
پێشبڕكێی تێكستی شانۆیی كوردی له شاری دیاربه‌كری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساز ده‌كرێت، دوا واده‌ی به‌شداریكردن له‌و پێشبڕكێیه رۆژی 27 ی ئه‌م مانگه، واته 27/1/2012 یه، جا ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری بكه‌ن به زووترین كات تێكسته شانۆییه‌كانیان بۆ ئه‌و دوو ئیمێله‌ی خواره‌وه ڕه‌وانه بكه‌ن، به مه‌رجێك تێكسته‌كه پێشتر بڵاونه‌كرابێته‌وه و نمایش نه‌كرابێت، ده‌كرێت تێكسته‌كه نووسین یا ئاماده‌كردن بێت و هه‌ر نووسه‌رێك ده‌توانێت تا سێ تێكست ڕه‌وانه بكات.
پێویسته نوسه‌ر سێڤیهكی خۆی و كاره ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ وێنه و ئه‌دره‌س و ئیمێل و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ڕه‌وانه بكات.
شایانی باسه لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕی تایبه‌تمه‌ند بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تێكسته‌كان دیاریكراوه‌و له رۆژی 27/3 له شاری دیاربه‌كر ئه‌نجامی پێشبڕكێیه‌كه له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت ڕاده‌گه‌ینرێت و خه‌ڵات ده‌درێت به‌و نووسه‌رانه‌ی كه تێكسته‌كانیان پله‌ی یه‌كه‌م تا سێیه‌م وه‌رده‌گرن، خهلاتهكانیش به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
خه‌ڵاتی یه‌كه‌م 2700 دۆلار
خه‌لاتی دووه‌م 1800 دۆلار
خه‌لاتی سێیه‌م 800 دۆلار
شایانی باسه ئه‌م پێشبڕكێیه له لایه‌ن به‌شی كه‌ڵتووری شاره‌وانی دیاربه‌كر ڕێكده‌خرێت.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
0750 453 00 66
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە