مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی هه‌ورامان له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا سێیه‌م فێستیڤاڵی ئوروموون بۆ وێژه‌ی ماچۆ سازده‌كات، داواكارین له (نووسه‌ران، لێكۆڵه‌ران، توێژه‌ران) و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی شاره‌زاییان له (پێشینه‌ی مێژویی و دینی، دیالێكت، وێژه‌وانی، رۆشنبیری گشتی. . هتد) پێكهاته‌كانی ماچۆگۆی وه‌ك: (هه‌ورامی، زه‌نگنه، باجه‌ڵان، زازاكی، كاكه‌یی، شه‌به‌ك، ئومه‌لیكی، كه‌نووله‌یی) هه‌یه بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ بنێرن، ماوه‌ی وه‌رگرتنی بابه‌ته‌كان له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگارییه‌وه هه‌تا كۆتایی مانگی شوبات به‌رده‌وامده‌بێت.
تێبینی:
1- پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر سیدی ئاماده‌كرابن
2- له پانزه لاپه‌ڕه زیاتر نه‌بن.
3- هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان له كتێبێكدا چاپده‌كرێن و له یه‌كه‌م رۆژی دیداره‌كه‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
4- ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه په‌سه‌ندده‌كرێن له رۆژانی دیداره‌كه‌دا پێشكه‌شده‌كرێن.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن به‌م ناوونیشانانه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن:
سلێمانی- گردی عه‌لی ناجی- مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامان.
ئیمه‌یل-
ژماره‌ی مۆبایل- 07701529477 - 07701559210
لیژنه‌ی باڵا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە