ئــــاو وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ژیان و ئاوه‌دانی، پتر له ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی و ئاینپه‌روه‌ری و هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ به‌رفراوانبوون و سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشێك بۆ نوێبوونه‌وه و گۆڕانكاری و به‌خته‌وه‌ری هه‌ر میلله‌تێك كه چاوی له ئه‌فراندن و ئاوه‌دانیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و جموجۆله بازرگانیه‌ی ئه‌مرۆ كوردستانی گرتۆته‌وه و وه‌به‌رهێنه‌رانی دونیا چاویان خستۆته سه‌ر سروشتی پڕله ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی ناوچه‌كه، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری جیۆلۆجی و ده‌رهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی له كوردستان ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار ده‌خه‌نه روو سه‌باره‌ت به پاشخان و گه‌نجینه‌ی سروشتی ئاو له هه‌رێمی كوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی نه‌یتووانیووه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایش هه‌وڵ بدات بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و ئاوه‌ی كه له رێگه‌ی رووبار و زێیه‌كانه‌وه له ووڵاتانی دراوسێوه رێڕه‌ویان به كوردستاندا ره‌ت ده‌بێت. ته‌نانه‌ت هه‌ردوو ووڵاتی توركیا و ئیران له پلانێكی درێژخایه‌ندا توانیوویانه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه بۆ كوردستان دێت بیبڕن و ووشكی بكه‌ن و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه زۆرترین سوودی لێوه‌رگرن و به‌و ئاوه‌ی كه پێشتر به سنووره‌كانماندا ره‌ت ده‌بوو ئه‌مرۆ چه‌ندین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئاوی نێو بوتڵیان دامه‌زراندووه و به پاره ده‌یفرۆشنه‌وه كوردستان. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاو له كوردستان كه ئیستا ئاوی ژێر زه‌ویه به (ده‌ریای ژێرزه‌مین) ناسراوه هاوشێوه‌ی زۆرینه‌ی ووڵاتانی دونیا رووله كه‌می كردووه و پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و هه‌موو سوود وه‌رگرتنه به‌رده‌وامه‌ی به درێژایی مێژوو له‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئاو وه‌رگێراوه خه‌ریكی ووشك بوونه و له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا ئه‌و هه‌رێمه ده‌كه‌وێته به‌ر گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی بی ئاوی كه تاوه‌كو ئیستا هیچ لایه‌نێك بایه‌خی به‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌داوه. چونكه ئیستا ده‌زانرێت جیا له‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پاڵه په‌ستۆیه‌ی خراوه‌ته سه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی ئێمه له كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مانتووانیووه سوود له ئاوی به‌فر و بارانیش وه‌ربگرین. ئه‌و شاره‌زایانه‌ی كه نه‌یانتووانیووه تا ئیستا ئازادانه ئه‌و مه‌ترسیه به خه‌ڵكی كوردستان رابگه‌ینن، هۆكاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی و به‌بی پلان ساڵانه زیاتر له 1000 بیری ئیرتیوازی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هه‌ڵده‌كه‌نێت و هه‌ر به‌رپرسێكی حیزبی و حكومی له‌نێو مال و باخچه و مه‌زره‌عه‌كانی خۆی بیری ئیرتیوازی هه‌ڵكه‌ندووه و بۆته هۆی ووشك بوونی ئاوی بیره‌كانی ده‌وروبه‌ری. له لایه‌كی دیكه هۆكاری هه‌ره‌سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو بۆ ده‌ست پێوه‌نه‌گرتنی ده‌گه‌رێننه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵك. كه تا ئیستا له به‌ره‌كه‌ت و نیعمه‌تی خودایی بۆ ئینسان له رێگه‌ی ئاو نازانن و زیاده‌رۆیی پێوه‌ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت به سه‌دان هه‌زار ماڵی ئه‌و كوردستانه تاوه‌كو ئه‌مرۆ (به‌لوعه) رێگرتنه‌وه‌ی ئاوی له ماڵه‌كه‌یدا نیه‌و به به‌رده‌وام ئه‌و ئاوه سازگاره به‌فیرۆ ده‌دات. له كاتێكدا ئاگادارنین له‌وه‌ی كه له ووڵاتانی دراوسی و ته‌نانه‌ت له شاره‌كانی باشووری عیراقیش خه‌لك تامه‌زرۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوێكی سازگارن وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌له كوردستاندا هه‌یه. چونكه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه بۆ ماڵه‌كانیان ده‌چێت پاككراوه‌ی ئاوی پیسه و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی شۆرین و پاككرنه‌وه به‌كاردێت نه‌وه‌ك خواردنه‌وه. هۆكاری ئه‌وه‌ش خه‌مساردی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به دابینكردنی ئاوه بۆ خه‌ڵك له كوردستان كه نه‌یتووانیووه به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به‌هێز پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌رهاووڵاتیان بۆ ئاگاداربوون له‌و سه‌رمایه نیشتیمانیه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. له‌سه‌ر مامۆستایانی ئاینیش پێویسته كه له ووتاری هه‌فتانه‌یان هاوڵاتیان ئاگاداربكه‌نه‌وه له مه‌ترسی زیاده‌رۆیی له رووی ئاینیه‌وه و ده‌ست پێوه‌گرتنیان به ئاوه‌وه. كه دروستبوونی هه‌ر كه‌موكوریه‌ك له‌و باره‌وه خه‌ڵك تووشی گه‌ورترین كاره‌ساتی مرۆڤایه‌تی ده‌كاته‌وه كه تا چه‌ندین ساڵی دیكه‌ش قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی ناكرێته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە