مشتێك ڕاستی و باوه شێك درۆ....به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
جیهانی ئه‌مڕۆ، جیهانێكی ئاڵۆزه.ڕۆژانه ئه‌ستێره‌یه‌كی تر له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رئه‌كه‌وێت و مرۆڤایه‌تی پێوه سه‌رقاڵ ئه‌بێت.ئیتر جارێك به‌سیكۆلاریزم و فۆڕمی دونیایی.جارێكی تر به‌قۆتابخانه‌ی نوێی لیبراڵیزم و سه‌رمایه‌داری.ئه‌وسا به‌ته‌كانه یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا.ئینجا به‌شێوازی نوێی كۆمینیۆكه‌یشن و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان.كه‌وابێت شێوازی كاری سیاسی و ڕاگه‌یاندنیش ده‌كه‌وێته ژێر ڕكێفی هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌وه.بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رده‌مه هاوچه‌رخه‌دا، ده‌وڵه‌تێك یان لایه‌نێك بیه‌وێت په‌یامێكی سیاسی یان گورزێكی كلتوریی بوه‌شێنێت، له‌ڕێگه‌ی زنجیره فلمێك یان درامایه‌كه‌وه نیشانی ئه‌دات.
كورد‌و نوخبه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش له‌مه به‌ده‌ر نین، زۆرجار ته‌ماشای كه‌ناڵێكی ده‌سه‌ڵات یان بڵاوكراوه‌كانیان، یان ووته‌ی سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌یت، یه‌ك دونیا له نه‌ته‌وه‌یی بوون، یه‌ك خه‌رمان له‌دان پیانان به‌خواست و گله‌ییه‌كانی خه‌ڵك ئه‌بینیت، هه‌رچۆنێك قسه بكه‌یت، پێت ئه‌ڵێت: موافیقم..!!.
ده‌بێت، باش له‌وه بگه‌ین، كه پارتی و یه‌كێتی ناتوانن چاكسازیی بكه‌ن و ته‌واو.ئه‌و پرسیاره ته‌رك بكه‌ین كه چاكسازیی ئه‌كه‌ن یان نا..؟.چونكه دۆخه‌كه له‌تاڵانی و به‌هه‌ده‌ردان و بێ باكی و نۆكه‌ری بێگانه‌ش ده‌رچووه.گه‌شتۆته هه‌قیقه‌تێكی سه‌یر..!!.كه نمونه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه له‌مێژوی سیسته‌م و گه‌لانی جیهاندا شتی وه‌ك ئه‌م هه‌رێمه نییه و نه‌بووه، له‌گشت جیهاندا (بۆیه ئه‌ڵێم جیهان چونكه له‌په‌یڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باس كراوه) .گه‌لێك سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌یه، ئێمه چه‌ندین سه‌ركرده، نه‌ته‌وه جیاجیاكان كاریزمایه‌ك، ئێمه چه‌ندین دانه.ئه‌وان یه‌ك ئۆپۆزسیۆن ئێمه چه‌ندین ئۆپۆزسیۆن و هه‌موو شیان خۆیان له‌یه‌ك ئاستدا ئه‌بینن..!.خه‌ڵك مێژوویه‌كی هه‌یه ئێمه زۆرتر.كلتور‌و جل و به‌رگێكیان هه‌یه، ئێمه به‌پێی جل و به‌رگی سه‌ركرده‌كان شێواز كلتورمان هه‌یه، هه‌ر ده‌وڵه‌ت و كیانێك یه‌ك یه‌كه‌ی قسه‌كردنی هه‌یه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه، ئێمه هه‌ر حزبه‌و په‌یوه‌ندی هه‌یه‌و به‌ناوی كورده‌وه قسه‌ده‌كات..!!.عاله‌م ئاقڵه ئێمه بێ عه‌قڵ.عاله‌م به‌شه‌ره، ئێمه به‌شه‌ر نین، به‌مانا فه‌لسه‌فی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی.
