حوکمی غه‌ریبی ...تابلۆ حه‌سه‌ن
ئۆقره‌م گرت له ناو خاکی ئه‌ڵمانی
دوای ئه‌وه‌ی به‌جێم هیشت که‌شی سلێمانی
وامزانی غه‌ریبی ته‌نها چه‌ند ساڵێکه
نه‌مزانی له رۆح گیر ده‌بێت دانی
ویستم بگه‌رێمه‌وه شاری شارانم
وه‌ک بوکێک بگه‌رێته‌وه لای باوانی
که‌چی غه‌ریبی وه‌ک ته‌وقی زیندان
کۆتی کردم رزگار نه‌بووم به ئاسانی
چه‌ند خۆش بێت به‌هه‌شتی شارستانی
هه‌میشه تۆ دیل و شه‌یدای نیشتمانی
چۆن له‌بیرکه‌م زستانی شار که
به به‌فری زیوین ئاوس بوو ئاسمانی
گڕه‌ی گه‌رمای هاوینی ولات
نهێنی عاشقێک بوو درکانی
نیرگز و به‌هار جوتێ دڵدار بوون
گه‌ڵارێزانی پایز خنکانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
