ڕه‌وه‌ندی كوردی له ئه‌مریكا بوَ سێهه‌مین ساڵ (فێستیڤاڵی لاوی كورد) ئه‌نجام ده‌دات كه‌له به‌رواری 6-8 ی/1/2012.
روَژانی 6 تا 8ی مانگی 1ی 2012 له واشنتنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مریكا سێهه‌مین (فێستیڤاڵی لاوی كورد) ئه‌نجام ئه‌درێت كه له لایه‌ن چه‌ن خوێندكار‌و لاوی كورده‌وه ڕێكخراوه.
(فێستیڤاڵی لاوی كورد) ساڵانه چه‌ندین ڕێكخراو‌و خوێندكار‌و هونه‌رمه‌ندو چالاكوانی كورد له ڕه‌وه‌ندی كوردی له ئه‌مریكا كوَ ده‌كاته‌وه‌و بوَ سازدان و پیشاندانی چه‌ندین چالاكی جوراوجور له باره‌ی كولتوری كوردییه‌وه
له به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵی ئه‌م ساڵدا چه‌ند كوَڕو نمایشی كه‌لتوری وه پێشبڕكێ ئه‌نجام ئه‌درێت وه‌كو:كوَرو سیمینار هه‌روه‌ها شیكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌زمانی كوردی و، نمایشكردنی چه‌ند فلیمی سینه‌مای وشانوَوچالاكی جوراو جوَر و كردنه‌وه‌ی پێشانگاو نمایشكردنی چه‌ندین وێنه‌ی سروشتی كوردستان هه‌روه‌ها یه‌كێك له چالاكییه هه‌ردیاره‌كانی ئه‌م ڤیستیڤاڵه پێشبركێی لاوانه كه‌به‌ناوی (كوردبه‌هره‌ی هه‌یه) پێشكه‌ش ده‌كرێت كه لاوانی كورد به‌چه‌ندین شێوازی سه‌رسورهێنه‌ر به‌هره‌كانیان ده‌رده‌خه‌ن
. له كوَتای ڤیستیڤاڵه‌كه دا ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازده‌كرێت كه هونه‌رماندان ئه‌میر حه‌سه‌ن و ڕێكه‌ش سه‌یرانی تیایدا به‌شدار ده‌بن.
شایه‌نی باسه ڤیستیڤاڵی ساڵی رابووردوو چه‌ندكه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری كورد له‌هونه‌رمه‌ندان وروَشنبیران ونوسه‌ران وشاعیران به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه‌یان كردبوو. ئه‌مساڵیش جگه له‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی وناوداری كوردنوسه‌رو روَشنبیرانی بیانی به‌شداری ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ده‌كه‌ن
لێژنه‌ی ڕێكخستنی فێستیڤاڵه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه ئه‌م ساڵ جگه له كوردانی ئه‌مریكا لاوان و چالاكوانانی كورد له ئه‌وروپاوكوردستانه‌وه ئاماده‌ی ئه‌م ڤیستیڤاڵه ده‌بن.
(فێستیڤاڵی لاوی كورد) بوَ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2010 ئه‌نجام درا له لاین چه‌ندین ڕێكخراوی كورد له ئه‌مریكا، وه هه‌مو ساڵێك له ویلایه‌تێكی جێای ئه‌مریكا ئه‌نجام ئه‌درێت. فێستیڤاڵی یه‌كه‌م له ساڵی 2010 له شاری ئه‌تلانتای ویلایه‌تی جوَرجه ڕێكخرا، ساڵی دوهه‌م له شاری دالاسی ویلایه‌تی تێكساس كرا وه ئه‌مسال له واشنتن پایته‌ختی ئه‌مریكا. سازده‌كرێت
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ڕێكخستنی فێستیڤاڵه‌كه پێكهاتوون له كوردانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان زوَربه‌ی ڕێكخه‌رانیش لاوی كوردن كه خوێندكارن له زانكوَ كانی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ستاون به ڕێكخستنی فێستیڤاڵه‌كه ئه‌م ڤیستیڤاڵه سێ ساڵه به‌بێوه‌ستان به‌رده‌وامه له‌به‌رنامه‌دایه له‌ساڵی ئاینده‌دا گه‌وره‌تر بكرێت بوَئه‌وه‌ی زوَرترین لاوی كورد به‌شداربێت تیایدا
جێگه‌ی باسه بودجه‌ی تێچوونی (فێستیڤاڵی لاوی كورد) له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه دابین كراوه وه به هه‌وڵ و چالاكی لێژنه‌ی ڕێكخستنی فێستیڤاڵه‌كه كوَ كراوه‌ته‌وه به بێ پشتگیری هیچ لایه‌نێكی سیاسی. گه‌وره‌ترین هاوكاری بوَ فێستیڤاڵی ئه‌م ساڵ له لایه‌ن كوَمپانیای ئاسیاسێڵ وه بووه له‌گه‌ڵ هاوكاری چه‌ندین رێكخراو وكه‌سایه‌تی دیاری كورد. . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە