مامۆستام جەمال نەبەز و ئەمجەد شاکەلی کفندز ... حەمەڕەشید هەرەس

ئەمجەد شاکەلی لە چەند سایتێکدا، نووسینێکی شەرمئامێزی دژی دکتۆر جەمال نەبەز بڵاو کردۆتەوە، هەرکەس بیخوێنێتەوە یەکسەر ئەزانیت ئەم برادەرە شەڕی کۆنەقینی کردووە، هەرچەندە من لە سایتێکدا کە بەرچاوم کەوت بۆم نووسی : ئەم نووسینەت دەکەوێتە خانەی کفندزینەوە، ئەگینا تا خۆی مابوو بۆچی فزەت لێوە نەهات؟ ئەوەی ئەم ئەمجەدە نووسیوێتی جگە لە هەندێك درۆ و دەلەسە نەبێت، ئەوی تری مامۆستام جەمال نەبەز خۆی لە بیرەوەرییەکانیدا راشکاوانە نووسیوێتی و باکی لە کەس نەبووە.
زۆر لەگەڵ مامۆستام جەمال نەبەز دا، دانیشتووم و لە بەریتانیا، سوید، ئەڵمانیا و بە چەندەها سەعات بە تەلەفۆن قسەمان کردووە، ئەم مامۆستایە وەك ئەم برادەرە درۆی بۆ هەڵدەبەستێت، نە خانەگومان بووە، نە لە خۆی ترساوە، نە دانی شەڕی بە هیچ (دڵسۆز)ێکی ئەم کوردە دا ناوە، ئەو بیری کوردایەتییەش کە دەڵێت لە سلێمانی تێپەڕی نەکردووە، ئەمیش هەر درۆیەکی زەقە ئەوەتا ئێمە کە لەسەر بیرەکەی دەنووسین تاكی کورد لە گشت کوردستاندا، دەیبینێت و باوەڕێ پێیەتی، خۆ ئەو کۆنگرانەی کە لە ئەوروپا گرێ دەدرا، کوردی هەر پێنج پارچەکە کاریان تێدا دەکرد.
نامەوێت یەك یەك درۆکانی دابنێم و، بیسەلمێنم کە چ بوختانچییەکە و، چۆن بە ناوی شایەتی ونەوە بۆختان دەهۆنێتەوە، تەنها وەك نموونە باسی یەك بوختانی دەکەم.
دەڵێت: بۆیان گێڕاومەتەوە گوایە خوشکەکانی کە بەسەفەر چوون بۆ لای، لە کوردستانەوە چایان بۆ بردووە، ئەمیش لەوە ترساوە کە چاکە ژەهری تێکرا بێت، لە ترسا دڵی خوشکەکانی شکاندووە و، چاکەی خستۆتە تەنەکەی خۆڵەکەوە.
کاکە ئەمجەد خۆت و ئەوەش کە بۆی گێڕاویتەوە درۆتان فەرموو، من لەبەر چاوی دەوەن مەعروف بە خوشکەکەی (نیعمەت خان)م وت ئایا ئێوە هەرگیز چاتان بۆ دکتۆر جەمال بردووە، ئەویش لە ترسا بیخاتە تەنەکەی خۆڵەوە؟ ئەو کاتە بانگی ئەدا و خوشکەکەشی زۆر دیندارە وتی: بەو بانگە موبارەکە هەرگیز شتی وا نەبووە، ئەیەڕۆ جا خوانەخواستە ژەهریش بووایە مادام ئێمە بۆمان بردبوو دەیخواردەوە.
ئاخر چیت لەسەر بنووسم کاک ئەمجەد، بمبوورە فیشەکی دۆشکا نانێم بە چۆلەکەوە.
پێشینان ئەگەر یەکێك لە بارستایی خۆی زیاتر شووڵی لێ هەڵکێشایە قسەیەکی جوانیان هەبوو، بمبوورە ئەیانووت: ( دە بڕۆ تڕکەن). ( لێم مەگرن ئەوە قسەی پێشینیانە)

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu