هه‌ڵه‌بجه! ...توانا ته‌ها
له‌كاتێكدا 25 ساڵ، له‌مه‌و به‌ر به‌شێكی گرنگی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كه به‌كارو باری خێڵایه‌تی خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ بوون، رژێمی دیكتاتۆری به‌عس، ئه‌و هه‌ڵه زێڕینه‌ی له ده‌ست نه‌داو ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ده‌یان ساڵ بوو خه‌ونی پێوه ده‌بینی، به‌جێی گه‌یاند.
رژێم هه‌ر رۆژێك چه‌ند دێیه‌كی به كه‌ڵبه‌ی شۆفڵ و ته‌قه‌مه‌نی و بڵێسه‌ی ئاگر خاپوور ده‌كردن، هه‌ر رۆژ گوندنشینه‌كانیش ده‌بوونه قوربانی زه‌مین له‌رزه‌ی راگوێزان بێجگه‌له‌وه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌و گونده‌كانی دیكه‌ی ده‌وورو به‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌خت كرد.رێژمی به‌عس به‌هاوكاری گه‌لێك جاش و جاسووی كورد، چه‌ندان مه‌به‌ستی دزێوی له "دووتوێی راگوێزان حه‌شار دابوو"كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌یه‌ك شوێن، بی ئاو، بی دهرامهتكردنی گوندنشینه‌كان، له‌بیربردنه‌وه‌ی زمانی دایك، هاندان بۆ رێز چه‌كداره‌كانی به‌عس، كۆكردنه‌وه‌یان بۆ مه‌به‌ستی به‌ئاسانی كۆنتڕۆڵكردنیان، خه‌ڵكی به‌م شێوه چاوه‌ڕێی مردنیان ده‌كرد، ئێستا كه‌سانێكی زۆر لهژیانداماون ده‌ڵێن خه‌ڵكی زۆرمان ده‌بینی له دۆڵه‌كان و ده‌یان شوێن چاوه‌ڕێی مردنیان ده‌كرد، مرۆڤ ئه‌گه‌ر له‌خۆی پرسیار بكا ده‌بێت چه‌ند مه‌رگه سات بێت له چاوه‌ڕوانی نامه‌ی مرد بوه‌ستیت و گوێت له‌ترپه‌ی نامه بهرهكهبێت كه جهلادێكه ده‌نگی پێی پۆستاڵه‌كانی بێت و نامه‌ی مردنت بۆبێنێت، ده‌بی چ هه‌ستێكی سامناكی هه‌بێ مردن، له‌لایه‌ك فرۆكه لێت نه‌گه‌ڕێت، له لایه‌كی تر مه‌رگ تا نزیكترین ئاقاری دڵ هاتبێت! چاوت سوور ههڵگهرابێت، رووخسارت گرژ و ده‌مت وشك بووبێت، خۆت لهبیربچێتهوهو كیمیا ته‌واو كارت تێبكات، چه‌ندان دیمه‌نیش به‌چاوی خۆت ببینی كه براكه‌ت یان دایكت و خوشكه‌كه‌ت به به‌رده‌می خۆته‌وه گیانیان ده‌رچووه‌و نا‌توانیت هیچیان بۆبكه‌یت، ده‌یان منداڵ به به‌رچاوی خۆت په‌ڕاگه‌نده‌ی دۆڵ و كێوه‌كان ببن و ده‌سه‌ڵاتت نه‌بێت رێگه له‌هیچیان بگریت.
به‌ڵی ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ڵه‌بجه پێنج هه‌زار مرۆڤی بی تاوان و بی ده‌سه‌ڵات بوو، شه‌ش هه‌زار یا هه‌شت هه‌زار، یان زیاتر بوو، تا ئێستاش ساغ نه‌بۆته‌وه، هه‌رگیز ساغیش نابێته‌وه.
"ئه‌مه هه‌ر له كولتووری به‌عس دا هه‌یه، كه له‌به‌رده‌م هێزی میلیتاردا تێك شكا، تۆڵه‌ی له‌خه‌ڵكی سڤیل كرده‌ووه، له‌و رۆژه‌دا به‌عس به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێچهكی هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌سه‌ر باخ و كانی و باڵنده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌سه‌ر به‌ته‌مه‌ن و منداڵ و ژنی هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ركه‌وت: به‌عس له‌مێژ بوو تنۆكێك ئاوڕووی نه‌مابوو، ئه‌گه‌رنا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ئه‌ویشی ده‌برد"!
به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌م شته سامناكانه‌ی كه ده‌گێردرێنه‌وه و باسیان لێوه‌كراوه، نابێت نامه‌ی ئه‌و كوڕه لاوه‌ی هه‌ڵه‌بجه فه‌رامۆش بكرێت، *لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌ر كهدڵنیا بوون، له‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه زیندووی تێدا نه‌ماوه، به‌په‌له خۆیان گه‌یانده‌وه شار و بۆ سۆراخی زێر‌و دراو، كه‌وتنه ئهمدییو و ئه‌ودیو كردنی ته‌رمی شه‌هیدان.ده‌ڵێن ده‌ستی ئاوساوی ژنیان بۆ بازنگهكهی بڕیوه‌ته‌وه! ده‌ڵێن گوێچكه‌ی كیژۆڵه‌یان بۆ گواره‌كه‌ی ههڵتڵیشاندووه!كه‌س و كاری شه‌هیدان ئه‌وه ده‌ڵێن.
له‌باره‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیید، ئاسووده‌كردنی رۆحی قوربانیان، یا به‌سزاگه‌یاندنی هه‌رچی جاش و كورد كوژ هه‌یه، ده‌بێت ئهوهبگوترێت و نموونه‌ی ئهوهبێنینهوه و بڵێین "ده‌زگای مۆسادی ئیسرائیلی، یه‌كێك بوو له‌و ده‌زگا سه‌ره‌كییانه‌ی كه‌توانی شه‌رعییه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هۆڵۆكۆستی جوله‌كه دروست بكات، ئه‌وش له‌ڕێی هێنانه به‌رده‌م دادگای تاوانباران.
**جوله‌كه دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی بداته هۆڵۆكۆست.مۆسادیش، وه‌ك ده‌زگایه‌كی كاریگه‌ر، توانی ئه‌و شانازییه بۆ خۆی ببات كه توانی چه‌ندان تۆمه‌تبار بههۆڵۆكۆست، په‌لكێشی دادگا بكات.مۆساد توانی تاوانبارێكی هۆڵۆكۆست له‌ناوجه‌رگه‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌وه بڕفێنێت و بیهێنێته‌وه ئیسرائیل بۆ ئه‌وه شه‌رعییه‌تێك بداته هۆڵۆكۆست و دادگایی بكات.كوردیش، له‌ناو جه‌رگه‌ی ئهمینترینشاری عێراق و له‌ناو جه‌رگه‌ی سێ ده‌زگای به‌ناو سیخوڕی "زانیاری و دژه تێرۆر و پاڕاستن" و پۆلیس و خه‌ڵكی كورد و خودی قوربانییه‌كان، تاكه یه‌ك كه‌سی تاوانباری راسته‌وخۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌ده‌ست بوو، كه‌چی بۆی ده‌رچوو.حكومه‌تی هه‌رێم تا ماوه ده‌بێ شه‌رم دایبگرێ ئه‌گه‌ر باسی كه‌یسی تاریق ره‌مه‌زان و هه‌ڵاتنه‌كه‌ی بكرێ.
ئه‌رجه‌نتین، ئارامبه‌خشترین شوێن بو بۆ نازییه‌كان دوای كۆتایی هاتنیجهنگی جیهانیی دووه‌م، هه‌ر بۆیه ئه‌دۆڵف ئایخمانی به‌شداری سه‌ره‌كی هۆڵۆكۆست و بكوژی گه‌وره‌ترین رێژه‌ی جوله‌كه‌كان، له‌وێ نیشته‌جێبوو.ساڵی 1957 مۆساد زانی ئه‌و تاوانباره مه‌ترسیداره له ئه‌رجه‌نتینه، دوای سێ ساڵ ئیش بۆكردن، توانیان له‌ناوجه‌رگه‌ی ترسناكترین ده‌وڵه‌ت بۆ ئاشكرابونی ئه‌و بانده‌ی رفاندنی ئهوگهوره بكوژهیان گرته ئه‌ستۆ، راكێشی ئیسرائیلی بكه‌ن.
كه‌چی لای خۆمان تاوانباری زۆر هه‌ن، له پۆستی باڵای حزبین و، هه‌ندێكیان له پۆستی باڵای حكومه‌تدان و به‌شێكیان له‌په‌رله‌مان و بوونه‌ته نوێنه‌ری خه‌ڵك.ئایا پێمان ناڵێن كه‌سێك تا دوێنی كوردی كوشتبێت و گازی خه‌رده‌لی به‌دیاری بۆهێنابێت، كیمیابارانی گه‌له‌كه‌ی كردبێت، چلۆن ده‌توانێت به‌رگری كار بێت له مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی!!
* كۆتر‌و پڵنگ- حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
** ماڵپه‌ڕی كوردی‌و
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
