ئه‌مازیغه‌كان یه‌كێك له كۆنترین گه‌له‌كانی دانیشوی باكوری كیشوه‌ری ئه‌فریقان و كه خاوه‌نی نوسین و كه‌لتور و ئاخاوتنی تاییبه‌ت به‌خۆیانن، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و گه‌له وه‌ك ره‌سه‌نترین گه‌لی ئه‌فریقا دینه ئه‌ژمار و میژوی درووست بونیان ئه‌گه‌ڕێته بۆ نزیكه‌ی 3000 پ. ز به‌ڵام له ئێستادا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نین ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زاینی و له سه‌روبه‌ندی فتوحاتی ئیسلام به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌فریقا ئه‌و نه‌ته‌وه له ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا توێندراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆیان وه‌ك پێویست به‌ده‌ست بهێننه‌وه، ئه‌گه‌رچی دوای موسوڵمان بوونیان ئه‌مازغیه‌كان هه‌مه‌ئاهه‌نگی زۆریان هه‌بوو له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا و له زۆربه‌ی فتوحاته‌كان به‌شدار بوون له‌گه‌ڵیاندا و ته‌نانه‌ت تاڕیقی كوڕی زیاد (1) كه كه‌سێكی دیاره له‌مێژووی ئیسلامدا و به‌شێكی باكوری ئه‌فریقا تا ده‌گاته ئیسپانیا به پێشه‌وایه‌تی ئه‌و فه‌تح كراوه، به‌ڵام به درێژیی حوكمی كاربه‌ده‌سته عه‌ره‌به‌كانی باكوری ئه‌فریقا ئه‌و گه‌له‌یان چه‌وساندۆته‌وه به "هه‌مه‌جی" یان "به‌ربه‌ر" ناوزه‌د كراون.
شێوازی دابه‌ش بونیان
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئامارێكی روون له‌به‌ر ده‌ستدا نییه سه‌باره‌ت به بوونی چه‌ندایه‌تی ئه‌مازیغیه‌كان، به‌ڵام زۆربه‌ی ئاماره‌كان پێیان وایه ئه‌و گه‌له له ئێستادا ژماره‌یان ده‌گاته 75، 000، 000كه‌س و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر 10 وڵاتتدا به‌و شێوه‌یه:
ئه‌مازیغیه‌كان له وڵاتی مه‌غریب رێژه‌ی 60% - 65% ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێك ئه‌هێنن
ئه‌مازیغیه‌كان له وڵاتی جه‌زائیر رێژه‌ی 40% - 45% ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێك ئه‌هێنن
ئه‌مازیغیه‌كان له وڵاتی لیبیا رێژه‌ی 8% - 10% ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێك ئه‌هێنن
هه‌روه‌ها رێژه‌ی 5% یان كه‌متر پێك ئه‌هێنن له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی "تونس، مالی، نیجیریا، بوركینافاسو، مسر، دورگه‌كانی كه‌ناری"
نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو بۆته هۆكارێك كه ئه‌زماریغیه‌كان نه‌توانن وه‌ك پێوست په‌ره به پێشكه‌وتنی زمانی خۆیان بده‌ن و زمانێكی یه‌كگرتوو بۆ خۆیان درووست بكه‌ن، وه‌ك له ئێستادا جگه له "عه‌ره‌بی، ئنگلیزی، فه‌ره‌نسی" زیاتر له هه‌شت شێوه‌زاری ترشیان هه‌یه كه قسه‌ی پی ده‌كه‌ن و هه‌ر ناوچه‌یه‌ی به شێوه زارێك قسه ده‌كه‌ن.
به‌هاری عه‌ره‌بی له باكوری ئه‌فریقا
كرانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌بی ده‌وڵه‌ت
زیاتر له نیو سه‌ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی دیكاتۆری باڵی كێشاوه به‌سه‌ر باكوری ئه‌فریقادا، له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌وڵدراوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌مازیغیه‌كان له‌ژێر هه‌ر گوشارێكدا بێت بێده‌نگ بكرێن و بچه‌وسێندرێنه‌وه، به‌ڵام به‌هار عه‌ره‌بی ئه‌و به‌سته‌ڵكه‌ی دكتاتۆریه‌ته‌ی تێك‌شكاند، ئه‌وه‌ش ئه‌و ده‌رچه‌یه بوو كه ئه‌مازیغیه‌كان كه به درێژایی چه‌ندین نه‌وه چاوه‌رێیان ده‌كرد، هه‌وه‌ك له وڵاتی لیبیا شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای (2) ئه‌مازیغه‌كان له چیای "نفوسه" (3) توانی به‌ره‌یه‌ك دژ به زوڵم و سته‌می معمره قه‌زافی درووست بكات هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش له‌خۆی بگرێت كه دژی رژێمه‌كه‌ی سه‌رۆك پێشوی وڵات وه‌ستانه‌وه و ئه‌مه‌ش له به‌رهار عه‌ره‌بیدا بووه په‌ناگه‌یه‌كی باش بۆ هه‌ڵاتوان و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ شۆڕش دژی ئه‌و ریژێمه له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ئه‌مازیغیه‌كان توانیان جارێكی تر مافی نه‌ته‌وه و كلتور و زمان بگرێڕنه‌وه بۆ خۆیان و وه‌ك ئێستادا ده‌توانن به زمانی ئه‌مازیقی قسه بكه‌ن و بخوێنن و بنوسن و ناوی ئه‌مازیغی له منداڵه‌كانیان بنێن "كه پێشتر قه‌ده‌غه‌بوو" هه‌روه‌ها بۆنه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا یاد بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها مانگی 9 -2011 له‌میهره‌جانێكی گه‌وره‌دا توانیان ئاڵاكه‌یان هه‌ڵ بده‌ن له باڵاخانه‌ی "حمرا" كه ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی پایته‌ختی لیبیا. به‌ڵام تا ئێستا له سنوری ئه‌و وڵاته‌دا ناتوانن حیزبێكی تایبه‌ت به ئه‌مازیغیه‌كان درووست بكه‌ن.
فه‌تحی خه‌لیفه "چالاكوانی سیاسی مافی مرۆڤ له لیبیا" له میانه‌ی راپۆرتێكی "bbc "دا ده‌ڵی " ئه‌مازیغیه‌كانی لیبیا ماوه‌ی چل ساڵه له‌ژێر چه‌پۆكی سته‌م و چه‌وساوه‌ییدا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌م شۆڕشه‌ی لیبای ده‌رفه‌تێكی تری دایه ئه‌مازیغیه‌كان تا بار‌و گوزه‌رانیان باشتر ببێت و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ كرانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه به رووی ئازادی‌دا" هه‌روه‌ك له ئێستادا ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی لیبیا رۆژانه دوو سه‌عاتی تایبه‌ت ده‌كری به زمانی ئه‌مازیغی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بڵاو كراوه‌یه‌كی تایبه‌تشیان هه‌یه به زمانی ئه‌مازیغی ده‌رده‌چێت له شارۆچه‌كه‌ی جادو،
هه‌روه‌ها له وڵاتی مه‌غریب دوای به‌ستنی میهره‌جانی ساڵانه‌ی ئه‌مازیغیه‌كان له شاری "ئه‌گادر" له باشوری ئه‌و وڵاته به بونه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری مه‌غریبدا ئه‌نجام درابوو، جارێكی تر ئاڵای ئه‌مازیغیه‌كان شه‌كایه‌وه و ئه‌مجاره‌یه‌یان سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه ته‌نها ئه‌مازیغیه‌كانی مه‌غریبی نه‌گرته خۆی به‌ڵكو نوێنه‌ری ته‌واوی ئه‌مازیغیه‌كانی وڵاتانی ده‌ورو به‌ری تێدا بوو، رێژه‌ی ئه‌مازیغیه‌كان له وڵاتی مه‌غریبدا ده‌گه‌نه 60% - 65% دوای ئه‌و چاكسازییه‌ی كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2011 دا له ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌دا كرا، ئه‌مازیغیه‌كان سودێكی باشیان له‌و گۆڕانكارییانه وه‌رگرت و یه‌كێك له‌و ماده گرنگانه‌ی كه بۆ ده‌ستوری ئه‌و وڵاته زیاد كرا ناساندنی زمانی ئه‌مازیغی بوو وه‌ك زمانی دووه‌می وڵات، "عه‌بدڵا ئوریك" كه دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری "ئه‌گادر ئوفلا" هه‌ر له‌میانه‌ی راپۆرته‌كه‌ی "bbc " ئه‌ڵی "له ئێستادا مه‌غریب ئاماده‌یه بۆ سه‌روكایه‌تی كردنی دزۆی ئه‌مازیغیه‌كان تا وڵاته‌كانی تر، چونكه له مه‌غریب گۆڕانكاری باش كراوه و گۆڕانكاری تریش له رێدایه" ئوریك به‌شێكی ئه‌و چاكسازیانه ده‌گێڕته‌وه بۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌ڵی "ئه‌گه‌ر چی پاشای مه‌غریب ره‌سه‌نی باوكی ده‌گه‌ڕێته‌وه پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د. خ)، به‌ڵام دایكی ئه‌مازیغیه و ئێمه ئه‌و سه‌رۆكه به یه‌كێك له‌خۆمان واتا به ئه‌مازیغه ده‌زانین، دڵنیاین بۆ هه‌ركارێك كه دۆزی ئه‌مازیغی به‌ره‌و پێش به‌رێت ئه‌و هاوكارمان ئه‌بێت"، ئه‌و كۆنگره‌یه جارێكی تر هیوای ئه‌مازیغیه‌كانی زیندوو كرده‌وه و ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی نوێنه‌رانی ئه‌مازیغی له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی باكوری ئه‌فریقا و دورگه‌كانی كه‌ناری.
"خه‌دیجه ێیدون" كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مازیغیه‌كانی تونسی ئه‌كرد، پێی وایه كه وڵاتی تونس له ئه‌ێڵا وڵاتێكی ئه‌مازیغیه ته‌نانه‌ت ناوه‌كه‌ی له وشه‌ی "تیناس"ه‌وه وه‌رگیراوه كه له‌زمانی ئه‌مازیغیه‌كاندا به واتای "كلیل" دێت، به‌ڵام پێی وایه كه هاتنی عه‌ره‌به‌كان ته‌واوی كلتور و زمانی ئه‌مازیغیه‌كانیان كرده عه‌ره‌بی و شێوه حوكرانی دكتاتۆری له‌و وڵاته‌دا به زه‌بر و زه‌نگ ئه‌مازیغیه‌كانی بێده‌نگ كرد، به‌ڵام ناو براو گه‌شبینه به‌رووخانی دكتاتۆر له‌و وڵاته‌دا و ده‌ڵی "له سه‌ردمی نه‌مانی دكتاتۆر له‌و وڵاته‌دا پێویسته حوكمه‌تی تازه‌ی ئه‌و وڵاته دان بنێت به كلتور و زمان و ناسنامه‌ی ئه‌مازییه‌كان"
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ئه‌مازیغیه‌كانی مسر "امانی الوشاحی"، كه نوێنه‌رایه‌تی نزیكه‌ی 30هه‌زار ئه‌مازیغی میسر ئه‌كات، له لێدوانێكدا بۆ "bbc " گوتی "زۆرینه‌ی ئه‌مازیغیه‌كان له ناوچه‌كانی واحه سیوه و بنی سویف كه ده‌كه‌وێته سنوری لیبیاوه ده‌ژین، ئه‌وان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی به‌زۆر به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، بۆیه پێویسته حوكمه‌تی نوی هه‌ست به‌وه بكات و دوای نه‌مانی دكتاتۆر ددان بنری به مافی ئه‌مازیغیه‌كان و هه‌موو كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی تر له مسر، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی جیایوونه‌وه نیه له‌و وڵاته"
به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌مازیغیه‌كانی جه‌زائر له باكوری ئه‌و وڵاته ده‌خوازن و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمێكیان هه‌بی له چوارچێوه‌ی حوكمه‌تێكی فیدراڵیدا، هه‌روه‌ك چۆن له ئێستادا ئه‌مازیغیه‌كانی مه‌غریبش ده‌خوازن وڵاتی مه‌غریب ببێته وڵاتێكی كۆنفدڕاڵی، كه ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ درووست كردنی ده‌وڵه‌تێك تایبه‌ت ئه‌مازیغیه‌كان، به‌ڵام زۆربه‌ی تۆژه‌رانی سیاسی پێیان وایه تا ئه‌مازیغیه‌كان زمانێكی یه‌كگرتویان نه‌بێت ناتوانن ببنه خاوه‌نی ده‌وڵتێكی سه‌ربه‌خۆ.
په‌راوێزه‌كان:
- تاریقی كوڕی زیاد (670 – 720ز)
یه‌كێك بووه سه‌ركرده ئیسلامیه‌كان، یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی ئیسلام بوو كه‌چووه نا دورگه‌ی ئیبیریا، چیای "جبل گارق" به‌ناوی تاریقی كوڕی زیاده‌وه ناو نراوه
- ئاڵای ئه‌مازیغیه‌كان چوار ره‌نگ پێك دێێت، به‌شی سه‌ره‌وه شینه كه به واتای "كه‌ناری ده‌ریا دێت" ناوه‌راستی ئاڵاكه ره‌نگی سه‌وزه كه مه‌به‌ست لێی ناوچه‌ی سه‌وزاییه، هه‌روه‌ها به‌شی خواره‌وه‌ی ئاڵاكه زه‌رده كه مه‌به‌ستیان بیابانه، ئه‌و سی ره‌نگه‌ش ئاماژه‌یه بۆ دانیشتوانی ئه‌مازیغ كه له "كه‌ناری ده‌ریای ناوه‌رست و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیه‌وه ده‌ست پی ئه‌كات تا ده‌گاته بییابانی گه‌وره"له ناوه‌راستی ئاڵاكه‌شدا پیتی /ز/ به نوسینی ئه‌مازیغی و به‌ره‌نگی سوری تێدایه، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست له پیته‌كه مرۆڤی سه‌ربه‌ست و ره‌نگه‌كه‌شی واتای "مقاوه‌مه‌یه" ده‌گه‌ێنی
- چیای نفوسه
زنجیره چیایه‌كه ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای وڵاتی لیبیا و دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر ئه‌مازیغین.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره (5) ی گۆڤاری كه‌لتور دابه‌زیوه
سه‌رچاوه‌كان
- راپۆرتی"الربیع الامازیغی فی شمال افریقا" له ئاماده‌كردنی "سلیڤیا سمیپ"
- رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئامازیغی
- مه‌رجان كبیر للڕمازیغ لڕول مره فی وسگ العاێمه اللیبیه
- وێكپیدیا/ عه‌ره‌بی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە