زیزبوون ...شیرین کافی
لەچی زیزبویت ئازیزەکەم والەمن وخۆت بێزاریت
کام خەزانە لەگەڵ خۆیدا نائومێدی بۆهێناوی
چیە ئەم ماخۆلانی شەڕە شێتانە لە یادت چوو
پێش من ناسین چەن بێ نازو گۆشەگیربووی
ئەی جۆن بیر دەچێتەوە لە شەوی تاری تەمەنتا
بوم بەتیشکی خۆربۆڕێگات بێ دەنگ مەبە ئازیزەکەم
تۆ هه وینی خۆشترین ساتەکانی تەمەنی منی خۆ من ووتم
خۆشەویستیت هێزی ئەژنۆوڕوناکی چاوەکانمە
لەچی زیزی ئازیزە کەم هەستە بێگەردەکان
پەروانەی دەوری مۆمەکان وشەی شیرینی سەرزوبان
یان چاوەڕونی بێ ووچان چی تۆی ڕەنجان
تۆدەتەێ هیواکانم لە گۆڕ بنێی یان نەت زانی
پەنجەرەکەت ئاوەڵاکرد ڕەشە بایەکی پڕ زریان
هیواکانی منی وەران لە جیاتی ڕق لە جیاتی ئەم فەنابونە
وەرە ئازیز مۆمێکی ئاشت بونەوە لەگەڵ مندا داگیرسینە
چەپکێ کازیوەی بەیانیم لەگەڵ شەوی تاربۆ بێنە
وەرە ئازیز لەکەناری دڵما وەنەوزێ بە گوێ ڕادێرە
بۆ کەشتی دەم شەپۆلی سەر شێتم چۆن بۆ کەناری ئەوینتە ڕوا
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
