گه‌وره بوونی ناكۆكی یه‌كانی نێوان فراكسیونه گه‌وره‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق یان باشتر وایه بڵێین ناكۆكی یه‌كانی نێوان هه‌رسی پێكهاته‌كه‌ی عیراق.زه‌نگی سه‌ره‌تای دابه‌شبوونی عیراقه یاخود هه‌روه‌كو ڕابردوو شه‌ڕو ململانی ی ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كورسی زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه بۆكردنه له ماوه‌ی ڕابردودا كاتێك نوری مالكی ئۆپه‌راسیونه‌كانی دیجله‌ی ڕاگه‌یاند كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوو.وه كاردانه‌وه‌ی كورد زۆر به‌توندی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پیلانه‌كه‌ی نوری مالكی پوچه‌ڵ كرده‌وه. دواتر هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلانی ڕافع عیساوی كاردانه‌وه‌ی زۆر توندی له‌لایه‌ن ناوچه سوننه نشینه‌كانه‌وه به دوای خۆیدا هێنا ئه‌ویش به ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زای ده‌ربڕین له ماوه‌ی ڕابردوداچه‌ندین خۆپیشاندانی گه‌وره لــه سنوری سوننه مه‌زهه‌به‌كان له دژی ده‌سه‌ڵات و پێچه‌وانه‌ی ئه‌ویش دژه خۆپیشاندانه‌كانی بۆ لایه‌نگری مالكــی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام دران. ناكۆكی یه‌كان تا دێت ڕۆژ له دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه و هۆكاری سه‌ره‌كیش به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته له لایـــه‌ن نوری مالكی به ئاڕاسته‌ی تاكڕه‌وی.سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پاشان له‌گه‌ڵ سیاسی یه سوننه‌كان كه ئه‌م هه‌وڵی تۆمه‌تباركردنانه بونه هۆكاری ناڕه‌زای به‌تایبه‌تی شه‌قامی سوننه‌كان و ده‌رفه‌تێكیش بۆ نه‌یاره شیعه كانــی نوری مالكی كه خۆی له ڕه‌وتی سه‌در و كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در دا ده‌بینێته‌وه له تازه‌ترین كاردانه‌وه دا هێرشی توندی كرده سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه كه له مه‌یدانی ته‌حریر ی به‌غداد كرابۆ پشتیوانی كردن له نوری مالكی وه كوتله‌ی ئه‌حرار پێناسه‌ی بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌وه بوو كه پێشتر (كرێكه‌ی دراوه) . جێگای باسه ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه له سنوری سوننه‌كاندا ده‌كرێت به‌ڕای زۆرێك له چاودێرانی سیاسی خۆڕسكه و هه‌ڵگری داوای شه‌رعی یه‌و.وه دژه خۆپیشاندانه‌كانی كه وێنه‌ی نوریمالكی تێدابه‌رزكرابۆوه هوتافی بۆ مالكــی ئه‌وته‌وه به دژه خۆپیشاندان و ناخۆڕسك وه‌سف كرا.
ئه‌وه‌ی كه به‌لای منه‌وه زۆر گرنگه سه‌رنجی ڕاكێشام بۆ ئه‌م نوسینه ئه‌و خۆپیشاندانانه و ئه‌و ڕاو بۆچونانه‌یه ئێستا كه له‌لای زۆرێك له سیاسی یه‌كان و شه‌قامی سونی یه‌وه دروست بووه ئه‌ویش هه‌وڵدانه بۆ دروستكردنی هه‌رێمێكی سوننه نشین.كه له ڕابردودا سیاسی یه‌كانی سوننه زۆر به توندی دژی فیدراڵی ئه‌وه‌ستانه‌وه وه‌كو تارق هاشمی له‌م دوای یه‌دا دانی پێدا نا.به بڕوای زۆرێك له چاودێرانی سیاسی و سیاسی یه‌كان ڕه‌نگه كۆتای ئه‌و خۆپیشاندانان وناڕه‌زاییانه كه تا ئێستا له ناوچه سوننه كانداهاتۆته ئاراوه و به‌رده‌وامی هه‌یه كۆتای نێوان شیعه و سوننه بێت به دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سوننه نشین چونكه پێده‌چێت ئه‌وه تاكه چاره‌سه‌ر بێت.ئه‌ویش بیرۆكه كه‌ی جۆن بایدن كه له ساڵی 2007 خستی یه ڕوو كه پێی وا بوو عیراق دابه‌ش بكرێت بۆ سه‌ر سی ووڵاتی بچوك. ئه‌وه‌ی كرۆكی مه‌سه‌له‌كه‌یه وه‌كو كورد ئێمه پێویسته به‌ته‌واوی پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانی سوننه‌كان بكه‌ین گرنگ نی یه نیاز و مه‌به‌ستی سوننه‌كان چی بێت ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئێمه‌ی كورد پێویسته ئه‌و هه‌لومه‌رجه كـــه ئێستا عیراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان به‌كاری بهێنین.وه‌كو كورد هه‌وڵ بده‌ین بۆ دابه‌ش بونی عیراق بۆ سه‌ر سی ووڵاتی بچوك چونكه ئه‌م ووڵاته هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی یه‌وه نه پرس به‌كورد كراوه وه نــــه مافه‌كانی تێدا پاریزراو بووه وه من دڵنیام له داهاتوشدا خراپ تر ئه‌بێت باشتر نابێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی كورد و فراكسیونه‌كانی كورد له به‌غداد ئه‌ركی سه‌ر شانیانه ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه له ده‌ستی نه‌ده‌ن دیسان نه‌كه‌ونه به‌ین و برا عه‌ره‌به‌كان نه‌خه‌نه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ.ئه‌وه‌ی ئێستا له عیراق دا ده‌گوزه‌رێت شانسێكی زۆر باشه بۆ ڕزگار بونمان له‌و ووڵاته‌ی كه له ڕابردودا بۆته مێژوویه‌كی تاڵ و ڕه‌ش پڕ لــه نه‌هامه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان. له‌كۆتایدا به پی ی قسه‌ی زۆرێك له سیاسی یه‌كان ڕه‌نگه ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زای یانه ئه‌جندای ئه‌مه‌ریكی له پشت بێت بۆپشتگیری كردن له دابه‌ش بوونی عیراق و دروستكردنی هه‌رێمێكی سوننی.ئه‌وكات عیراق سروشتی خۆی دابه‌ش ده‌بێت وه ئێمه‌ی كوردیش خونی ده‌یان ساڵی ڕابردومان ئه‌بێته ڕاستی و سه‌رئه‌نجام ڕزگارمــان ئه‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌توانێت له ڕێگای ڕاپرسی یه‌وه سه‌ربه‌خۆی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌هیوای كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
