كام لیست ده‌بێته ئیسلامی؟ ...كامیل مه‌حمود
له‌م رۆژانه‌دا قسه‌و باسه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی به‌شداری لایه‌نه سیاسییه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی زۆر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت به‌شداری ئیسلامییه‌كانه كه ئایا به‌یه‌ك لیست داده‌به‌زنه ناو پرۆسه‌كه؟ پاشان باس له‌هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان ده‌كرێت كه ئایا ئه‌وانیش به‌لیستی جیا دهدابهزن یاخود وه‌ك رابردوو هاوپهیمانیهتییهكهیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه؟
وه‌ڵامی هه‌ردوو پرسیاره‌كه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و توێژی ده‌نگده‌ران گرنگه، چونكه گۆڕانكاری له‌شێوازی به‌شداری ئه‌و لایه‌نانه هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێت و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاریگه‌ری به‌رچاویشی ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ناوخۆی كوردستان.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئاماژه‌یه‌كی خێرای بۆ بكه‌م به‌شداری ئیسلامییه‌كانه كه ئێستا سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان له‌مشتومڕی ئه‌و باسه‌دان و هه‌رجاره‌و به‌لێدوانێكی ئه‌م به‌رپرسی سیاسی یان ئه‌ویتر ئه‌گه‌رێك به‌گوێی خه‌ڵكدا ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا پرسیارێكی وه‌ڵام نه‌دراوه‌یه ناوه‌رۆكی ئه‌و لیسته‌یه ئه‌گه‌ر بریار له‌سه‌ر دروستكردنی درا، ئایا له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه‌یی و حزبی هه‌ر سی لایه‌نی (كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌و یه‌كگرتوو) پێكه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌و لایه‌نانه توانای وه‌لاوه‌نانی بیروڕا جیاوازه‌كانیان هه‌یه له‌پێناوی یه‌كخستنی گۆڕه‌پانه ئیسلامییه‌كه‌دا؟ ئایا ركابه‌ری نفوز‌و قه‌واره‌ی ئه‌ندام و سه‌نگ و قورسایی دنیایی و پێوه‌ره حزبییه‌كانی تر ناخوێنرێته‌وه كه هه‌ندی كات غروریش به‌رهه‌م ده‌هێنێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر بریاری پێكه‌وه‌بوون و یه‌ك لیستیش درا پشك و ده‌ستكه‌وت و پۆست و كورسی نابێته فاكته‌ری ناكۆكی نێوانیان یان به‌رژه‌وه‌ندی ساحه ئیسلامییهكهو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی شه‌قامی ئیسلامی كه داوای لیستی ئیسلامی‌یان لی ده‌كات ده‌خرێته سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانه‌وه؟؟.
پاشان ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ش له‌خۆمان و بزووتنه‌وه‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ بكه‌ین كه ئایا ئیسلامییه‌كانی كوردستان بریتین له‌خاوه‌ن ئینتیماكان بۆ ئه‌و سی حزبه ئیسلامییه‌و ئه‌وه‌ی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كاری ئیسلامی ده‌كات ته‌نها ئه‌ندامانی ئه‌و سی لایه‌نه‌یه؟.
له‌راستیدا ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مڕۆی كوردستاندا كار‌و بانگه‌واز بۆ ئیسلام ده‌كات ته‌نها ئه‌و سی لایه‌نه نین و سوپاس بۆ خوای گه‌وره گۆڕه‌پانه ئیسلامییه‌كه پڕه له‌كه‌سانی داعی و هه‌ڵسوڕاوی ئیسلامی كه كاریگه‌رییان له‌هه‌ندی ڕووه‌وه له ئۆرگانه حزبییه‌كان و چالاكوانه‌كانیان زیاتره، جێگا ده‌ستی كه‌سانی ئه‌كادیمی و زانكۆیی و چالاكوانانی ئیسلامی و روناكبیرانی هه‌ڵسوڕاوی داعی و سه‌نته‌رو ناوه‌نده ئیعلامی و رۆشنبیرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سی حزبه ئیسلامییه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی كورده‌واریدا دیاره، ته‌نانه‌ت كاریگه‌رییان به‌سه‌ر خودی حزبه ئیسلامییه‌كانیشه‌وه هه‌یه‌و سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كان و رووپه‌ڕی بڵاوكراوه نووسراوه‌كانیان شایه‌تی بۆ ئه‌و راستییه ده‌ده‌ن، له‌ئه‌مڕۆشدا مۆدیلی كار‌و چالاكی سیاسی گۆڕاوه‌و چه‌ندین كه‌ناڵی چالاكی و چوونه پێشه‌وه‌و ركابه‌ری هاتووه‌ته كایه كه یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه حزبه سیاسییه‌كانه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت خۆمان له‌و راستییه واقیعییه لانه‌ده‌ین كه به‌لیستێك ده‌وترێت لیستی ئیسلامی كۆكه‌ره‌وه‌ی گشت ئیسلامییه‌كانی كوردستان بێت كه ئاماده‌یی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان تیادابێت و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو جیاوازییه‌كان و گری ده‌روونییه‌كان و سنووری حزبه‌كان و حزبایه‌تیش تێپه‌ڕێنرێت.
ئیسلامییه‌كان هه‌موو شه‌راكه‌ت و هاوپهیمانیهتییهكیان له‌گه‌ڵ غه‌یری خۆیاندا تاقی كرده‌وه، ته‌نها ئه‌م شه‌راكه‌ته ئیسلامییه نه‌بێت كه بووه‌ته خواستی خه‌ڵكی موسڵمان و ئیسلامخوازانی كوردستان و خۆدزینه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌ك له‌م خواسته شه‌رعی و جه‌ماوه‌رییه به‌رپرسیاری ده‌كات له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌و خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستاندا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
