
کتێبی دیالۆگ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ئامادەکردن و وەرگێرانی، ئەردەڵان عەبدوڵڵایە.ئەم کتێبە بریتییە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەرو بیرمەند و هونەرمەندی رۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.ئەم کتێبە خۆی لە چواردە چاوپێکەوتن دەبینێتەوە، کە تێیدا پرسگەلێکی فکری و سیاسی و فەرهەنگی، لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەوروژێنرێت.لەهەمانکاتیشدا پەنچە بۆ کێشەکان و چارەسەریان ڕادەکێشرێت.پرسگەلی سیاسی و فکری وەکو " ئیسلامی سیاسی، بەهاری عەرەبی، ریفۆرمی ئایینی، جەنگی ڕۆژهەڵات و رۆژئاوا.، سیستەمی سەرمایەداری " هەروەها کۆمەڵێک پرسی هونەری وەکو سینەما و شانۆش، دەبنە میوانی ئەم کتێبە.
هەرکەسەو بەپێی دونیابینی خۆی، ئاستی ڕۆشنبیری و ئەکادیمی خۆی، هەوڵیداوە قسەی خۆی بۆ کێشەکانی ئەمڕۆ بکات.
لەم کتێبەدا کۆمەڵێک کەس بەشدارن لەوانە : ( نوسەری ئێرانی مەحمود دەوڵەت ئابادی، ژنە نوسەری هیندی ئارونهات ڕۆی، ژنە سیاسەتمەداری ئەمریکی کۆندەلیزا ڕایز، هەردوو فەیلەسووفی فەرەنسی، ئێدگار مۆران، جاک بوفریس، نووسەری ناوداری بەرازیلی پاولۆ کۆیلۆ، بیرمەندی ناسراوی عێراقی فالح عبدالجبار، دەرهێنەری ناسراوی ئەمریکی ستیڤن سپیلبێرگ.هەروەها ئەکتەر و شانۆکاری ناسراوی عێراقی، یوسف العانی، و چەند کەسێکی تریش"
ئەم کتێبە لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڤار و ڕۆژنامەی ئەڵمانی و عەرەبی ئەنجامداوە، واتە لە زمانی ئەڵمانی و عەرەبییەوە وەرگێراوە.
جێگەی ئاماژەیە ئەم کتێبە، کتبێکی قەبارە مام ناوەندە، خۆی لە دوو تۆ ١٧٠ لاپەرەدا دەبینێتەوە.ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپکراوە.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
