
ئەوشێرە ژنەی پلنگ ئاسا
گورگە بۆرەکانی
دەم کوت کرد
ئەو شۆڕە ژنەی
دەنگ نەعرەتەی
دەنگی گورگەکانی
کپ کرد
ئەو سیمایە پڕ بەترسەی
سەری بە تۆرانیان
شۆڕ کرد
ئەو قامەتە چیا ئاسایە
تەم و ترسی
چەندین سالەی
بن دەستی و نابودەلی
پیاوەکانی
هەرچوار کەنار
ڕەواندەوەو
بن بڕکرد
ئەو شۆڕە ژنەی
دلێ ملیۆنەها
کوڕ و کچ و
خۆرت و قیزی
وولاتەکەی
میللەتەکەی
شەهیدانی
ئەو بەر سنوور
ئەم بەر سنوور
دایکانی کوڕ و کچی ئەنفال کراو
هەلەبجە یا یا شەوتی و
شەهید کراو
وەک ملوانکە
لە بەر خۆی کرد
ئەو شا ژنەی
لە هەلمەتا پلنگ ئاسا
چەندین سەرۆک
چەندین کەللە پوچی
بێ ناوەڕۆک
لە پێشە خۆی
فڕی دایە
زبلخانەی
مێژوو و دیرۆک
یان وەک پێلاو
لە پێ ی خۆی کرد
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە