
لە ژێر دروشمی بەسە کۆمەڵکوژی کوردان وتاکەی بێدەنگی لە ئاست دەستدرێژی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە
سەرجەم هێزو لایەنە سیسیەکانی کوردستان و رەوەندی کورد لە شاری کۆڵن/ئەڵمانیا. بە مەبەستی رسوا کردن ومەحکوم کردنی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک وکوشتنی دەیان کەسی سڤیل و هەژاری کورد لە باکوری کوردستان( پارێزگای شیرناخ)و دەربرینی نارەزایەتی بێزاری بەرامبەر ئەو کارە نامرۆیانە و داواکاری بۆ بێدەنگ نەبون و سەپاندنی سزاو لێکۆڵینەوە کردن لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوئەوروپا لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا گردبونەوەو خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین.
داوا دەکەین لە کوردانی هەرچوارپاچەی کوردستان وگشت مرۆڤ دۆستێک بەشداری کارا بکەن لەم خۆپیشاندانەدا تاکو داواکاریەکانمان کاریگەری خۆی هەبێت و گردبونەوەکەمان لە ئاست گەورەیی و پیرۆزی خوێنی بە ناهەق رژاوی شەهیدانی ئەو رەشە کوژیە بێت.
بەشداریتان نیشانەی دڵسۆزی و مرۆڤ دۆستی ووەفایە بە خاکی نیشتمان وگشت شەهیدانی رێی ئازادی و سەرفرازی نەتەوەکەمان
شوێن :رودۆلف پلاتس Köln- (Rudolf Platz) لە شاری کۆڵن
کات :شەممە رێکەوتی
Samstag 14. 01. 2012 14:00 Uhr - 17:00 Uhr
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە