
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاوه ڕایگه‌یاند كه ئه‌ندامانی خێزانێكی كورد قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه چونكه ماوه‌ی 13 مانگ تا ساڵی 2002 له كه‌مپێكی ئه‌و ووڵڕته ده‌ستبه‌رسه‌ربوون
ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كه خه‌ڵكی كوردستانی توركیان به‌ناوه‌كانی دلۆڤان كه ئێستا ته‌مه‌نی 20 ساڵه، نه‌ورۆز 21 ساڵ، بێریڤان (23 ساڵ)، میدیا (16 ساڵ) له‌گه‌ڵ داكیان له ساڵی 1999 كه گه‌شتونه‌ته ئه‌و ووڵڕته ته‌مه‌نیان له 18 كه‌متربووه‌و له كه‌مپێكی ئه‌و ووڵڕته‌دا ڕیكۆردی زۆرترین مانه‌وه بۆ منداڵڕنی په‌ناخواز تۆمارده‌كه‌ن كه ئه‌ویش 13 مانگه.
به‌پێی ووته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یان، مانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵڕنه بۆ ئه‌و ماوه‌یه نایاسایی بووه و له‌پاش تۆماركردنی سكاڵایه‌ك و له پاش نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ توانی حكومه‌تی ئه‌و ووڵڕته ناچاربكات به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان پاش ئه‌وه‌ی توانی ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه زیانێكی زۆری جه‌سته‌یی و ده‌روونی له‌هه‌ریه‌كێك له‌و منداڵڕنه كه‌وتووه.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان هه‌وڵی زۆری دا به زانینی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و خێزانه دابین كراوه به‌ڵام له‌به‌رهۆكاری یاسایی وورده‌كاریه‌كه‌ی له ئێستادا ناتوانرێت ئاشكرابكرێت.
بێریڤان ده‌ڵێت " خۆشحالێن به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌مان چونكه ئه‌مه په‌یامێكه بۆ ئێمه بۆئه‌وه‌ی بڵێت كه ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به ئێمه كردی هه‌ڵه بوو. پاشان ووتی " حه‌زم ده‌كرد هیچ وه‌رنه‌گرین به‌س به‌و مه‌رجه‌ی ده‌رده‌سه‌ریه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه‌مان نه‌چه‌شتایه. "
بێریڤان ده‌ڵێت " بیرمه من و نه‌ورۆز له‌و كه‌مپه‌دا نیشانه‌ی هه‌رزه‌كاریمان لێده‌ركه‌وت و ئێستاش له ده‌نگی زه‌نگی ده‌رگا ده‌ترسین و یه‌كێكیش له ناخۆشترین یاده‌وه‌ریه‌كان ئه‌وه‌بوو كه شه‌وان پاسه‌وانێك ده‌هاته ژووره‌كه‌مان و ده‌یبژاردین "
كێشه‌ی ئه‌م خێزانه له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و كاته‌ی به‌ریتانیا سووربوو له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌ڵمانیا چونكه په‌نچه‌مۆری ئه‌و ووڵاته‌یان هه‌بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی ئه‌و كاته بڕیاریدا به ناردنیان بۆ كه‌مپێكی ئه‌و ووڵڕته بۆ ئاماده‌كردنیان بۆناردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌ڵمانیا به‌ڵام ئه‌م خێزانه له‌ڕیگه‌ی گرتنه‌به‌ری چه‌ندین ڕێگه‌چاره‌ی یاسایی و مرۆیی توانیان بیسه‌لمێنن كه‌له پاش دیپۆتكردنه‌وه‌یان ئه‌ڵمانیا ڕاسته‌وخۆ ده‌یانێرێته‌وه بۆ توركیا كه له‌وێش پێشتر باوكیان به‌ناوی ساڵح توشی چه‌وسانه‌وه بووه. به‌مه‌ش دیپۆرتكردنه‌وه‌كه‌یان ڕاگیرا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە