكام ده‌ڕوات. دواتر له هه‌ڵبژاردنی كه‌سه‌كاندا ته‌واو ورده‌كاره و كه‌سانی جیاوازی خاوه‌ن ئه‌زموونی جیاوازی به پرسیاری جیاوازتره‌وه هه‌ڵبژاردووه و ده‌یه‌وێت له‌رێی ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌وه دنیای ئه‌فسوناوی سینه‌ما و هه‌ندێك ورده‌كاری نێوی به خوێنه‌ر ئاشنا بكات".
هه‌روه‌ها له كۆتا به‌شی نووسینه‌كه‌یدا، دڵشاد مسته‌فا ده‌ڵی:"بابه‌ته‌كانی دی گه‌شته به نێو ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی فلمسازی كوردی و هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی نوسراون گه‌واهی ئه‌وانی تره له‌سه‌ر جۆرێكی نا ئاشنا له سینه‌ما و ته‌وژمێكی تری نێو سینه‌مای سێیه‌م كه دره‌نگتر وه‌رگری هونه‌ری حه‌وته‌م پێی ئاشنا بووه، ئه‌و سینه‌مایه‌ی كه‌مترین شتی له‌سه‌ر وتراوه و پێویستی به‌وه‌یه ده‌روازه‌یه‌كی به‌ڕودا بكرێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا خراوه‌ته ڕوو جگه له‌ناساندن هه‌وڵی ناسینی ئه‌و بیركردنهوهیهشه كه له پشت ئه‌و بزاوتهوهیه و ئاراسته‌ی ده‌كات سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌ره‌و ئه‌و جومگه سه‌ره‌كیانه ده‌بات كه هزری به‌شێك له فلمسازی كورد پێك ده‌هێنن".
كتێبه‌كه له شه‌ش به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه به‌ناوه‌كانی (فیلمۆگرافیای فیلمی كوردی، روخاندنی سینه‌ماكان و تێڕوانینی سینه‌ماكاران، ڕوخساری فیلمسازیی كوردی، سینه‌مای كوردی به‌ره‌و كوی، ئه‌م كاته‌ت باش سینه‌مای كوردی، له كوردستان سینه‌ما به‌ره‌و كوی".
له‌م كتێبه‌دا باس له ئه‌زموون و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌م هونه‌رمه‌نده سینه‌ماكارانه‌ی كورد كراوه:" هینه‌ر سه‌لیم، جه‌میل رۆسته‌می، جانۆ ڕۆژبه‌یانی، مه‌هدی ئومێد، فریبورز كامكاری، لاوه‌ند عومه‌ر، جۆی جۆنرۆی".
هه‌روه‌ها له گفتوگۆكانیشدا ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه به‌شدارییان كردووه:"حسێن سێودین، ئازاد سه‌وزه، كهریمۆك، ڕه‌حیمی زه‌بیحی، سه‌ربه‌ست ڕه‌سوڵ، سالم سه‌ڵواتی، هیوا ئه‌مین نژاد، كه‌ی به‌هار، میدیا ڕه‌ووف بێگه‌رد، دڵشاد مسته‌فا، بابه‌ك ئه‌مینی، ئه‌شكان ئه‌حمه‌دی، ئالان ئه‌مین، ماشهڵلای محه‌مه‌دی، كامیران بیتاسی، شوان عه‌توف، نه‌رمین كاوانی، سارا محه‌مه‌د، تانیا ره‌ووف".
شۆڕش محه‌مه‌د پێشتر 10 كتێبی دیكه‌ی له بواره‌كانی شانۆ و ئه‌ده‌ب و بیبلیۆگرافیا چاپ و بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌مه 11 كتێبی ئه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
