سوڵتانی بەختەوەریی … !!!بەشی بیست و سێ... حەمید عەزیز

هه‌رکه‌س بیه‌وێت به‌خته‌وه‌ربێت ده‌بێت عه‌قڵ و قه‌ناعه‌ت و دڵێکی جوان کەوابکات خەڵک و خۆی خۆش بوێت چونکوم ئەگەر خۆتت خۆش نەوێت خەڵکییت چۆن خۆش دەوێت . ؟. ئه‌گه‌ر وابوو بێ خه‌میی و کامه‌رانیی به‌ڕێگاوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوو به‌خته‌وه‌ریش بێت تێکی ده‌دات شیرینیش بێت تاڵی ده‌کات .

مرۆڤی ژیرو زانا خەریکی ژیانی خۆی دەبێت سەیری بەرپێی خۆی دەکات . تەمەن هێندە کورتە بەشی خۆشی و ناخۆشی یەکانی خۆمان ناکات چۆن چۆنی و بەچ هزرو بیرێکەوە خەریکی چاودێری خەڵک بین ئەوکات خۆمان نابینین خۆمان دەبین بەخەڵک و ون دەبین ئەمەش کارێکی خراپەو بەختەوەریی بەدەست نایەت بەم شێوەیە بۆ ئەبەد ون دەبیت نابیتەوە بەخۆت … !!! .

بۆیە چاودێری کردنی خەڵک و بۆ خەڵکیی ژیان و خۆت بکەیت بەوانیترو کەسایەتی خۆت لەدەست بدەیت ئەوە کارێکی دەرونی و کەسایەتیت تێک دەدات بۆیە هەروەکو خۆت بیت زۆر باشترە لەوەی چاو لەخەڵکی بکەیت یان خۆت بکەیت بەوان و لاساییان بکەیتەوە یان و . . هتد .
ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە لەچاوی خەڵکەوە ژیان ببینیت بۆیە سەرمایەدارێک لەپارەوە دونیا بینی دەکات و مەلایەکیش لەئاینەوە ژیان و بوون و قیامەت دەبینێت کەئەوە هەڵەیەکی گەورەیە …. !!! .
کەواتە تۆش بەگشتی دونیا ببینەو فراوانتر لەهی مەلاو سەرمایەدارەکە بۆیە بەسادەیی و جوانیی خەریکی ئارامیی و بەختەوەریی دڵی خۆت بە هەوڵ بدە لەکەس مەچۆ حەز مەکە وەکو هەندێک بیت بۆیە زۆر پێویستە وەکو خۆت بیت چونکوم لەکۆتاییدا وەکو خۆت بیت بەختەوەریت .
لەئازارو نەهامەتیەکاندا کەس ئامادە نی یە خەمەکانت لەگەڵ بەش بکات کەسیش ئامادە نی یە لەگەڵ خۆیی و توانای خۆی باری سەرشانی تۆ سوک بکات کەواتە بابۆخۆمان بژین خەڵکیی وەکو خۆی ئێمەش وەکو خۆمان و تۆش وەکو خۆت بژی و کارو فەرمانە قورسەکانی تۆ کەس نایدات بەشانیدا … !!! .
زۆر گرنگە ئەمە بزانین هەموو دەمانەوێت چۆن بەختەوەربین لەژیاندا . ؟.
بۆیە ڕێگاکانی خۆشگوزەرانی و دڵخۆشی زۆرن و تۆ دەتوانیت لەیەکێکیانەوە دەست پێ بکەیت بەڕای من بارستایی و سەنگی خۆشەویستی تۆیە لەناو خەڵکییدا بۆیە چەندە تۆ ئەوانیترت خۆش بوێت چەند دەبەخشیت ئەوەندەش دەدوریتەوە بۆیە هەوڵ بدە یەکەم هەنگاو لەناو خەڵکیدا خۆشەویست بیت دەوروبەریش خۆشیان بوێیت .
لەمانە گرنگتر ئەوەیە کەخۆت ڕابهێنیت و خۆشەویستی بکەیت یان خۆشەویستیت بگاتە ڕادەی عەشق ئەوکات دوریت لەناخۆشی و کێشە مادیەکان هەست دەکەیت هەموو دونیات خۆش دەوێت دڵ و ڕۆحت پاک دەبێتەوە مرۆڤێکی ئارام دەبیت بۆیە لەعەشقدا هیچ کێشەیەک نی یە چونکوم ئازارەکانیشی چێژبەخشن چاوەڕوانی یەکانیشی ئازارێکی خۆش و پڕواتای مرۆڤبوونیت پێ دەبەخشێت چونکوم تۆ دەبیتە مرۆڤی ڕاستەقینە .
کاتێک عەشق دەکەیت بەختەوەریت سوڵتانی ژیان و خۆشەویستیت بۆیە دوردەبیت لەمادیات و بێ واتایی یەکانی ژیان کەمرۆڤەکان خۆیان بۆ هیلاک کردوەو مایە پوچیش دەرچوون ئەو مادیاتەی کەدورە لەڕۆح و هزرو تێڕوانینی جوانی مرۆڤایەتی وەکو مادەو ماڵ و سامان و دەوڵەمەندی شتە بێ گیان و بێ ڕۆحەکان کەتا دەگاتە دەستمان تەمەن و کاتی ژیانمان لەکیس دەچێت حەزو ئارەزوەکانمان پیر دەبن و بەرەو کۆتایی تەمەن دەچین .

٢٠١٧ / ١١ / ١٦

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu