
یادی 25 ساڵه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرایه‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له یه‌كێتی ئه‌وروپا به هاوكاری رێكخراوی جیهانی UMPO و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و دیپلۆماتكارانی وڵاتان له برۆكسێل و نوێنه‌رانی پارت و رێكخراوه سیاسیه كوردستانیه‌كان و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی سیاسی كوردستانی له ئه‌وروپا به‌رێوه‌چوو.
له ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه پرۆفیسۆر جوانا سیریژن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وته‌یه‌كی به ناوی په‌رله‌مان پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد.
له‌وباره‌یه‌وه دلاوه‌ر خالد ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند:" سوپاسی په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپی و چالاكوانان ده‌كه‌ین بۆ پشتگیریكردنیان له دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان.
وتیشی:" ئێمه‌ش هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا له میانی وته‌یه‌كماندا، كورته‌یه‌كی له مێژووی سیاسه‌تی جینۆساید دژی گه‌لی كوردستان هه‌ر له سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردنی كوردستان و بێ سه‌رو شوێن كردنی برایانی فه‌یلی و بارزانی و دواتر كاره‌ساتی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.هه‌روه‌ها داواشمان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد كه جێنۆساید كورد به فه‌رمی بناسێت.
له به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێز هانس پورت گێترینگ ئه‌ندام و سه‌رۆكی پێشووی په‌له‌مانی ئه‌وروپا و به‌رێز ئانا گۆمێز رێكخه‌ری ده‌ره‌وه‌ی گرووپی سۆشیالیست و دیموكراته‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و به‌رێز ستروان ستیڤێنسۆن سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و به‌رێز یۆرگن كلوته ئه‌ندامی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی گروپی دۆستایه‌تی كوردی و
محمد عبدالله باڵیۆزی عیراقی فیدڕاڵ له به‌لجیكا وته‌یان پێشكه‌ش كرد و پشتگیری خۆیان و گروپه‌كانیان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ دۆزی ره‌وای كورد دوپاتكرده‌وه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرد كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به شوازێكی فه‌رمی دان به جێنۆساید دژی كورد بنێت و كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له هیچ شوێنێكی جیهان دوباره نه‌بێته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