له‌هه‌مووی دڵته‌زێن تر، ئه‌وه‌یه میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و نه‌ته‌وه‌یش نه‌بێت..!.ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی دوای شه‌ش ساڵ نوسینم، به‌فه‌رمی ئاگاداریان كردمه‌وه، كه " ئیتر نا‌توانیت لێره بنوسێت".بۆ.؟ چونكه ڕه‌خنه‌ت له‌میدیای ئه‌هلی گرتووه.
ئۆپۆزسیۆن: پێی بڵێن، ئه‌گه‌ر وابكات، له‌ڕاگه‌یاندنی خۆمان په‌راوێزی ئه‌كه‌ین.
یه‌كێتی: هه‌وڵده‌ن، بایه‌خی پێ مه‌ده‌ن، ئه‌و هه‌تیوه ده‌ستی له‌هه‌موو شتێكا هه‌یه.له‌هه‌موو شوێنێك ئه‌نوسێت، كه‌س نازانێت چی یه...؟.
پارتی: دانی خێر به‌كه‌سا نانێت..؟.ده‌بێت فێر بێت به‌باش بڵێت باش و خراپیش خراپ.ئێ قوربان.چوارساڵه من چاوه‌ڕێم یه‌ك ئیشی باش بكه‌ن، تا دانی پیابنه‌م و باسی بكه‌م، كه نایكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتمان چی یه..؟.
فاروق ره‌فیق: كاتی خۆی له‌خۆپیشاندانه‌كان جیابۆ وه، قسه‌ی به‌خه‌ڵك ووت!!.هه‌ر ئه‌ویش هانی خه‌ڵكی داوه، بۆ توند‌و تیژی.چه‌ند
له‌گشت ڕێسایه‌ك، گشت شۆڕشه پڕماناكان، بچن بخوێننه‌وه، بزانن: ڕۆشنبیران ڕۆڵیان چی بووه، له‌دونیا ڕۆشنبیر ڕاگه‌یاندن و حزب و ته‌له‌فزیۆن ئاڕاسته ئه‌كات، كه‌چی له كوردستان پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته.ئه‌یانه‌وێت ماستاو بكه‌یت بایه‌خت پێ بده‌ن..!!ئێمه له‌كوردستان یه‌ك چاره‌سه‌رمان هه‌یه‌و هیچی تر.ئه‌ویش كاتی ئه‌وه هاتووه ڕۆشنبیری كورد كلیك له‌سه‌ر گرفته كۆنكرێتیه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن، له ریفۆرمی دین و هونه‌رو ئه‌ده‌به‌وه، تا ده‌گاته دۆخی حزبایه‌تی و پره‌نسپی ئه‌رك و ماف.تا ئه‌چێته‌سه‌ر توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان.گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ری ئه‌م ئیشه‌ش ئه‌وه‌یه: مینبه‌رێك نییه بۆ ووتن، ئه‌وه‌ی هه‌یه یان هی ئه‌میانه، یان هی ئه‌ویانه..!!.ئێمه‌ش كه قسه‌ئه‌كه‌ین لامان گرنگ نییه كوێیه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی چی ئه‌ڵێین.
ده‌بینین، به‌پێچه‌وانه‌وه، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك به‌ناوی ئه‌هلیه‌تی میدیا‌و به‌گژاچونه‌وه‌ی سیسته‌می نه‌گونجاوی تۆتاڵیتار له‌كوردستان، خه‌ریكی بازاڕ خۆشكردنن بۆ ئه‌م و ئه‌و.به‌كوردیه‌كه‌ی به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه تێكه‌ڵ به‌گه‌مه‌كه بوون، هه‌ندێكجار به‌شێك له‌ڕاستی ئه‌ڵێن، به‌ڵام له‌ناو باوه‌شێك درۆدا ئه‌گه‌ر وریا نه‌بیت، فریوت ئه‌ده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
