کوردی سۆرانی له هه نده ران ...نالی پێنجوێنی- سویسرا

کوردی سۆرانی له هه نده ران ...نالی پێنجوێنی- سویسرا

سیستمی خوێندنی هاوچه رخ، کۆمه ڵگه به ره وپێشکه وتن ده بات.به پێچه وانه شه وه، له هه ر جێیه ك سیستمی خوێندن دواکه توو بوو، پێشکه وتنی بواره کانی دیکه ی کۆمه ڵگه، ده بێته خه ونی حوشتر.مامۆستا له پرۆسه ی خوێندندا ڕۆڵی باوك و هاوڕێ ده گێڕێ (الأب ثلاث، من ولدك، ومن صهرك، ومن علمك)، ئه و باوکه ی وه ك هاوڕێ مامه ڵه ی منداڵه کانی ده کات، باوکێکی سه رکه وتووه.وتراویشه، ڕۆڵی مامۆستا له ڕۆڵی پێغه مبه ره وه نزیکه ( کاد المعلم أن یکون رسولا).سیستمی خوێندن لای ئێمه، سیستمێکی پۆلیسییه، مامۆستا زیاتر ڕۆڵی پۆلیس ده گێڕێ، له مامه ڵه ی پۆلیسیدا ترس و لێپرسینه وه به سه ر زمانی گفتوگۆ و پێکه وه کارکردندا زاڵه.له وڵاتانی پێشکه وتوو، زۆربه ی بودجه ی وڵات بۆ بواری خوێندن ده ڕوات.حکومه ت، له درووستکردنی بینای قوتابخانه ی شیاو و مۆدێرن، دانانی مه نهه جی پێشکه وتوو، پێگه یاندنی مامۆستای به ئارام و به سۆز و به توانا، درێغی ناکات.ئامانجی ده سه ڵاتداران ئه وه یه، سیستمی خوێندن، داینه مۆی ڕه وڕه وه ی پێشخستنی کۆمه ڵگه بێت.

له ئه وروپا، زیاد له دووسه د زمان به کارده هێنرێت، له وڵاتی سویسرا چوار زمان به ڕه سمی ناسراوه و کاری پێده کرێت.له %9 ی دانیشتوان بێگانه زمانن.حکومه ت ئاسانکاری بۆ ڕه وه نده جیاوازه کان ده کات تا قوتابخانه ی تایبه ت به زمانی زکماک- زمانی دایك- بۆ منداڵه کانیان بکه نه وه.لێکۆڵینه وه زانستییه کان سه لماندوویانه هه ر که س زمانی دایكی باش نه زانێ، به باشی فێری زمانێکی بێگانه نابـێت.له کانتۆن (پارێزگا)ی زیوریخ، 25 قوتابخانه ی تایبه ت به زمانی ڕه وه نده جیاوازه کان هه یه { ئه لبانی، عه ره بی، بولگاری، چینی، ئینگلیزی، فه رانسی، فیلله ندی، ڕووسی، گریکی، سوێدی، یاپانی، کۆری، کوردی- سۆرانی و هتد...}.قوتابخانه ی کوردی له ناو که وانه دا (سۆرانی) یه کێکه له و قوتابخانانه، له مڕۆدا زمانی کوردی بۆ سۆرانی، بادینی، کرمانجی، زازا، هه ورامی و چی و چی دابه شبووه.هیچ دوورنییه، له داهاتوودا کورد له نه ته وه یه که وه ببێت به چه ندین نه ته وه.زۆرجار کوردێکی باکور و باشوور بۆ ئاخاوتن په نا بۆ زمانێکی بێگانه ده به ن، چونکه به زاراوه کانی خۆیان له یه کتر ناگه ن!.نه ته وه یه ك نه توانێ له سه ر زمانێکی ستاندارد ڕێکبکه وێ و یه کبگرێ، مه حاڵه له ڕووی سیاسیی و ده وڵه ته وه، یه کگرتوو بـێت.کورد گه ر بواری به ده وڵه تبوونیشی بۆ بڕه خسێ، له باشترین حاڵه تدا وه ك کۆریا(باکوور و باشوور) ده بێت.هۆکاره که ش ڕوونه، لای کاربه ده ستانی کورد، لۆژیك و به رژه وه ندی حیزبی و بنه ماڵه و خێڵ، له لۆژیکی نه ته وه یی باڵاتره.له مێژوودا، نه ته وه ی کورد و زمانه که ی، هێنده ی دابه شکراو و دواکه تووی ده ستی بێگانه بووه، دوو ئه وه نده، گیرۆده ی لۆژیکی دیالێکت و خێڵ و ناوچه، کورد خۆی ئاماده نییه و نایه وێ، له قه فه زی شێوه زاره وه بۆ باخچه ی زمانێکی ستاندارد بفڕێ.

قوتابخانه ی ڕه وه نده جیاوازه کان، له لایه ن وڵاتانی خۆیانه وه مامۆستا و پێداویستییان بۆ دابینده کرێ.حکومه تی سویسراش خولی پێگه یاندن بۆ مامۆستاکان و جێگای خوێندن بۆ قوتایبییه کان دابینده کات.مامۆستایانی قوتابخانه کوردییه که ی ئێره، خۆبه خشانه ئه و ئه رکه یان له ئه ستۆ گرتووه، خوازیارن ڕۆڵه کانیان له هه نده ران، فێری زمانی کوردی ببن و کولتووری خۆیان له بیر نه که ن.له خولی پێگه یاندنی مامۆستایان، دوای یه کتر ناسین، له مامۆستایه کی تورکم پرسی، مووچه له کوێ وه رده گری؟ وتی چه ند ساڵێکه وه زاره تی په روه رده به ئیفاد بۆ سویسرایان ناردووم.له تورکیا موچه که ی خۆم وه رده گرم و لێره ش مووچه م بۆ دابینکراوه.حکومه تی تورکیا، هه م به خه می زمانی تورکی و هه م به ته نگ ڕه وه ندی تورکییه وه ن.ده سه ڵاتدارانی ئێمه ش، نه ئاوڕێ له ڕه وه ندی کوردی ده ده نه وه، نه خه می زمانه که شمان ده خۆن..


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.