له ئوسترالیا له ساڵی 1994 ه‌وه خه‌ته‌نه‌کردنی کچان به یاسا قه‌ده‌غه‌کراوه و سزای حه‌وت ساڵ زیندانی دانراوه بۆ ئه‌و ئوسترالیاییانه‌ی که له ناوخۆی ئوسترالیا یان له ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ئه‌نجامیئه‌ده‌ن یان به‌شدارئه‌بن له ئه‌نجامدانی و هانی کردنی ئه‌ده‌ن.له ڕێکه‌وتی 13/9/2012 شێخ شه‌بیر ڤه‌زیری که ته‌مه‌نی 56 ساڵه و دانیشتووی گه‌ڕه‌کی (ئۆبن) ه له سیدنی، له دادگای (بێرود لۆکه‌ڵ کۆرت) له‌سه‌ر دوو تاوان، یه‌که‌م ڕۆژی دادگایی‌کردنی بوو، دوو تاوانه‌که‌ی بریتیبوون له: یه‌که‌م هاندانی کۆمیونیتییه‌که‌ی خۆی که خه‌ته‌نه‌ی کچان بکه‌ن و دووه‌م به‌وه‌ی که به که‌سانی ده‌وری خۆی وتووه زانیاری له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌کردن بشارنه‌وه و به پۆلیس نه‌ڵێن.پۆلیس داوای له دادگا کرد که مه‌لا شه‌بیر به بارمته ئازادنه‌کرێ چونکه پاسه‌پۆرتی هیندی هه‌یه و ترسی سه‌فه‌ر و ڕاکردنی هه‌یه، به‌ڵام دادگا به چه‌ند مه‌رجی قورسه‌وه تا دانیشتنه‌کانی تری دادگا به بارمته ئازادی کرد.
وه (کوبرا مه‌جینیس) که ژنێکی په‌رستیاری خانه‌نشینکراوی ته‌مه‌ن 69 ساڵه، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی خه‌ته‌نه‌کردنی دوو کچه‌که له ڕێکه‌وتی 3/10/2012 یه‌که‌م ڕۆژی دادگایی‌کردنی بوو له (کامبڵتاون لۆکه‌ڵ کۆرت) که ئه‌میش به بارمته و به مه‌رجه‌وه ڕێگه‌ی پێدرا تا ڕۆژی دادکاییکردنی داهاتوو بچێته ماڵه‌وه.
باوکی کچه‌کان که ته‌مه‌نی 46 ساڵه و دکتۆره، وه دایکیان که ته‌مه‌نی 35 ساڵه و فارماسیسته، دادگا ڕێگه‌ی نه‌دا ناویان بڵاوبکرێته‌وه تا له ڕێگه‌یانه‌وه ناوی کچه‌کان بڵاونه‌بێته‌وه و نه‌ناسرێن.ئه‌م دایک و باوکه له 26/9/2012 له (پاراماتا لۆکه‌ڵ کۆرت) یه‌که‌م ڕۆژی دادکایکردنیان بوو.ئه‌م دوانه ئه‌ڵێن که گوایه ئێمه بێتاوانین و ئه‌وه که‌سوکاره‌که‌مانن که خه‌ته‌نه‌کردنه‌که‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندووه.له‌حاڵه‌تی ئیسپاتبوونی ئه‌م تاوانه به‌سه‌ریاندا، ئه‌وا نه‌ک هه‌ر زیندانی ئه‌کرێن به‌ڵکو ئیجازه‌ی کارکردنیشیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه چوار ژن له هه‌ردوو شاری سیدنی و وڵنگۆنگ له 19/9/2012 دا ده‌ستگیرکران که ته‌مه‌نیان (36، 68، 73، 77) ساڵ بوون و خزم و که‌سوکاری دوو منداڵه کچه‌که‌ن، له ڕێکه‌وتی 7/11/2012 دا یه‌که‌م ڕۆژی دادگایی‌کردنیان بوو له (پاراماتا لۆکه‌ڵ کۆرت) .
ئه‌م دوو کچه منداڵه که ته‌مه‌نیان شه‌ش ساڵ و حه‌وت ساڵه، پۆلیس باوه‌ڕی وایه که له ڕۆژێکی نێوان ئۆکتۆبه‌ری 2010 و جوڵای 2012دا خه‌ته‌نه‌کردنه‌که‌یان ئه‌نجامدراوه.پۆلیس به هاوکاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی خێزان و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی له ویلایه‌تی (نیو ساوس ویڵز) چه‌ندین مانگه به دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌دایه که به‌شداری ئه‌م تاوانه‌یان کردووه.له 7/2/2013 دا بۆ جارێکی‌تر دادگاییکردنه‌که‌یان ده‌ستپێده‌کاته‌وه و به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کانیان ده‌خرێته ڕوو.
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه وتارێکی تره که نوسه‌ری ئه‌م دێڕانه له 2009دا له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌کردنی کچان نووسیوێتی.
http://www.emrro.com/leustiralya.htm
28/12/2012
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
