دوو ساڵ. . بەسەر ماچەکەمدا، تێپەڕدەبێ
ئەی ماچگەکەم!
ھێشتا بۆنگوڵاوی لەسەر لێوەکانم
دێت و دەچێ. .
وەک ئێستا بێ. . .
شیرینیەکەی لانەچووە
ھێشتا بۆنی، پەرستگەمی. . پڕکردووە. .
ئەگەر قژت لە دەستمدا رەھێلبێ،
وەک ناو زارت داری سوتان. . .
ئاگردان و. . کوورەم بێ
بڵێ. . . ئاخۆ لە زارمدا
دۆزەخ بوو بەتاڵت کرد. .
ئایا ئەوە خۆشویستنە تۆ ببیتە سوتانگەم؟
کاتێک دەمی ھەردووکمان
بە گەرمیەک داسووتان
لە ناو لێوەکانیدا تارمایی گۆڕەکەم دی
چیرۆکەکان دەگێڕنەوە،
کە دەم گوناھێکی سوورە. . .
تۆش حەزت لە گوناھەکەم کرد
خەڵکیش لاف لێدەدەن
کە دەم یاریگەیەتی
لەبەرچی ئێسک و
دەمارەکانمی ھەڵلوشیی؟
یەکەمین ماچت. . چەند خۆشە. .
بۆنی چیاکانم و. .
دارستانەکانم و. . دەمارەکانم. .
پێی ھەڵدەکا. .
ئەی دەم شەرابیی منداڵ. .
ئەگەر یادی بکەمەوە. .
تا قوڕگم پڕ لە ئاو دەبێ
چیت لەسەر لێوەکانم جێھێشتووە. .
لەسەر زاری کڵپەسەندووم،
یان سیەکانم چاپتکرد؟
ھیچم لە تۆ بۆ نەماوە. .
داوێکی بۆنگوڵاو نەبێ
داوای گەڕانەوەت دەکا. .
بۆ ھێلانەکەت. . خانمەکەم. .
بۆ لای کەسێکیتر چوویت و. .
ئەو لە لای من ماوەتەوە. .
وەک سەرچاوەیەکی کڵپە. . .
وشک نەبووە و. . نەشمردووە. .
من لەسەر ھەڵپەی بەڵێنم. .
چاوت لێمبێ. . خانمەکەم. .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
