سونەکان بەھاردێنن بۆعێراق یان وێرانی دەکەن ؟ ...پێشڕەو حەمید

سێبەری شۆِرشی سونەکانی سوریا لە بیابانی پاریزگاری" ئەنبار " وە بەھیمنی ناوچە سونە نشینەکانی ناو عێراق دائەپۆشێت و ئەوەی ناوی بەھاری عەرەبی بوو دەبێتە بەھاری سونی و بەخێرای ناوەڕاست و باشوری عێراق وێران دەکات , وێران بونییەک بەمانای ئیفلیج کردنی کاری حکومەت و ھەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی ئیستا حکومەتەکەی مالکی .

ئەوەی سونەکان دەیکەن لەئێستایا خەباتێک نیە بۆبەھێزکردنی عێراق و بۆڕاگرتنی پایەی بڵندی دیموکراسیەتی عێراق وەک ئەوەی خۆیان ئیدیعای بۆئەکەن ؟ بەڵکو زیندوکردنەوەی جیاوازی و دوژمونایەتی مەزھەبییە کە ڕەگێکی قوڵی ھەیەو بەئاسانی لەناخی ھیچ شیعە مەزھەبێک و ھیچ سونی یەکدا وشک نابێت .

زۆرن ئەو چاودێرەسیاسییانەی کە ئەم ڕەوشە وەھا ئەبینن کە پەیوەندی بە دیکتاتۆریەتی مالکی و پارتەکەیەوە ھەیە لەناو سیستەمی بەرێوەبردندا , بەڵام بەبڕای من ئەوە بینینێکی لاواز و تاک ڕەھەندی ھەیە و ھەڵەتێگەیشتنە لە ھەوڵە دەرەکی و ھەرێمایەتییەکان .

ئیستا ئەوەی لەعێراق و بەتایبەت لەناوچە سونیەکاندا ڕوئەدات ھەمان ئەو ڕودانەیە کە لەسوریا گوزرەدەکات , سونەکان ھەرچەندە لەھەوڵی سەرخستنی پرۆژەکەی خۆیاندان لەناو عێراقدا بەڵام فاکتێکی ھاندەرو کاریگەریشە بۆسەرکەوتنی شۆڕشی سونەکانی سوریا لەدژی عەلەویەکانی تری ناو ھەمان وولات ؟ چونکە داخستنی ئەو سنورانەی کە زۆرجار کۆمەکە لۆجستیەکانی پێدا دەگەیەنرایە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەئێستادا لەقەیراندایە و لەڕوی ستراتیژی سەربازی و بەرگری کردنەوە گورزی کاریگەری لەدەسەڵاتی بەشار ئەسەد وەشاندوە , ھەربۆیە ھێزو تەوژمی مەھزەبی شیعی بەھەر نرخێک بوە دەیەوێت ئەو ھەڵچونە دابمرکێنێتەوەو کۆمەکەکان بگاتەوە بە دەسەڵاتی ئەسەد .

سونەکانی عێراق ئەگەر پێشتر لەرێگەی رێکخراوە جیھادیەکانەوە مەرامی پەکخستنی ھەستانەوە و خۆدروستکردنی حکومەتی زۆرینەی شیعەکانی ھەبوبێت , ئەوا لەئێستادا بەفۆرمێکی تر کاربۆئەو پرۆژەیەدەکات کە بە " بینینی من " تورکیاو سعودییە و قەتەری لەپشتەوە , وەستاوە کە بەھەمو شێوەیەک ئەیانەوێت عێراق ھەمیشە لە کێشەی ناوخۆیدا بەجێبھێڵن و ئەو وڵاتانەیش ویستگەی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانی خۆیان کە ترسی ھەرسێ وڵاتی تر, ترسێکی گەوریە لە بەھێزبونی ھەیمەنەی ئێرانی بەسەر تەواوی عێراقدا !!.

دەرئەنجامی ئەم کێشانە بۆکورد :

حکومەتەکەی مالکی یان دەسەڵاتی شیعە لەعێراقدا کە ئێستا خودی مالکی سەرکردایەتی دەکات باشترە بۆکورد و دەسەڵاتەکەی لە دەسەڵاتێکی سونی ھەناودار بە بەکولتوری بەعسیزمەوە ؟ چونکە سونەکانی عێراق بەباشترین سیاسیانەوە ھاویەکسانە بەخراپترین سیاسیانەوە

بۆ ئێمەی کورد ؟! چونکە سونەکان پەروەردەی کولتورێکن کە مێژویەکی ڕەش و تاریکیان لەگەڵ بیرەوەری ئێمەدا ھەیە و پەروەدەی ھەمان ئەو سیستەمەن کە پێشتر عێراقیان پرکردبوو لەخوێن و ڕق و یەکتر کوشتن , سونەکانی عێراق ئەگەر چی لەناو خۆشیاندا جیاوزیان ھەبێت و نەرمی بنوێنن ئەو کات بۆمەسەلەی نەتەوەی خۆیان وەک عەرەب لەبەرامبەر ئێمەدا وەک نەتەوەی کورد تائەوپەڕی بەعسیانەو شۆڤینیزمانە ڕەفتارئەکەن و بۆساتێکی باڵادەستی دەگەرێنن تا بمان خەنەوە ژێر دەسەڵاتی سەرکوتکەرانەی خۆیان , بەڵام شیعەکانی عێراق ھەمان کارەکتەرن کە وەک ئێمە لەژێر چەپۆکی ئەواندا بون و کۆمەڵکوژکراون , ھەربۆیە یە یەک پارچەی خاکی عێراق بۆئەوان ئەوەنەی سەرکەوتنیان لەڕوی مەزھەبیەوە بەسەر سونە مەزھەبەکاندا بۆگرنگ نیە .

 

ھەرگۆِڕانکاریەک لەئێستای عێراقدا بکرێت بۆچارەنوسی ھەرێمەکەی ئێمە گرنگی خۆی ھەیە , بەڵام ئاخۆ تائێستا دەسەڵاتی کوردی و سیاسیەکانی کورد بەتایبەتی سەرۆکایەتی ھەرێم تاچەند ئامادەسازییان کردوە بۆ ئەگەری ھەر ڕداوێکی پێش وەخت , لەئەگەری تەقینەوی ململانی مەزھەبی و سیاسی ناوعێراق کە بەم حاڵەی ئیساوە ھیچ ئەگەرێک دورنیە ؟ سەرکردایەتی کورد ھیچ پلانێکی ھەیە و ئامادە سازە بۆ گۆڕانکاریەکان ؟ یان ھەروەک بەھاری ٢٠٠٣ سەرکردایەتی کورد پێش ھەموو لایەنەکان دەکەوێت و دەڕواتەوە بەغداد تـا سەرلەنوێ پایەکانی دەسەڵاتی ئەوان لەدژی خۆمان بە ھێزتر بکاتەوە ؟! .

پێشڕەو حەمید

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.