• واتساپ و فایبەر
  • 00964770768123
  • kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz
  • کوردستان نێت نێتی هەمووانە
Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە

ئەڵماس مستەفا

ئایا پیاوان عاشق ئەبن . . !! الماس مستەفا - سوید

ئەڵماس مستەفا 18 November 2013

 ئەوان کاتێک عاشق ئەبن .  .  ! وەک شۆرەبی بەسەرباڵای رووبارەکچێکدائەچەمێننەوەچی محبەت وسۆزیان هەیە  ئەیبارێننە سەرجەستەی تینوی روبارەکچەکە . هەرلە گەڵ شنە بایەکی بێ مروەت هەڵی کرد.

 ئیتر ئەوان تەوەلا ئەبن و دەبنە دارسنەوبەرێکی کەڵەگەت کەدەستی خوازیاری هیچ عاشقێک نایانگاتێ، وەرزی ئەوان دوورە لە وەرزە سروشتیەکانەوە، عەشقی ئەوان لە سێبەری ئێوارەیەکی درەنگ وەخت ئەچێ زوو دەرواوبە سەرئەچێ.

ئەوان دلی ئێستا لە خۆیان ئەرەنجێنن وئایندە ئاشت دەکەنەوە بۆیە هیچ سروشتێک شەفاعەت بۆ بێداریان ناکات، لەهزری ئەواندا بێجگە لە خەیالە بێ رەنگەکان هیچ خۆزگەیەکی تر لە دڵیاندا ناژی هەمیشە سەرزەنشتی ئاودەکەن  چۆن ئەرواوئاورێک لە مەیلی ئەوان ناداتەوەئەوان،  
داڵغەکانیان لە کۆلانەکانی بێدەنگیدا ئەنێژن وسەبوری نادەنە دلی ئاوەدانی ئۆغژنێک. . . . (با)ش بە دەم رۆیشتنی ژیانەوە  خۆی ئەدابە دلێ لێقەومای خورپەیەکداو پیی ئەڵێ ئەبێ بمبوری بە شوین کتێبی یاداشتەکانی عەشقی پیاوانداوێلم و  دەمەوێ بزانم چ هەستێک سوجدەی ئەوینی بۆئەوان بردوە.
هەرلەسەردەمی چاخە بەردینەکانەوە پیاوان بە ڕاوکەرناسراون، ئەوان بۆیە ناتوانن عاشق بن  چونکە هەمیشە لە ململانێدان لەگەل خۆیانداکەی لە گەڵ خۆیان یەکیان گرتەوەبوون بە بەشێک ئەوکاتە ئەتوانن عاشق بن .

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

ئەستێرە ژن....ئەڵماس مستەفا

ئەڵماس مستەفا 21 April 2013

ئەستێرە ژن....ئەڵماس مستەفا  

ئەم هەموو ئەستێرانە لە ئاسمانی ژندا ئەکوژێنەوە..ئیتر پێم ناڵێی مانگ چۆن رووی بێ ئاسمانی بێ ئەستێرە لە باوەش بگرێ..رۆژ ئیتر تاقەتی هەڵهاتنی نامێنێ کە ئەبینێ ژیان نیگەرانە لە کوشتنی ئەو ئەستێرانە..ئیتر زەوی لە سووڕان ئەوەستێ..رووبارەکان لە رۆیشتندا رێگاکانیان بزر ئەکەن..وەرزەکان ئیتر نامەی دڵداریی لەگەڵ سروشت ناگۆڕنەوە...

ئاخر ئەم هەموو ئەستێرە ژنە بۆ لە ناو ئەچن..ناترسن ئیتر ئەگەر شەوەکان بێ ئەستێرە بن رۆژیش پشت لە ژیان بکا و نەیەتەوە  !!!

ناترسن لەوەی رۆژ بە شپرزەیی هەڵبێ و لە بری خۆر چنگێ ئەستێرەی دڵشکاو لەگەڵ خۆی بێنێ..ناترسن ئیتر ژیان لێتان یاخی بێ و نازتان هەڵنەگرێ..لە جێێ ئاسوودەیی حەسرەت جێگاتان بۆ بگریتەوە.

ئاخر ئەم هەموو ئەستێرە ژنە هەموو رۆژێک لە ئاسمانی دڵی سروشت ئەکوژێنەوە..کێ ئیتر نامەی دڵداریی لەگەڵ پیاوەکان بگۆڕێتەوە..ئەگەر ئەستێرەکان لە ئاسمانی ژینی ئەوان بکوژێتەوە..ناترسن ئیتر ئاو لە رۆیشتن یاخی بێ و ژیان بە خۆی و رۆژمێرەکانیەوە سەری خۆی هەلگرێ و نەگەڕێتەوە.

لە سروشتی ئەم ژینەدا هەموو رۆژێک ئەستێرە ژنێک ئەکەنە دیلی دەستی پیاوسالاریی و تارمایی و سۆز و ئەوینی پڕ ترووسکەی ئەکوژێننەوە..ئیتر ژیان دەرگاکانی بە کلیلی بەختەوەریی ناکاتەوە...

ئەو کاتەی کە ژنێک پرچی لە بەر رۆشنایی خۆر شانە ئەکا هەزاران باخچە لە دایک ئەبن..وەرزەکان پێشوازیی لە میهری ئەوان ئەکەن..شکۆفە بە نازەوە بۆیان ئەدوێ..فریشتە ئیتر سەری خۆی هەڵئەگرێ جارێکی تر رووی گەڕانەوەی نامێنێ بۆ ژیان.

سوێد


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

پەردەی کچێنی ..ئه‌ڵماس مسته‌فا

ئەڵماس مستەفا 06 March 2013

پەردەی کچێنی ..ئه‌ڵماس مسته‌فا  

له ووڵاتی ئێمه کاتێک کورێک بێه وێ هاوسه رێک ده ست نیشان بکات گرنگ نییه به لایه وه ئه و که سه راده ی تێگه یشتنی چه نده و چه‌نێک سۆز و خۆشه ویستی ئه بێت به رامبه ر به خۆی و خێزانه که ی تا چه نێک ئه توانێ کارامانه ڕۆڵی دایکایه تی ببینێ له پێگه یا ند نی مناڵه کانی دا گرنگترین شت به لای ئه وکوره وه ئه وه یه که هاوسه ره که ی ( کچ ) بێ .واتا په رده ی کچێنی هه بێ په رده ی کچێنی بریتیه له په رده یه کی ته نک که ده می له شی یا ن ئه ندامی ( المهبل) ی به ته واوه تی نه گرتووه ..ئه م په رده یه ش به کۆبونه وه له گه ڵ نێرینه دا یا ن به شوو کردن نامێنێ ئه م په رده یه کاریگه ری ته واوه تی هه یه له سه ر سایکۆلۆجی ئافره ت هه تا هه تا یه له ژیانی ژن و مێردا یه تیدا جیاوازی هه یه، په رده ی کچێنی له شێوه و قه باره له کیژێکه وه بۆ کیژێکی تر...

به ڵام به شێوه یه کی زۆر شێوه ی مانگی چوارده (هلا لی) هه یه     ..

وه هه ندێ شێوه ی تریش هه یه به درێژی باسی لێوه ده که ین ئه م په رده یه له یه که م جووت بوندا ده دڕێت به م شێوه یه ده بێت به دوو به ش به لای راست به لای چه پدا له م کا ته شدا هه ندێ خوێنی لێ دێت ئا فره ته که..

جیاوازی هه یه ئازاری ئافره ت له م کاره شدا له کچێکه وه بۆ کچێکی تربه لام زۆربه ی ئازاری هه یه یا ن زۆر که م .ئه مه ش ده که وێته سه ر ته نکی وئه ستوری په رده که ئه م ئه ستور بونه ش زیاد ده کات تا ئا فره ت ته مه نی چووه سه رو سی سا ڵ هه ر به کچێتی مابوه وه ئه وه په رده که زۆر ئه ستور ئه بێت زۆر به ناره حه ت ئه بێت کون بونی په رده ی ئا فره ت وه ک سه ر ژمێر کراوه به ئاسا نی ده درێت ./٧٥ ئا فره ت     ..

جۆرێکی تری هه یه که په رده که پێی ده وترێت په رده ی لاستیکی (متا تی) که قه د نادرێت هه تا هه تا یه یه ک تنۆک خوێنی لێ نایه ت شه وی بووکێنی و شه وه کانی تریش له ./.١٥ ئافره ت ئه م جۆره یان هه یه شیوه یه کی تر که زۆر ئه ستوره که قه د توانای کون بونیان نیه له ./.١٥ئا فره ت ئه م جۆره ن ده بێت پزیشک بیدرێنێ به شێوه یه ک له شێوه کا نی نه شته رگه ری..

به لام شێوه کانی تری په رده ی ئافره ت ئه ما نه ن  :

  1. په رده ی مانگی چوارده (هلا لی)
  2. په رده ی خڕ (دائری) یان بازنه یی  
  3. په رده ی هێڵه کی  

ئه م شێوانه ئه وه ما ن بۆ ده رده خا ت که په رده لک کچێکه وه بۆ یه کێکی تر جیاوازی هه یه له شێوه دا..

زۆر گرنگه ئه وه بزانین که په رده هه یه زۆر زۆر ته نکه ئه درێت ته نها ده سته سری پێده بهێنرێت له کاتی خوێن هاتنی مانگانه دا بێ ئه وه ی پێی بزانێت چونکه خوێنه که ی تێکه ڵ به خۆێنی مانگانه ده بێت..

وه گرنگتر له وانه هه‌مووی ئه بێ ئه مه ش بزانین که کچ هه یه له دایک ده بن بێ په رده ن ما نای هیچ جۆره په رده یه کیا ن نیه له کا تی کون بونیدا خوێنی له قه تره یه که وه بۆ چه ند قه تره یه ک لێ دێت یان هه ندێ جار خوێنی زۆری لێ دێت ناگیرسێته وه ئه مه ش ده که وێته سه ر ته نک و ئه ستوری په رده که دوای دراندنی په رده باش وایه( ٣) رۆژ کاری سێکسی رابگیرێت تاکو برینه که سارێژ ده بێت هه ندێ پرسیار له سه ر په رده ئا یا سک پر ده بێت په رده ی ئافره ت نه درابێت به ڵێ سک پر ده بێت له به رئه وه ی هه ندێ کچ وا تێ ده گه ن که ئه گه ر کاری سێکسی له ده ره وه ی ئه ندامی سێکس بکرێت سک پر نابێت ئه مه هه ڵه یه چونکه تۆوی نێرینه توانای چوونه خواره وه یا ن ناوه وه ی له شی ئافره تی هه یه ده چێته ناوه وه سک پر ده بێت

تێبینی

ئەم بابەتەم لە کتینی المراء والجنس دکتۆرصباح الصباح وەرگرتوە

لەزمانی عربیەوەوەرمگیراوەتە سەرزمانی کوردی .

ئەلماس مستەفا

سوید


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 279 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە