ڕۆی ڕەشی ئێوە ... ‌ئەحمەد بەرزنجی - سوید

‌‌گەر دیموکراسی ئێوە وەها بێ
‌دەنگی زۆرینە بخەنە ژێر پێ
‌کودەتاو دەستی خوێناوی تیا بێ
‌هەزارجار دەڵێم نەفرەتی لێ بێ
‌، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،
‌ڕۆی ڕەشی ئێوەی بەناو عەلمانی
‌ئازادی خوازو چەپ و یەکسانی
‌یان فێمێنیستی هاوڕەگەزبازی
‌دەرکەوت هزرتان بە ڕوونو جوانی
، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،
ئێوە لە ناخدا وەک ستالینن 
مامۆستاو زانایی پڕ دڵ لەقینن
‌بە ڕوکەش تەنها ئازادیخوازن
‌درۆ ئەکەن درۆ ئێوە شەڕ خوازن
‌، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،
لە کوێ بوە بڵێی ڕەوایە کودەتا
‌بکرێتە سەری دەنگی میللەتا؟
‌ئەی ناڵێن حوکمی گەل هەر بۆ گەلە 
‌خۆتان ڕسوا کرد بۆ هەتا هەتا
‌، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،
‌پێشینان ڕاستیان ووتوە زۆر بەجێ
‌زۆر شت لە باریکیدا دەبڕێ
‌بەڵام زوڵم لە گەڵ خەڵکی سڤیلدا‌
‌لە ئەستوریدا ئەوسا دەپچڕێ.
‌، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.