ڤالانتاین و مارماسی! ...ئاراس نوری ئه‌حمه‌د ته‌ها
ئێوه‌ش وه‌ك من، رۆژی 14.02 که‌س گوڵتان پێشکه‌ش ناکات ؟
...
پێتان بڵێم، من چی ئه‌که‌م؟
ئه‌چمه دوکانە خنجیلەکە‌ی سه‌ر سوچه‌که‌ی ماڵی خۆمان و هه‌مو ئه‌و گوڵه دانسقانەی ئاره‌زوم لێیه‌تی، بۆ خۆمی ئه‌کڕم!
.....
ره‌نگه به گریانه‌وه رۆژی 14.02 بباته سه‌ر!
نا!
ئه‌مساڵ وه‌ك پار نابێت!
له ساڵی رابوردوه وە چاوه‌ڕوانی ئه‌م رۆژه ئه‌کات.
گه‌ر پرسیاری لێ بکه‌یت، بۆچی ئه‌و رۆژه! نازانێت وه‌ڵام بداته‌وه.چاوی ئه‌بڕێته چاوت و هه‌ست به‌و هه‌ناسه قوڵه‌ی ئه‌که‌یت، که پڕ له خه‌م و هیوایه!
25 ساڵه شه‌و و رۆژی له ته‌نیشت هاوسه‌ره‌که‌یەوە بردۆتە سه‌ر.هه‌رچه‌نه ته‌نیشتیشی چۆڵەوانی بوایە باشتر بو!
دوو مناڵه هه‌رزه‌کاره‌که‌یان، که رۆژی شه‌ممان ئه‌هات، ئه‌توت شروبی کرمی ناوسکیان ده‌رخوارد دراوه.
دڵیان تێکه‌ڵ ئه‌هات.چونکه شه‌ممان هه‌میشه له‌به‌ر خاتری باوکیان، ناچار ئەبون مارماسی بخۆن!
15 ساڵ شه‌ممان، مارماسی!
رۆژانی دی، ژیانیان وه‌ك شه‌ممان نه‌بو!
شه‌ممان، وشک بو، بێ ده‌نگ بو، سارد بو، هه‌مو درۆیان لەگەڵ یه‌ك ئه‌کرد.بۆ ئه‌وه‌ی باوکەکە لێیان رازی بێت.
ئه‌م پیاوه هه‌میشه به هۆی کاره‌وه، خێزانی نه‌ئه‌بینی؛ ئەمە بەقسەی خۆی؛ گوایە هەر شەممان دەرفەتی هەیە!
هه‌مو له دڵی خۆیانا ئه‌یانوت: خۆزگه شه‌ممه‌کانیش هەر لێره نه‌ئه‌بو!
رۆژی 14.02 که‌وته رۆژی شه‌ممه‌وه.ئەمەش بەدبەختییەکی تر!
ژنه‌که هه‌مو بیر و هۆشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، که له‌م رۆژه‌دا، هاوسه‌ره‌که‌ی له ماڵه و مارماسی ئه‌خوات، ره‌نگه ڤالانتاینیش بێته میوانیان!
له‌و کاتەدا که ماسییه‌کی خۆشئه‌کرد، خه‌یاڵی چوبوه لای چه‌پکێک گوڵی ره‌نگاو ره‌نگی پێش به‌هاره، که هاوسه‌ره‌که‌ی پێشکه‌شی ئه‌کات و سه‌یری چاوه گه‌شه‌کانی ئه‌کات له باوه‌شی ئه‌گرێت و پێی ئه‌ڵێت: تۆ خۆشه‌ویستمیت و هه‌ر تۆ شاژنی خه‌ونه‌کانمیت.له‌پڕ له خه‌وه خۆشه‌که‌ی خه‌به‌ری بوه‌وه مناڵه هه‌رزه‌کاره‌کانی له به‌ر ده‌میا وه‌ستابون و لێیان پرسی: دایه، ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه جوانه چیه له‌سه‌ر لێوت؟ دیارە خەوێکی خۆشت بینیوە؟ دڵت خۆشه؟
وتی ئه‌ی چۆن.بەو خەوەمدا بێگومانم ئەمڕۆ شتێیەک رو دەدات!
مناڵه‌کانی سه‌یری یه‌کیان کرد و تێنه‌گه‌یشتن.
کاتی نانخواردن نزیک بوه‌وه و هاوسه‌ره‌کەی دیار نه‌بو.
مناڵه‌کانی خه‌ریک بون گوێیان لە مۆسیقایەك ئەگرت، که به هاتنه‌وه‌ی باوکیان، کۆتایی پێدێت.
کاتی نانخواردن هات و پیاوه‌که‌ی هه‌ر ده‌رنه‌که‌وت.
مارماسی سارد بوه‌وه و هه‌مو سه‌یری یه‌کیان ئه‌کرد و هێشتا نه‌رمیه‌که‌یان و ئازادی هه‌سته‌کانیان به‌دی ئه‌کرا.
پاش 2 کاژێر زه‌نگی ده‌روازه لێیدا و دایکیان به‌په‌له هه‌ستا و سێ هه‌نگاوی کرده یه‌کێک.
که بینی، پیاوێکی نه‌ناسراو به چه‌پکێک گوڵێکی ره‌نگاو ره‌نگی شاهانه‌وه وه‌ستاوه و به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ئه‌یداته ده‌ستی و ئه‌ڵێ: فه‌رمو خانمه‌که‌م.ئه‌مه له به‌ڕێز(هاوسه‌ری ژنه‌که) وە بۆ به‌ڕێزتان.ئه‌و ده‌ستی گیرابو، ئه‌بێت ته‌لیفۆنێکی گرنگ بکات و دێته‌وه بۆلاتان.ڤالانتاینێکی خۆش به‌رنه سه‌ر خانمه نازاده‌ره‌که.
ژنه‌که ده‌روازه‌که‌ی داخست و گوڵه‌که‌ی خسته ناو گوڵڵانێکی جوانی تۆنه‌وه.
لە پڕ له توێی گوڵەکاندا چاوی بە کارتێکی بچکۆلەی ناسك کەوت.کردیه‌وه و ئه‌مه‌ی خوێنده‌وه:
" بۆ ئه‌و ژنه‌ی 25 ساڵه چاوه‌ڕوانیم.گیانه‌که‌م، ئه‌مڕۆ مارماسیم نه‌خوارد.ماڵ و مناڵم بۆ تۆ جێهێشت""
ته‌واو!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
