له دوای سوتاندنی په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی و شكاندنی كێلی گۆڕی شاعیری جوانی و مرۆڤپه‌روه‌ری شێركۆ بێكه‌س، ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی له نیۆ ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران و هه‌ڵسوڕاوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ژنانی ئازادیخواز و هه‌ندێك له هاوڵاتیاندا دروست بوو، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به چه‌ندین رێگا نیشاندرا، كۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیران و ئازادیخوازان له‌سه‌ر گۆڕی مامۆستا شێركۆ بێكه‌س، كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك دۆستی جوانی و خۆشه‌ویستی له شوێنی په‌یكه‌ره سوتاوه‌كه‌ی خوشه‌ویستی، ماچكردنی دوو دڵدار له هه‌مان شوێنی په‌یكه‌ره‌كه وه‌ك هێمایه‌كی ناره‌زایی دژ به شكاندنی سونبولی خۆشه‌ویستی، ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه كاتێك زیاتر به‌رین و ئاستی جۆراوجۆری به‌خۆوه بینی كه داواكاری گشتی بریاری لێپێچینه‌وه‌ی دا له‌و دوو خوشه‌ویسته و به پێشێلكردنی ئادابی گشتی تۆمه‌تبار كران، ئیدی لێره‌وه شه‌پۆلی ناره‌زایی و توڕه‌یی هه‌ڵسوڕاوانی مه‌ده‌نی و ژنان و ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران و زۆرێك له چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر بوو، وه‌ك به‌ر ئه‌نجامی ئه‌م زیادبوونه‌ش هه‌ڵمه‌تی هه‌فته‌ی ماچ راگه‌یه‌نرا و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت چه‌ندین ماچی زیندوو له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كۆی ئه‌م پرۆسه‌یه چیمان پێ ئه‌ڵێت؟ ئه‌م توڕه بوونه گه‌وره‌یه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا چ ده‌لاله‌تێكی هه‌یه و به‌رهه‌می چ هه‌لومه‌رجێكه؟ ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه چ مانایه‌ك ده‌به‌خشن؟ به بڕوای من كۆی ئه‌م پرۆسه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م ده‌لاله‌ته گرنگانه‌ی هه‌یه و پێویسته لێی تێبگه‌ین:
یه‌كه‌م: ئه‌مرۆ له كۆمه‌ڵگای كوردیدا بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رینی جه‌ماوه‌ری پێكهاتوو له رۆشنبیران و ژنانی ئازادیخواز و هه‌ڵسوراوی مه‌ده‌نی و هاوڵاتی ئاسایی هه‌یه كه خوازیاری ئازادییه‌كی زیاترن له مافه مه‌ده‌نی و تاكه‌كه‌سییه‌كاندا، ئه‌م جه‌ماوه‌ره به‌رینه به توندی نارازییه له كۆت و به‌ندی كه‌لتووری و نه‌ریتی داسه‌پاو كه سنووری ماف و ئازادییه تایبه‌تییه‌كان به ته‌واوی ته‌سك ئه‌كاته‌وه، راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی ماچ و به ده‌مه‌وه‌هاتنی ده‌یان كه‌س بۆ ئه‌م ئه‌ركه قورسه له‌م كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌ی ئێمه‌دا، چ مانایه‌كی هه‌یه جگه له‌وه‌ی له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای كوردیدا نه‌خێرێكی مه‌زن هه‌یه دژ به هه‌ر شتێك، دژ به هه‌ر كه‌سێك، كه رووبه‌ری ئازادییه تایبه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان ته‌سك بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بڕوای من رووداوێكی یه‌كجار گرنگی نێو مێژووی ئێمه‌یه و ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وته‌ی گۆڕانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
ئه‌و روداوه ئه‌وه‌ی نیشاندا وزه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و مۆدێرنیزه‌كردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی وزه‌یه‌كی به‌هێز و زیندوه، به پێچه‌وانه‌ی دیدی ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و روناكبیری كورده‌وه كه بناغه‌ی سیاسه‌ت وگوتاریان له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆ گونجاندن و رازیكردنی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی باڵاده‌ست دارێژا بوو.
دووه‌م: ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه نوێییه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی په‌رش و بڵاو و رێكنه‌خراوه، هه‌ر له‌لایه‌ن كۆی توێژه ناڕازییه‌كانه‌وه چه‌ندین ده‌نگی جیاواز و، پێشنیاری چه‌ندین نۆرمی ناكۆك كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كگرتووی پێویست به كۆی خواست و ناڕهزاییهكانهوه دیار نییه، ئه‌م حاڵه‌ته ره‌نگه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی خواستی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسایی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو خه‌ڵكانێكی خوازیاری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و فراوانكردنی ماف و ئازادییه تایبه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان گرنگه ئه‌وه‌یه كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی زۆر باشتر مۆبیلیزه‌ی تواناكانیان بكه‌ن، تیۆریزه‌ی خه‌ون و ئومێده‌كانیان بكه‌ن، له گروپگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆدا خۆیان رێك بخه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌م بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌توانیت كاریگه‌ر بێت به‌سه‌ر رووداوه‌كانه‌وه، ئه‌توانێت كاریگه‌ر بێت به‌سه‌ر پرۆگرامی سیاسی پارته‌كانه‌وه، له ئه‌گه‌ری ریكخرابووندا ئیدی ئه‌م خه‌ڵكه نارازییه ده‌توانن به ئاسانی و بێ به‌دیهێنانی ئامانجه مه‌ده‌نی و دیموكراتییهكاتیهكانیان ده‌نگی خۆیان به هیچ پارتێكی سیاسی نه‌ده‌ن
سێیه‌م: كاردانه‌وه‌ی ره‌وتی كۆنسه‌رڤاتیڤی كۆمه‌ڵگای كوردی( له ناویشیاندا ئیسلامییه‌كان) كاردانه‌وه‌یه‌كی تونده، ته‌وژمی مخافزكاری كۆمه‌ڵگا له راستیدا نیشانی‌دا توانای خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنی نییه له روداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كان، توانای مامه‌ڵه‌ی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و هوشیارییه نوییانه‌ی له بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دروست ئه‌بن، باشترین نموونه‌ی ئه‌مه‌ش تۆمه‌تباری كه‌سانی نارازی و به‌شداربوانی هه‌ڵمه‌تی هه‌فته‌ی ماچه به بێ ره‌وشتی و ده‌رچوون له ئادابی گشتی، زیاتر له‌وه‌ش نوسه‌رێكی ئیسلامی پێی وابوو ئه‌وه‌ی پێویسته دادگایی بكرێت ئه‌و كه‌سه نییه په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی سوتاند به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه كه په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی دروستكرد. . .، ئه‌م دیده گوزارشت له خواستێكی گشتگیر ئه‌كات كه ئه‌یه‌وێ هه‌موو به‌ها و نۆمهكانی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگادا به‌سه‌پێنێت و بیكات به نۆرم و به‌های هه‌موان، گوزارشت خولیایه‌كی ئه‌وتۆ ئه‌كات كه هه‌رگیز فره‌یی له ئه‌خلاق و موماره‌سه‌كردنی جۆری ژیاندا قبوڵ ناكات، ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له داهاتوودا سه‌رجه‌م ماف و ئازادییه تایبه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان به یاسای مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتوو نه‌پارێزرێت ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی، چونكه له كوردستاندا له‌لایه‌ك خواستی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی خواستێكی به‌هێزه و له لایه‌كی دی ئه‌وه‌ی ته‌وژمی ئیسلامی ئه‌یه‌وێت ته‌نها بریتی له مانه‌وه‌ی هه‌ژموونی نه‌ریت و نۆرم و به‌ها ئایینییه‌كان به‌سه‌ر فه‌زای گشتیدا.
چواره‌م: له كوردستاندا ده‌زگای داواكاری گشتی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به ته‌واوی له‌ژێر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدایه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئه‌توانیین بڵێین سنووری ده‌سه‌ڵات و به‌دواداچوونه‌كانی داواكاری گشتی سنوورداره به سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستاندا، ده‌یان كه‌یسی هه‌ستیار و گرنگ هه‌یه كه په‌یوه‌ندی راسته‌خۆی به سامانی نیشتیمانی و بگره ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه به‌دواداچوونی بۆ ناكات به‌ڵام به‌رانبه‌ر ماچێكی دوو دڵدار هه‌ڵویست وه‌ر ئه‌گرێت، وه‌ك چۆن ئه‌و دادگایانه‌ی رۆشنفكران و ئازادیخوازان و زانایانی وه‌ك گالیلۆ و كۆپه‌رنیكۆس و كه‌سانی دیان له‌سه‌ر بیره پێشكهوتووخوازهكانیان دادگایی كرد بوون به گاڵته‌جاڕی مێژوو، ئاواش ئه‌م دادگایه ئه‌بێت به گالته‌جاڕی مێژوو، رۆژێك دێت ته‌نانه‌ت مناڵێكیش پێكه‌نینی به‌و دادگایه و بڕیاره‌كانیشی دێت
هه‌ڵویست وه‌رگرتنی داواكاری گشتی له‌م پرسه‌دا ته‌نها له‌وه‌دا جێگه‌ی تێبینی نییه كه چه‌ندین ساڵه داواكاری گشتی ده‌یان پرسی ژیانی فه‌رامۆشكردوه و ئێستا به‌دواداچوون بۆ ماچێك ئه‌كات، به‌ڵكو تێوه‌گلانی ده‌سه‌ڵاتی دادگایه له به‌رگریكردن له نه‌گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌سككردنه‌وه‌ی به‌رچاوی ئازادییه تایبه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان، له‌م لایه‌نه‌وه داواكاری گشتی وه‌ك یه‌كێك له سه‌نگه‌ره به‌هێزه‌كانی نه‌ریتپارێزی دێته‌به‌رچاو
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
