
*یه‌كگرتوو: گۆڕان هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه‌یه و موجامه‌له‌ی پارتی پێوه دیاره
*كۆمه‌ڵ: ئه‌وه‌ی پێمانكرا بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی یه‌كگرتوو كردمان ئه‌گه‌رچی تێیدا نیگه‌ران كراین
یه‌كگرتووی ئیسلامی له پشتی ئه‌و رووداوانه بوو له بادینان سه‌ریانهه‌ڵدا. به‌پێی ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی راستییه‌كانی رووداوه‌كانی بادینان، كه له رۆژی 25-12-2011 پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو به‌شێوه‌ی هاندان و به‌شداریی فیزیكیی ده‌ستیان هه‌بووه له‌و فه‌وزایه‌ی سه‌ره‌تا له زاخۆ ده‌ستیپێكرد و سه‌ره‌نجام زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینانی گرته‌وه. دوا به دوای ئه‌مه، گرژیی و ئاڵۆزیی له نێوان پارتی و یه‌كگرتوو سه‌ریهه‌ڵدا، یه‌كگرتوو پێشبینی ده‌كرد دوو لایه‌نه‌كه‌ی تری ئۆپۆزیسیۆن به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان بێنه ململانێكه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ و گۆڕان، نێوانگیریی بوو، ته‌نیا له رێی به‌یاننامه‌وه ئیدانه‌ی سووتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوویان كرد، هه‌روه‌ك چۆن مه‌حكومی سووتاندنی كۆگاكانی مه‌ی فرۆشی و سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساجیان كرد.
هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستان، له ململانێی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ پارتی، هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی كۆمه‌ڵ به تایبه‌ت له رێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئهمیرهكهیانهوه "عه‌لی باپیر" هه‌وڵی كۆتاییهێنانی قه‌یرانه‌كه‌ی ده‌دا، له‌و پرۆسه‌یه‌شدا وه‌ك ناوبژیوانێكی بێلایه‌ن هاته نێو پرۆسه‌كه‌وه. "شوان رابه‌ر" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆهمهڵی ئیسلامی، له‌لێدوانێكدا بۆ "شه‌پۆل" باس له‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆی له به‌یاننامه‌ی سێقۆڵی ئۆپۆزیسیۆندا راگه‌یاندووه. وتیشی: به‌گشتیی موعاره‌زه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی بادینان و سووتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو، له به‌یانێكی سێقوَڵیدا ئیدانه‌یان كرد و هه‌ڵوێستی خۆیان خسته روو، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌وه‌نده نهوهستابان، هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی توندتریشیان ببا، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه به‌یاننامه‌مان ده‌ركردووه، به‌توندیی ئیدانه‌ی ئه‌م رووداوه‌مان كردووه، جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ شاندێك چۆته لای جه‌نابی مامۆستا سه‌لاحه‌دین ناڕه‌زایی و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه، په‌یوه‌ندی به كاك مه‌سعود و چه‌ندان ئاست و كه‌سایه‌تی گرنگ و كاریگه‌ره‌وه كرد، هه‌ڵوێست و دڵنیایی لێوه‌رگرتوون، دواتر نێوانكاریی له نێوان پارتی و یه‌كگرتوودا كردووه، چۆته لای سه‌رۆكی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوان پارتی و یه‌كگرتووی رێكخستووه، هه‌ردوولا له مامۆستا عه‌لی مه‌منون بوون، وه‌لێ یه‌گرتوو نه‌هاته كۆبوونه‌وه‌كه بۆیه هه‌وڵه‌كه جارێ له‌بار براوه، دواتر مامۆستا سه‌لاحه‌دین بۆ ده‌ستخۆشی و پۆزش هاته لای مامۆستا عه‌لی باپیر.
شوان رابه‌ر وتیشی: هێشتاش مامۆستا عه‌لی له ئاشته‌واییه‌كه كول نه‌بووه، ته‌وسیه‌ی ههردوولاشی كردووه تهسعیداتی زیاتر نه‌كه‌ن، به پارتی وتووه به زووترین كات ئیجرائات بكه‌ن و گیراوه‌كان به‌ر بده‌ن، ئیتر ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه بكرابایه بۆ هه‌ردوولا باشتر بوو، له‌وانه‌یه بڕیاری باشیشی تێدا بدرابا، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌به‌ر هه‌ڵوێست باشی كۆمه‌ڵ له هه‌مو و ئاسته‌كان، یه‌كگرتوو سوپاس و ده‌ستخۆشی له رۆڵ و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات. كۆمه‌ڵ رێگه‌ی له ئه‌ندامانی نه‌گرتووه بچنه گردبوونه‌وه‌كه و تهوجیهیشی نه‌كردن بچن، له‌وه زیاتر چی بكرإ له‌كاتێكدا ئێمه ته‌ره‌ف نین؟ ئه‌وه‌ی پێمانكرا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و گێڕانه‌وه‌ی مافی یه‌كگرتوو كردمان، ئه‌گه‌رچی تێیدا نیگه‌ران كراین.
چاودێرانی سیاسیی باس له‌وه ده‌كه‌ن، راسته كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ناوه به ئاڕاسته‌ی هێوریی و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به تایبه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كێشه‌كه‌دا ببنه ته‌ره‌ف و به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ئه‌وان رۆڵ له پرۆسه‌كه‌دا ببینن، به‌ڵام دواتر بۆ یه‌كگرتوو ده‌ركه‌وت له سه‌نگه‌رێكدا به ته‌نیا جێهڵدراوه و كێشه‌كه ته‌نیا بووه به كێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و یه‌كگرتوو.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
یه‌كگرتووی ئیسلامی له هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌رانه، چوونكه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی دابێت، ئه‌وا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نیا له رێی به‌یاننامه‌وه ئیدانه‌ی سووتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی كردووه و له‌وه به‌دواوه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت یه‌كگرتوو گله‌یی زۆریان هه‌یه له راگه‌یاندنی گۆڕان به‌تایبه‌ت كه‌ناڵی "كه‌ی ئێن ئێن" و پێیانوایه وه‌ك بێلایه‌ن مامه‌ڵه‌ی كردووه و ده‌رفه‌تی یه‌كسانی بۆ پارتی و یه‌كگرتوو رهخساندهوه تا قسه‌ی خۆیان بكه‌ن. به‌شێك له یه‌كگرتوو پێیانوایه ئه‌و بروسكه پیرۆزباییه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به بۆنه‌ی ساڵیادی كه‌ناڵی "كه‌ی ئێن ئێن"ه‌وه بۆ كه‌ناڵه‌كه نێردرا، به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه، له‌م رووداوانه‌ی دواییدا ئه‌و كه‌ناڵه توانیوویه‌تی دڵی سه‌ركردایه‌تی پارتی رابگرێت. نیگه‌رانییه‌كی تری یه‌كگرتوو له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌شداریی نه‌كردنی ئه‌ندامانی گۆڕان بوو له‌و چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌ی یه‌كگرتوو له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ئه‌نجامیدا و له دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌بینرا ژماره‌یه‌كی كه‌م و چاوهڕوننهكراو تێیدا به‌شدار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ سایتی "خه‌ندان" ئاشكرای كردبوو، نیگه‌رانن له هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئاست سووتانی باره‌گاكانیان له بادینان. سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، وتی "یه‌كگرتوو پێیوایه هه‌ڵوێستی گۆڕان زۆر لاواز و شه‌رمنانه بووه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، له ههڵوێستهكهیاندا گۆڕان، موجامه‌له‌ی پارتی پێوه دیاره. دوای سووتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له ده‌ڤه‌ری بادینان. لای خۆیه‌وه، د. شاهۆ سه‌عید، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رپرسیارێتی پاراستنی موڵك و ماڵی گشتیی و تایبه‌ت و باره‌گای حزبه سیاسییه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت. سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یه‌كگرتووی ئیسلامی چاوه‌ڕێی زیاتری ده‌كرد له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و وتی "پێشتر ئێمه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانمان شه‌رمنانه‌یه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌م رووداوه ده‌ركه‌وت گۆڕان هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه بوو". روونیشیكرده‌وه، له راگهیاندنهكانیدا گۆڕان ده‌یه‌وێت رووداوه‌كان به ئاقاری ئه‌وه‌دا ببات ئه‌مه خه‌تای حكوومه‌ته وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستاندا نه‌ژی و نه‌زانێت چی ده‌گوزه‌رێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كگرتوودا به‌تایبه‌تی شه‌خسی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسكراوه.
هه‌ر له باره‌ی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌رباره‌ی گله‌ییه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی، "شه‌پۆل" په‌یوه‌ندیی كرد، به "سه‌لاح مه‌زن" به‌رپرسی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هه‌ولێر، به‌ڵام ناوبراو ئاماده نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چاودێرانی سیاسیی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رووداوه‌كانی بادینان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سارد كردۆته‌وه و پێده‌چێت به به‌شداریی هه‌ر كام له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له حكوومه‌تدا، به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نافه‌رمییه‌ی نێوانیان كۆتایی پێبێت، چوونكه هه‌ریه‌كه‌یان به دیدی جیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان ده‌كه‌ن.
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "5" گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 1-1-2012 بڵاوبۆته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە