چپەیەک ٥١... ئازاد حەمدی

 

بەینی خۆمان بێت، کێ لە ئێمە حەمەی گوڵی لەبیرماوە، ساڵێک زیاترە، وەکو زۆری تر . . بووە قوربانیەکی تر کەبەهۆی بڕینی موچەکەیەوە و بەناو پاشەکەوتەوە . . سەری ئاهو ناڵینی نایەوە . . زۆرێک لەوانەی دەیان ناسی، چاوەڕوانی ئەوەیان لێنەدەکرد . . پیاوێکی بەرگەگر کە هەر لەمناڵیەوە هەتیوکەوت پاش چەندین نەهامەتی و نەبوونی زۆرانبازی لە گەڵ ئاستەنگە ناخۆشیە کانی ژیان . . ئەمجارە بەرگەی نەگرت . . کۆتایی بە ژیانی هێنا . . کەوتە ئەوپەڕی مەیئوسی . . ووتەی کاکە دانای هاوشاری نەیتووانی کارێکی ئەرینی بکاتە سەری . . کە بە مەبەستەوە دەڵێ :-

       تۆ بۆ ڕابوردوو و ئێستایەک مەژی   درۆزنەکان بۆتیان خوڵقاندووە

         بۆ ئایندەیەک بژی           کە خۆت بیخوڵقێنی . .

من لە مندالیەوە ئەو کاکە حەمەیەم دەناسی ، ١٩٤٢ لە گەڕەکی کانیئاشقانی هەڵەبجە هاتبووە دنیاوە بە ناوی (حەمە حەمە ساڵەح رەحمان ) . . سەرەتای ژیانی بە هەتیوی لە باوەشی دایکێکی بێوەژنی كۆڵنەدەر گەورە بوو لەسەر دوکانێکی بچووک . . پێمان دەووت (حەمەی عەدە ) کە شانبەشانی بەسەربردنی ژیانێکی ئاسایی، تووانی ببێتە مامۆستا، بە هۆیەوە دایکە تێکۆشەرەکەی سەربەرزانە سەری نایەوە . . .

ئەو کاکە حەمەیەمان لەدووای ڕاپەڕین لە سلەیمانی دیەوە، لەسەر شۆستەکەی خوار ئۆرزدیەوە، چەن ئینجانە گووڵێکی دانابوو بۆ فرۆشتن، کە ماوەیەک بێکار مابووەوە . . هەر بە هۆی گووڵفرۆشیەوە ناز ناوی (حەمەی گووڵی ) پێبەخشرا . . .

سەرسامیمان لەوە وە بوو، سەرە ڕای ئەو هەموو چەرمەسەریانەی بەسەریدا هاتبون و کەم نەبوون . . بەو ڕادەیە هیڵاک و بێدەر فەت بوو قەرزاری بە هۆ بێمووچەیی وپاشەکەوتەوە، کۆتای بە ژانی بهێنێت و بە مندالەکانی بڵێ قەرزارمو ئەوەندە ملێون دینار حکومەتی هەرێم قەرزارمە کە بۆی پاشەکەوت کردووم .

١٥/١٢/٢٠١٦

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu