خەیاڵێکی جوان لەکامڵیدا ... حەمید عەزیز

خەیاڵێکی جوان لەکامڵیدا ... حەمید عەزیز

گرنگ نی یە جوانی یان پیر یان هەبوو بیت یان نەبوو یان هەژارو کەم دەست بۆیە بیرکردنەوەی جوان هەمیشە دەوڵەمەندیی و گەنجێتی یە بۆ مرۆڤی ژیر.ئاسان نی یە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان بۆ ماوەیەکی زۆر چونکە نزیکبوونەوە لەمرۆڤ نزیکبونەوەیە لەئاشکرا کردنی نهێنی یەکان نزیک بوونەوەیە لەحەقیقەتی ئینسان لەڕاستی و ناڕاستی ناخ و تەبیعەتی خۆش و ناخۆش پوچەڵی و پڕیی و باش و خراپیی و زانایی و نەزانی و..هتد.لەدورەوە تەنها ڕوخسار دەبینیت ئەمە حەقیقەتە ڕەفتار بونێکی نی یە بۆیە نزیکبونەوەو پێکەوە ژیان لەفەزای شوێنێکدا یان لەژێر یەک سەقفدا سەختەو دنیای عەشق و موحیبەت کاڵ دەکاتەوە بەڵکو دەشیمرێنێت.مرۆڤ زۆرجاران ڕاستگۆ نی یە تەنانەت لەگەڵ خودی خۆیشیدا بەتایبەت مرۆڤهای ڕۆژهەڵاتی کەزۆر تینوی نزیکبونەوەین و زوویش لێی دەردەچین و بێزاربونمان وەکو هاوڕێ هەمیشە لەگەڵدایە.سروشت و خوڵقییەتی مرۆڤەکان وایە بێزاربوون لەهەموو شتێک زوو دێتە بەرهەم نەک لەبەرئەوەی مرۆڤەکان خراپن بەڵکو بۆچوونەکان جیاوازن.وشەی بەرزو نزمی پێکەوە ژیان هەناسەکانی جوانی دەسوتێنن بۆیە ئادەمیزاد لەو دنیا جوانەی دەرەوەیدا وێرانەیەک لەناخ و ڕۆحیدا دەبینیت کەلەدورەوە هەرگیز نابینرێت.مرۆڤ نابێت ناڕەحەت بێت بەوەی کەدەچێتە تەمەنەوەو پیر دەبێت ئەوە سروشتە بەدڵنیای یەوە ناتوانین ئەو تەمەنە بگەڕێنینەوە بۆیە هەندێک جار دورکەوتنەوە ئەو هەستە دروست دەکاتەوە کەجارێکیتر عاشق ببیتەوەو گەنج بیتەوە چونکە خۆشەویستی و عەشق دوو بەرهەمی جوانی دووریی و بەیەک نەگەیشتنن بۆیە زۆرجار دورکەوتنەوە کڵپەی خۆشەویستی دروست دەکاتەوە منیش بەخوڵقیەتی خۆم هەمیشە حەز دەکەم لەدنیای ئەو هەستەدا بژیم کەبۆ یەکێک دەژیم و هیواو ژیانمە ئەویش دورکەوتنەوە ئەو هەستە جوانەم پێ دەبەخشێت بۆیە لەساڵێکدا چەند جارێک دورکەوتنوەم لەنزیکەکانم ڕادەگەیەنم و هەست بەنوێبونەوە دەکەم هەمیشە.سەرەڕای ئەوەی دورکەوتنەوە ئەو هەستە جوانەمان پێ دەبەخشێت کەچی مرۆڤ خۆی پێی سەخڵەتە کەدوربکەوێتەوە مخابن لەو نزیکبونەوەیەی کەسەغڵەتی و کێشەی بۆ دروست کردوە کەچی هەر ملهوڕی بۆ دەکات و خۆی بۆ دەخەڵەتێنێت و دەرونی خۆی بۆ ڕێکدەخات بەدڵنیایی یەوە ئەمە کارەساتە چونکە ئەو جۆرە مرۆڤانە مردون پێش ئەوەی بمرن.هەمیشە هەست کردن بەژیانە خۆشەویستی و عەشق هەوێنی ئەو ژیان و دوریی و نوێ بونەوەیەیە.دووریی عاشق بوونە شەیدابوونە سوتانە بۆیە عەشق لەدنیای بۆیەک نەبووندا دروست دەبێت.من بەلامەوە زۆر سەیرە بەپێڵاوێکی تاکەوتاکەوە خولەکێک ناتوانین بڕۆین کەچی هەموو ژیانمان تاکەوتاکە کەچی خۆمانی بۆ دەسازێنین زۆر سەیرە ئەمە پەویەندی بەهەستی مرۆڤەکانەوە هەیە مرۆڤ دەبێت سروشتی بژی و حەز بەو پێکەوە ژیانە بکات نەک لەپێناو هەندێک ئیعتیباری کۆمەڵایەتی خۆتی بۆ بسازێنیت ئەمە سەقەتیەکی گەورەیە لەمرۆڤەکاندا وەکو ئەوە وایە تۆهەمیشە لەزیندان بیت و دەرگاکەت بۆ بکەنەوە حەز بەناو زیندانەکە خۆی بکەیت لەبەر ئەوەی نەوەکو لەدەرەوە بەشتێک بمریت.ئامۆژگاری خاوەن تەجرەبەکان ئەوەیە دەڵێن: هەرگیز بەڕوخسار مەدۆڕێن جوان و ناشرین هەر یەکەو هەر مرۆڤە چونکە زۆربەی ناشرینەکان جوانن زۆربەی جوانەکان ناخیان ڕزیوە پڕە لەبۆگەناوی درۆو سەقەتیی و بێ ئەمەکیی و بێ وەفایی.هەمیشە وتومە: لەمرۆڤ جوانتر ڕۆح و ناخی مرۆڤ خۆیەتی ئەگەر بیەوێت.لەمانە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کەمرۆڤ ڕاستگۆبێت بۆ ئەوەی ناخی ئاسودەبێت چەندیش وەردەگریت دەبێت ئەوەندەش بدەیت ئەمە یاسای ژیانە نابێت بەس چاوەڕێ بیت وەربگریت بەڵکە دەبێت دەسپێشخەریی و خۆبەخشیش بیت و بدەیت چونکە پێکەوە ژیان وەرگرتن و دانە دەبێت چەندە چاوەڕێی خەڵکی دەکەیت کەباشەت لەگەڵ بکەن تۆش دە ئەوەندە ئامادەیی و لەخۆبوردەییت هەبێت.گرنگترین ساتەکانی ژیان ئەوەیە کەنەبیتە کۆیلەی کەس نەتۆ بۆ من و نەمن بۆ تۆ چونکە ژیان یەکجارە خیانەتی تێدا مەکە ئیتر ئازادی بەمەعنا مەعنەویەکەی بژی بۆخۆت چونکە مرۆڤ یەکجار دەژی.

حەمید عەزیز

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

Fb..Hamid Aziz  .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر