ساڵێك تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر دیارنه‌مانی"جلال تاله‌بانی"له‌سه‌ر شانۆی سیاسی عێراق و كوردستان، سه‌ختی ئه‌م ساڵه بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سه‌ختیه‌كی نه‌وعی و سیاسی بوو، جۆرێك بوو له دیارنه‌مانی سه‌ردار بۆ گونده‌كه‌ی، راعی بۆ ره‌عیه‌ته‌كه‌ی، ئاغا بۆ ناوچه‌كه‌ی، رێبه‌ر بۆ شۆرشه‌كه‌ی، مام بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ی، ئاخر مام خۆی ئاوا یه‌كێتی په‌روه‌رده‌كرد كه به‌بێ خۆی شپرزه‌بێ و ئازار بچێژێ!
سه‌ختبونی ئه‌م ساڵه به جۆرێك بوو هیچ فیگه‌رێكی تری ناو یه‌كێتی نه‌یتوانی قه‌ره‌بووی بكاته‌وه، چونكه فیگه‌ری تاڵه‌بانی وه‌ك تارمایی و هه‌ژموونگه‌ری به‌سه‌ر حیزب‌دا گه‌شتبووه قۆناغی كۆتایی پێگه‌شتنی خۆی، لێره‌دا پێویسته ره‌خنه‌ی تاڵه‌بانی به‌وه بكرێت كه به‌و هه‌موو دونیابینیه‌ی خۆیه‌وه بۆچی نه‌یتوانی خه‌لیفه یان جێنشینێكی حیزبی، یان حیزبێكی مۆدێرنیزه‌كراو به دامه‌زراوه‌و ئه‌ته‌كێت دوای خۆی جێبهێڵێت تا ئه‌م بۆشاییه فیكری و ئۆرگانی و خۆ به‌رێوه‌بردنه نه‌گاته ئه‌و ئاست و قه‌یرانه‌ی ئێستا، كاتێ كێشه‌یه‌ك روبه‌روی ئه‌م حیزبه ئه‌بێته‌وه مرۆڤ نازانێت بۆ كام به‌یاننامه‌و سایت و ئۆرگان بروانێت، ئه‌پرسین پاش ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی تاڵه‌بانی كێ ئه‌م حیزبه به‌رێوه ده‌بات و ئاراسته‌ی ئه‌كات و ستراتیجی بۆ داده‌نێت؟ جه‌مسه‌ره‌كان یان كاراكته‌ره حیزبیه‌كان یان به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك؟
به دڵنیاییه‌وه هیچ كه‌س و كاراكته‌رێكی دیكه‌ی ناو یه‌كێتی نه‌یتوانی ئه‌مساڵ جێگاكه‌ی پڕبكاته‌وه، بگره خه‌ریك بوو جێگا‌و مه‌كانه‌ته‌كه‌شی وه‌ك سیمبول و ئوستوره‌یه‌ك بشێوێنن به‌وه‌ی ویستیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21/9/2013 وه‌ك سه‌رۆك لیست بیناسێنن، بێ ئاگا له‌وه‌ی ئێستا هه‌ر یه‌كێتیه‌كان خاوه‌نی تاڵه‌بانی نین، چه‌ندین خه‌ڵك و لایه‌ن و ده‌زگای كوردی و عێراقی مام به سیمبولی خۆیان ئه‌زانن و لێره‌وه هه‌ر به‌كارهێنانێكی سیاسیانه‌و حیزبیانه‌و لۆكاڵیانه‌ی فیگه‌ری "مام" زیان به پێگه‌و سیموله مێژوویی و رۆحیه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌هێزی فیگه‌ری مام له ناو دۆخی سیاسی هه‌رێمدا به‌جۆرێك بوو، له یه‌ك كاتدا ئه‌یتوانی گه‌مه به چه‌مكه سیاسیه‌كانه‌وه بكات و ململانێی هێزه‌كان رابگرێت و ئه‌یزانی كامه شوێنی سازشه‌و كامه شوێنی به‌رگریی، ئێستا به هه‌موو یه‌كێتیه‌كانه‌وه ناتوانن ستراتیجێك دارێژن بۆ تانوپۆی ئه‌و پرسه‌و زانینی شوێنگای سازش و سیاسه‌ت و به‌رگریه‌كانی حیزب، بۆیه هه‌میشه له دانوستانه‌كاندا ئه‌م یه‌كێتی بێ مام جه‌لاله، ناتوانێت بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات و گه‌مه به دانوستان و گفتوگۆكانه‌وه بكات، به نمونه‌ی "هه‌م عاجزت بكات و هه‌م ده‌ستێكیش به ته‌وێڵتدا بهێنێت، هه‌م پشكت باتێ و هه‌م دوپشك"
دیارنه‌مانی تاڵه‌بانی له‌ناو هاوكێشه سیاسیه‌كان و ململانێ مه‌زهه‌بی و حیزبیه‌كانیشدا كاریگه‌ری نه‌رێنی خۆی هه‌بوو به‌جۆرێك ده‌توانین بڵێین كاریگه‌ری دانا به ئاراسته‌ی خراپ بونی ره‌وشی دیموكراسی و ئازادیه سیاسیه‌كان، هه‌ر ئه‌و فیگه‌ره بوو له‌سه‌ر توندی وشه و ئازادی ناو میدیا‌و كه‌شفكردنی گه‌نده‌ڵی هیچ فیشه‌ك و گولله‌یه‌كی نه‌بوو بۆ ته‌قاندن، بگره سه‌كۆیه‌كی پێشنیاركرد له‌ناو پاركی ئازادی و ووتی برۆن چی ده‌ڵێن بیڵێن له‌و سه‌كۆیه‌و ته‌نانه‌ت جنێویش.
دواجار هه‌ر یه‌كێتیش قوربانی یه‌كه‌می به‌ركه‌وت له ده‌ره‌نجامی نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی و ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی هه‌ڵبژاردنمان بینی چۆن بوو، ئه‌و كاریزمایه‌ك بوو زۆر هه‌ستی پێنه‌ده‌كرا و نه‌یانهێشت هه‌ستی پێ بكه‌ین ئه‌وه‌نده به‌حیزبی كرابوو، ئه‌م كاریزمایه له‌ناو رۆحی خه‌ڵكیدا تا راده‌یه‌ك ریشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌بوو ته‌نانه‌ت خودی "مام" پێش دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و شانۆ سیاسیه نه‌یتوانی جوان ته‌وزیفی كاریزمابونه‌كه‌ی بكات، تا هیچ نه‌بێت له داهاتوودا ره‌نگرێژی ئاراسته‌یه‌كی سیاسی پێ بكرێت بۆ یه‌كێتی، كه به‌شێكی ئه‌م كاریزما رۆحی و ئه‌فسونگه‌ریه په‌یوه‌سته به قۆناغی شۆرشگێرێتی و لاوێتی تاله‌بانیه‌وه، كه وه‌ك گه‌نجیكی هه‌ڵكه‌وتوو توانی خۆی نمایش بكات و باڵه‌كانی خۆی بكاته‌وه و خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گروپه فیكری و ئایدۆلۆژیه چه‌پ و رادیكاڵانه‌ی سه‌رده‌می خۆیدا كه هه‌موو فیگه‌رێك ناتوانێ ئه‌م رۆڵانه وازی بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
