له مێژووی به‌زۆر دامه‌زراندنی عێراقه‌وه، كه‌مینه‌یه‌كی سوننه مه‌زهه‌بی پشتئه‌ستور به هاوكاریی بێسنوری شا و ئه‌میره‌كانی كه‌نداو و ئه‌مریكا، له عێراق ده‌سه‌ڵاتدار بوون و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه‌یان سیخناخه له كه‌تنی نامرۆڤانه (له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌واندنم بۆ گلكۆی ونی شه‌هیدی سه‌ركرده – عه‌بدولكه‌ریم قاسم)، له پێناوی كورسیپارێزیدا ململانێی توندی نێوخۆی خۆیان بۆته مایه‌ی كوده‌تای به‌رده‌وام و كوشتارگه‌ی بێوێنه و تۆمار كردنی مێژویه‌كی شووم ده‌رهه‌ق به یه‌كتری، ده‌سه‌ڵاتخوازانی سوننه له عێراقدا جگه له نه‌هامه‌تیی گه‌وره، به‌خششێكیان پێنه‌بووه پێشكه‌شی گه‌لانی كوردستان و عێراقی بكه‌ن، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می به‌عسییه‌كان له باشوردا وێڕای كۆمه‌ڵكوژیی شیعه‌كان، زه‌لكاو و قامیشه‌ڵانه‌كانیشیان خاپور ده‌كرد، له كوردستانیشدا شه‌ڕی گه‌وره‌ی جینۆسایدیان به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد پیاده ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له ده‌ڤه‌ره سوننیه‌كانیشدا له تاوانی دژه‌مرۆڤایه‌تی كه‌مته‌رخه‌مییان نه‌نواندووه، ئاگری كوشتوبڕ و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر جه‌سته‌ی سه‌ركرده به‌عسییه‌كانی نێوخودی حیزبه‌كه‌ی خۆشیانی سوتاندوه و ده‌یان كه‌سیان خراونه‌نه نێو حه‌وزی تیزاب و براونه‌نه به‌ر په‌تی سێداره، ناكری و ناتوانری سه‌رپێیی باس له ڕه‌شیی ڕه‌فتاره دزێوه‌كانیان له چه‌ند دێرێكدا بكری، چونكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی فاشییانه‌ی به‌عسییه‌كان سنوری به‌زاندووه و ئێران و كوێت و زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌شی دوچاری ماڵوێرانیی كردوه، حیزبی به‌عس ڕۆڵی حیزبی چاوساغی بینی له په‌لكێش كردنی سوپای وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه كه یه‌خسیر كردنی زیاتری گه‌لان بووه ده‌رهاویشته‌ی.
له دوای ڕوخانی به‌عسییه‌كانه‌وه یاسایه‌ك به ناوی (ڕیشه‌كێشیی به‌عس) ه‌وه ده‌رچوو، ئه‌م یاسایه دڵنه‌واییه‌كی باشی قوربانییانی ده‌ستی به‌عسییه‌كان بوو، مایه‌ی پێشوازی گه‌رمی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و عێراقیی بوو جگه له كاسه‌لێسان و خۆفرۆشانی به‌عس، لی ڕه‌فتاری قێزه‌ونی ئه‌مریكییه‌كان و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی ده‌سه‌ڵاتداره نوێكانی عێراق ڕێگه خۆشكه‌ر بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی و له‌باربردنی خۆشهاتیی خه‌ڵك، زه‌مینه ڕه‌خسێنرا بۆ سه‌رقوتكردنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان و دوباره خۆڕێكخستنه‌وه‌یان، گه‌نده‌ڵیی و ناعه‌داله‌تیی و دزی و به‌تاڵانبردنی سامانی خه‌ڵك و نه‌شونمای چینێكی مشه‌خۆری سه‌رمایه‌دار و له به‌رامبه‌ردا چینێكی به‌شمه‌ینه‌ت و بێكار و بێنان هێنده‌ی تر هاوڵاتییانی توشی شۆك كرد و له گه‌لێك حاڵه‌تدا ناچاری خۆزگه‌خوازیی به ڕابردوو كران! چه‌ندین فاكته‌ری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیی هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان خۆیان بنوێنن و هه‌ندێك كاسه‌لێسی پێشوو و سه‌ركرده‌ی ئێستایان له یاسای ڕیشه‌كێشیی به‌عس وه‌لا بنرێن و بگه‌ڕێندرێنه‌وه نێو كایه‌ی سیاسی و هه‌ندێك له ئه‌فسه‌ره تاوانباره‌كانیشیان كه له ڕیزی سوپادا مابوونه‌وه وه‌كو ماری سڕبوو كه‌وتنه‌وه كلكه‌له‌قی، ده‌سله‌پشتدانی ئه‌مریكاش له‌ولاوه بووه‌ستی له چاو نوقاندن لێیان و دنه‌دانیان بۆ به‌رپا كردنی ناكۆكیی مه‌زهه‌بیی به مه‌به‌ستی كورتده‌ست كردنی ئێران له كاروباری ناوخۆی عێراقدا، به‌مه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی كۆنه‌به‌عسییه‌كان هه‌ڵكشا، سه‌ره‌ڕای هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان له‌گه‌ڵ تاقم و گروپه تیرۆریسته‌كان ئیتر وه‌كو ژماره‌یه‌كی كارا خۆیان هاویشته نێو هاوكێشه سیاسییه‌كان و چنگیان له گه‌لێك پۆستی باڵا له په‌رله‌مان و حكومه‌تدا گیر كرد.
به‌عسییه‌كان له‌وپه‌ڕی لاوازی‌دا نكوڵییان له مافه‌كانی گه‌لی كوردمان كردووه، زه‌قترینیان دژایه‌تیی به‌رچاوی ماده‌ی 140 ی مردار و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانمانه، سه‌دان وتاروێژیی نامه‌ردانه‌یان ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌مان به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی كۆنیانه‌وه ده‌رپه‌ڕاندووه، بیرمه جارێكیان سه‌رۆكی هه‌رێم به ئه‌سپاییه‌كه‌وه باسی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد، ساڵح موتڵه‌گی كۆنه په‌شته‌ماڵچیی ساجیده‌ی ژنی سه‌ددام به دانه‌جیڕه‌وه به‌رپه‌چی دایه‌وه و وتی: له ئێستادا ده‌ستمان شكاوه! ڕاستیشی ده‌كرد چونكه كاتێك ده‌ستیان و ئه‌ستۆیان وردوخاش نه‌ببوو كیمیاباران و ئه‌نفال به لایانه‌وه ئاوخواردنه‌وه بوو، هێشتا مابویان ڕیساله‌ی جینۆسایده‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه جێگه، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ریان نه‌بوو و ده‌ستیان شكا بۆیه تا هه‌نوكه‌ش به ئومێدی گیرسانه‌وه‌ی ده‌ستیانن و خه‌ون به قه‌ڵاچۆ كردنی ژیان و ژینگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌بینن، دڵنیام ئه‌گه‌ر بۆیان مه‌یسه‌ر بێت تۆڵه‌ی (شهید المجاهد) و (قاید الاوحد) ه‌كه‌یان و عه‌لی كیمیاوی و عه‌واد به‌نده‌رمان لێده‌كه‌نه‌وه.
به هه‌موو به‌ڵگه و پێوه‌ره‌كان، هاتنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان جگه له سازشی سیاسییه‌كانی عێراق و خۆشحاڵیی ئه‌مریكا، به سۆنگه‌ی كاره تیرۆریستی و ده‌ستێكه‌ڵییه‌كانیانه‌وه بوو له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا، تا له‌م دواییه‌دا به ئاشكرا ده‌ركه‌وت كه تارق هاشمیی جێگری سه‌ركۆمار چ ڕۆڵێكی نه‌گریسی گێڕاوه له به‌خۆڕایی خوێنڕشتن و جه‌رگسوتاندنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و نانه‌وه‌ی پشێوی و نائارامی؟! به به‌رچاوی ته‌واوی دنیاوه و به دانپێدانانی حیمایه‌كانی خودی تاوانبار خۆی، چه‌ندین كاری تیرۆریستی ئه‌نجام دراوه، لی ئه‌مجاره‌یان جێگری سه‌ركۆمار (هاشمی) و جێگری سه‌ره‌كوه‌زیران (موتڵه‌گ) – دژایه‌تییه‌كانی خۆیان له هه‌مبه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد بیر چۆته‌وه و – شمال الحبیب – ه‌كه‌ی خۆیان بیر كه‌وتۆته‌وه و له ترسی ڕاوه‌دونانی یاسایی خه‌ریكه لێمان ده‌بن به خدری زینده، كوردستانی وێرانكراوی ده‌ستی فكری عه‌فله‌قیزمیان كردۆته ئارامگه و داڵده‌ی خۆیان و هانایان بۆ سه‌ركرده كورده (مخرب و عمیل) ه‌كانی پێشوو هێناوه.
به‌نده له داڵده‌دانی لێقه‌وماوان لاریم نیه، به‌ڵام كه ده‌ڵێم لێقه‌وماو مه‌به‌ستم ئه‌وانه نیه كه هه‌زاران خانه‌واده‌یان لێقه‌وماو كردووه كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردیان له‌به‌ر پێی ئه‌منێكی عه‌ره‌بدا سه‌ربڕیوه! كی ده‌ڵێت جاشموسته‌شاره گرگنه كۆنه‌به‌عسییه ئێستا خۆ به پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان زانه‌كان، پیاوكوژه كۆستخستووه كوژراوه به شه‌هید له قه‌ڵه‌م دراو و ئه‌من و ئیستیخباراته خۆفرۆش شه‌ره‌ف هه‌رزانفرۆشه داڵده دراوه‌كان لێقه‌وماون؟! تا زلحیزبه‌كانی كوردستان یاساشكێنییان بۆ بكه‌ن و په‌نایان بده‌ن! مه‌سخه‌ره‌ی كوردایه‌تی لای حیزبه‌كانی له‌مه‌ڕ خۆمان سنورشكێنیی كردووه، جا بێحورمه‌تی كردن به خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، گه‌مه كردن به هه‌ستی كیمیابارانكراوان، دانانی پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه له‌سه‌ر خوانی به‌رژه‌وه‌ندخوازیی حیزب‌دا بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی تا هه‌نوكه ته‌نها یه‌ك تاكه چڵكاوخۆر په‌تكێشی به‌رده‌م دادگا نه‌كری! ئیتر بۆچی هاشمی و هاشمییه تیرۆریست و سه‌دامییه‌كان داڵده نه‌درێن، بۆیه لێره‌وه داوا له ده‌سه‌ڵاتداره په‌ند وه‌رنه‌گرتووه‌كانی مێژوو ده‌كه‌م، هه‌رگیز چۆك بۆ هیچ یاسا و ڕێسا و نه‌ریتێكی ئینسانی دا نه‌ده‌ن و سیاسه‌تی (هه‌شتیش له‌سه‌ر نۆ بی) په‌یڕه‌و بكه‌ن و به زه‌ڕه‌بینی حیزبه له كوردایه‌تی ته‌كیوه‌كانیان به دوای تاوانباراندا بگه‌ڕێن و بیانحه‌وێننه‌وه، چش له ده‌ماری مه‌ردایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ریی، با هاشمی و موتڵه‌گه‌كانیشمان لی بكه‌ن به كه‌ڵه‌گا و له سه‌رووی یاساوه جێگه‌یان بۆ خۆش بكه‌ن، باشتریش وایه ئه‌م كرداره‌یان ڕاشكاوانه‌تر بنوێنن و كوردستان ڕاده‌ستی به‌عسی و جاشبه‌عسی و خۆفرۆش و گه‌نده و مه‌نده‌كانی به‌ر پیڵاوی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دامی دیكتاتۆر بكه‌ن، به‌ڵام پۆستی حكومییان پی نه‌به‌خشن و سه‌رپشك بن له حیزبه‌كانیاندا، با هاشمی بكه‌نه به‌رپرسی لقی دووی هه‌ولێری پارتی و موتڵه‌گیش به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانیی یه‌كێتی دابنێن، چونكه ئه‌وان پیاوی حیزب بوونه و هه‌قی خۆیانه پۆست و سه‌روكاری حیزبی‌یان پێبسپێردرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه پیاوی باڵان له تاواندا، بۆیه ده‌بی پۆستی باڵاشیان پی بدری له حیزب‌دا و پۆستی حكومیی به باڵای ئه‌واندا كورت و كوێره، كه ده‌ڵێم پۆستی حیزبی‌یان بدرێتی له‌به‌ر ئه‌وه‌مه كه له‌م ده‌ڤه‌ره سوتماك و بێخاوه‌نه‌ی ئێمه‌دا چایچییه‌كی دیوه‌خانی به‌رپرسێكی حیزبیی گه‌لێك له سه‌رووی وه‌زیر و گزیره‌كانی حكومه‌تدایه و له‌وان به‌ژنزراڤتره و له‌وانیش باشتر ده‌ست له بیناقاقای خه‌ڵك ده‌نی.
07701309524 Hewarash1@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە