له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕۆژ تیڤی بۆزان ته‌كین یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و جاشه كرد كه‌دوێنی وه‌زیری ناوخۆی توركیا بانگهێشت كرد بۆ گوندی ڕۆبۆسكی شه‌رناخ ته‌كین له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی بۆ ڕۆژ تیڤی كرد و ووتی له‌كاتێكدا گه‌لی كورد ڕێگا نادات كه‌قایمقام به‌شداری پرسه بكات به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆ بۆ دروستكردنی سیناریۆیه‌ك چوو بۆ ناوچه‌كه تاوه‌كو له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌ردۆگان قسه له‌گه‌ڵ باوكی یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كان بكات ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی په‌كه‌كه ووتی نه‌ئێمه نه‌گه‌له‌كه‌شمان له‌و جاشه‌ی توركیا قبوڵ ناكه‌ن كه‌وه‌زیری ناوخۆی هێنایه ناوچه‌كه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە