
وەرزی پێنجەم ... خوناو
من وەڕزێكم
وەرزێکی نوێ.
من وەزێکم وەرزی پێنجەم
هاتووم
هەمووت بۆ بگۆڕم،
جوانی چوار وەرزەکەت
بۆ بکەم بەملوانکە و
بەگەردەنتا هەڵیواسم.
پایزت بۆ بکەم بەبۆندار و
زستانت بەگەرمی و
بەهاربەسوور و
هاوین بکەم بەفێنکی،
لێموەرگرە
ملوانکەکەم
وەرزی نوێکەم
بەوەرزی پێنجەم.
سلێمانی
خــــوناو
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
