ئاسۆی كوردایه‌تی له (ئیمڕالی) یه‌وه..ئاشتی له‌ده‌ستی تیرۆریسته كه‌دا؟!...ئاوات كۆكه‌یی
له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 1998 ده‌وڵه‌تی توركیا به‌پشتیوانی ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتیكی دیكه، وایكرد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان (ئابۆ) ی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان pkk ی له‌وڵاتی سوریا هه‌ڵبكه‌ندرێت و سه‌رگه‌ردانی ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات بێت، هیچ وڵاتێكی ئیسلامی، یان مرۆڤدۆستی خۆرئاوایی نه‌یانگرته خۆیان، دواجار ئۆجه‌لان له‌رۆژی 14/ 2 / 1999 له‌كینیا به‌هاوكاری ده‌زگا موخابه‌راتییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل و چه‌ند وڵاتێكی دیكه له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه ده‌ستگیركرا و له‌به‌یانییه‌كی زووی رۆژی 15/ 2 دا كه‌هێشتا (بوڵاند ئه‌جه‌وید) ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسای تورك له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستابوو، به‌ده‌ست و ده‌م و چاوی به‌ستراوه‌وه، گه‌یه‌نرایه‌وه توركیا...
ئاشكرایه توركیا زۆرترین خاكی كوردستانی داگیركردووه، واتا زۆرترین كوردیش له‌ژیرده‌ستی داگیركاریی توركدایه، pkk ش كه له‌ساڵی 1978 دامه‌زرا و له‌ساڵی 1984 خه‌باتی چه‌كداریی گرته‌به‌ر بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بوو، چونكه ئه‌وكات تورك و توركیا ئه‌سڵه‌ن نكوڵییان له‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كرد به‌ناوی كورده‌وه، هه‌ر ده‌یانوت (توركی شاخاوی) ، بۆیه به‌تووندی دژی ئه‌و حزبه و ئۆجه‌لان وه‌ستانه‌وه و وتیان pkk تیرۆریسته، به‌هۆی په‌یوه‌ندی به‌هێزیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی غه‌رب به‌گشتی، توانیان pkk و ئۆجه‌لان به‌تیرۆیست بخه‌نه لیستی ره‌شی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئیتر چه‌ندین ساڵ ئه‌و بالۆرانه‌یان لێدایه‌وه كه توركیا له‌ژیر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردایه.
له‌و نێوانه‌شدا هه‌ركاتیك pkk سه‌ربازێكی توركی له‌شه‌ڕدا كوشتبێت ئه‌وا توركیا كردوویه‌تی به‌هه‌را و توانیویه‌تی سۆزی خۆرئاواییه‌كان بۆخۆی رابكێشێت و بڵێت ئه‌ها تیرۆر خه‌ڵكی لێكوشتووم، به‌ڵام هاوكات توركیا بۆخۆی له‌یه‌ككاتدا به‌ده‌یان كه‌سی كوردی له‌ژن و منداڵ و پیاوی مه‌ده‌نی و بێچه‌ك ده‌گرت و له‌زینداندا به‌سه‌رما و به برسییه‌تی و به ئه‌شكه‌نجه شه‌هیدی ده‌كردن، گه‌ریلای ده‌كرت و دوای ئه‌تك كردنیان، سه‌ریانی له‌لاشه‌یانی جیا ده‌كرده‌وه، كه‌چی ده‌یوت توانیمان چه‌ند تیرۆریستێك بكوژین، به‌وشێوه‌یه هه‌موو وڵاتانی به‌ناو ئیسلامی و مرۆڤدۆستی جیهانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبوو...
pkk جه‌ندینجار دیلی توركیای گرتووه و ئازادی كردووه، كه‌چی توركیا تائیستا كه ئه‌وه نزیكه‌ی 30 ساڵه هه‌ر گه‌ریلایه‌كی گرتبێت یان شه‌هیدی كردووه یان تائێستا زیندانی كردووه، گه‌ریلا هه‌یه ته‌مه‌نی 18ساڵ بووه گیراوه، ئێستا ته‌مه‌نی 38 ساڵه هه‌ر زیندانییه، هیچ كاتێك توركیا گه‌ریلایه‌كی ئازاد نه‌كردووه.
ئاشكراشه كوردی توركیا بۆ به‌رگری له‌خاكی خۆی شه‌ڕ ده‌كات توركیش بۆ داگیركردنی خاكی كورد شه‌ڕ ده‌كات، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی pkk تیرۆریست بوو به ئیستاشه‌وه، توركیاش گیرۆده‌ی تیرۆزیزم؟!!!.
هه‌روه‌ها توركیا زۆر شانازی به‌وه‌وه ده‌كرد كه توانیویه‌تی سه‌ری ماره‌كه و تیرۆریسته گه‌وره‌كه‌ی به‌دیل گرتووه كه ئۆجه‌لانه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گاڵته‌جاڕییه له‌سیاسه‌تی فاشیزمی توركیای كه‌مالیدا، ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كه كه‌وتوونه‌ته گفتوگۆ و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا؟!
باشه ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان تیرۆریسته خۆ نه‌هج و دیدی تیرۆر و تیرۆریست كاولكاری و كوشتن و دژ به‌هه‌موو ژیانێكی هێمن و پێكه‌وه‌یی و ئازادی تاك و كۆمه‌ڵ و دژی هه‌موو كرانه‌وه‌یه‌كه، ئه‌ی بۆ كه‌وتوونه‌ته گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا؟، خۆ تیرۆریست و په‌یامی ئاشتی ناچنه‌وه سه‌ر یه‌ك هێل، ئه‌گه‌ریش تیرۆریست نییه و خاوه‌ن پرسێكی هه‌ق و گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه، ئه‌ی بۆ ئازادی ناكه‌ن؟.
به‌هه‌ر حاڵ...به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی ئێستا له گۆڕپانی سیاسیی توركیا ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌مان بێده‌ڵێت كورد له‌م نه‌ورۆزه‌وه یان له‌ئانده‌یه‌كی زۆر نزیكدا سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونێكی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
دوای چه‌ندین دانیشتنی كاربه‌ده‌ستانی تورك له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و پاشان به‌رپرسانی سیاسیی كوردی توركیا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، ناردنی 3 نامه له‌لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه بۆ هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ی هاوپه‌یوه‌ند به‌توركیا و pkk ه‌وه، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ئاسۆی كورد روونه و توركیاش له‌و (درۆ) زله‌ی كه كورد تیرۆریسته، په‌شیمان بۆته‌وه به‌س به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رمنانه، له‌ئه‌نجامیشدا ئۆجه‌لان وه‌ك نیلسۆن ماندیلای خه‌باتگێڕی ئه‌فریقای باشوور كه 27 ساڵی له‌زیندان به‌سه‌ربرد و دواتریش ده‌سه‌ڵاتداران ناچاربوون ئازادی بكه‌ن و ماندیلاش بوو به‌سه‌رۆكی ئه‌فریقا، ئاواش ئۆجه‌لان وه‌ك كاریزمایه‌كی سیاسی و باڵیۆزی ئاشتی، ئه‌و زیندانه جێده‌هێڵێت كه نزیكه‌ی 15ساڵه تێیدا به‌ند كراوه.
هاتنه قه‌ناعه‌تی تورك و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به‌وه‌ی كه به‌بێ ئۆجه‌لان ئاشتییان بۆ ناكرێت و ناتوانن زیاتر به‌ره‌و گه‌شانه‌وه و یه‌كێتی ئه‌ورووپابجن و ئه‌و دیموكراسیی و مه‌ده‌نییه‌ته‌ی كه ئیدیعای بۆ ده‌كه‌ن، به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، له‌شوێنی خۆی هه‌ر ده‌خولێته‌وه و ره‌نگیشكه بۆ دواوه هه‌نگاو بنێت، بۆ یه توركیا نایه‌وێت چیتر بۆ دواوه هه‌نگاو بنێت ده‌یه‌وه‌ێت بۆ بێشه‌وه بڕوات، به‌ڵام شه‌رم ده‌كات بڵێت: من هه‌ڵه‌بووم.
به‌ڵام دواجار ناچاره هه‌ر ده‌بێت وا بڵیت و دان به‌هه‌ڵه و سیاسه‌ته فاشی و ناسیۆنالیستییه چه‌وته‌كه‌یدا بنێت.
ئاوات كۆكه‌یی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
